تیرۆری ده‌وله‌ت و پۆلیسی تورک له‌سه‌ر کوردان لاوێکی ته‌مه‌ن 23 سالانی کورد له‌لایه‌ن پۆلیسی تورکه‌وه شه‌هید کرا.
Monday, 07/12/2009, 12:00
به‌رێزان چه‌ندین رۆژه گه‌لی کورد بۆ رێبه‌ره‌که‌یان عبدولا ئۆجالان له‌سه‌ر پێن ، به چالاکی و رێپێوان گۆشاره‌کانی سه‌ر رێبه‌ره‌که‌یان عه‌بدوللا ئۆجالانن له ئیمرالی و سیسته‌می ئه‌شکه‌نجه شه‌رمه‌زار ده‌که‌ن.
نزیکه‌ی له هه‌موو شاره‌کانی کوردستان ئۆجالان وه‌ک هه‌ستیاریه‌ک نیشان درا.
دوێنێش له دڵی کوردستان شاری ئامه‌دیش که‌شێکی ڕاپه‌ڕێن ئاسا هه‌بوو.
ئه‌ردۆغان دوینێ ده‌ته‌په‌ی و کوردانی کرده ئامانج و ، ئه‌مرۆش له کاتی سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵکی کورد له ئامه‌د هێزه‌کانی پۆلیس گه‌نجی کورد ئایدن ئه‌رده‌می ته‌مه‌ن 23 ساڵیان قه‌تڵ کرد.
له 19 ی مانگی ئۆکتۆبه‌ره‌وه و دوای ئه‌وه‌ی که ملیۆنان که‌س پێشوازیان له گروپه‌کانی ئاشتی کرد ، ئه‌ردۆغانیش هه‌ره‌شه‌ی ئه‌وه‌ی کرد،که پرۆسه‌که ده‌گه‌رێننه‌وه سه‌ره‌تا.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌رۆدغان هێرشی کرده سه‌ر ده‌ته‌په و کردیه ئامانجی هێرشی ده‌سته‌ڵاتی داد و پۆلیس.
دوای ئه‌وه‌ی که ئه‌ردۆگان گۆشه‌گیری سه‌ر ئۆجالانی توندتر کرد ، کوردانی و ده‌ته‌په‌ییه‌کانی کرده ئامانج.
هه‌ر دوای هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌کانی ئه‌رۆدغان پۆلیس ده‌ست به‌کاربوو و ، ئه‌مرۆش له ئامه‌د به چه‌کی گه‌رم هێرشیان کرده سه‌ر خه‌ڵکی کورد که له سه‌رهه‌ڵدان دا بوون و لاوی کورد ئایدن ئه‌رده‌می ته‌مه‌ن 23 ساڵه‌یان پێکا.
به‌هۆی سه‌ختی برینه‌که‌یه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ی ئوزه‌ل سوڵتان ،ئایدن ئه‌رده‌م گیانی له ده‌ستدا.
له کاتی هێڕشه‌که‌دا دوو گولله به‌ر سک و ، سه‌ری ده‌که‌وێ و وێرای فریاگوازریش له مردن رزگاری نه‌بوو
هه‌ردوێنێ شه‌و ته‌رمه‌که‌ی به‌شداری زیاتر له 10 هه‌زار که‌س به خاک سپێردرا له‌دژی تیرۆری ده‌وله‌تی تورک دروشمی تۆله‌سه‌ندنه‌وه‌یان ووته‌وه .
ته‌رمی ئه‌رده‌م دوینێ ئێواره دوای توێکاری پزیشکی له ساردخانه‌ی نه‌خۆشخانه لێکۆڵینه‌وه‌ی زانکۆی دیجله ، له لایه‌ن بنه‌ماڵه ، به‌رێوه‌به‌رانی ده‌ته‌په و ، هه‌ڤاڵانی وه‌رگیرایه‌وه.
پاشان سه‌دان ئۆتۆمبێل که‌وتنه سه‌ر رێی ناوچه‌ی مه‌هسه‌رتی مێردین.
دوای ئه‌وه‌ش ئایدن ئه‌رده‌م له گوندی چنار ئاڵتی مه‌راسیمێکی بۆ سازکرا.
په‌رله‌مانتارانی ده‌ته‌په سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش ، ئایسل توغلوک ، سه‌رۆکی رێخستنه‌کانی ئامه‌د فرات ئانلی ، شاره‌داری گه‌وره‌ی ئامه‌د عوسمان بایده‌میر ، به‌ریوبه‌ر و ، شاره‌دارانی ناوچه‌کانی مێردین و زیاتر له 10 هه‌زار که‌س به‌شداری مه‌راسیمه‌که بوون.
کاتێ ته‌رمه‌که ده‌شارایه‌وه ، بێ وچان دروشمی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ، شه‌هید نامردن ده‌وترانه‌وه.
له مه‌راسیمه‌که‌دا سه‌رۆکی رێکخستنه‌کانی ده‌ته‌په‌ی ئامه‌د ، فرات ئانلی وتی هه‌وڵه‌کانی ئاکه‌په بۆ چاره‌سه‌ری پرسی کورد ، ئه‌شکه‌نجه و مردن بوو.
جێگری سه‌رۆکی گروپی ده‌ته‌په‌ی په‌رله‌مان سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش ڕایگه‌یاند که گه‌لی کورد داکۆکی له ئیراده و که‌مه‌راتی ده‌کات و ،وتی:
ئێمه ڕووبه‌ڕوی سیاسه‌تی کۆمه‌ڵکوژکارانه‌ی ئاکه‌په بوینه‌ته‌وه ، ئایدن به ئه‌نقه‌ست کوژرا.
مامی ئایدن، زه‌کی ئه‌رده‌م وتی:ئایدن شه‌هیدی کوردستانه.
ئه‌مرۆش له ناوچه‌ی کۆسه‌ر ، بنه‌ماڵه‌ی ئایدن ئه‌رده‌م پرسه بۆ کوڕه‌که‌یان داده‌نێن.
ئایدن ئه‌رده‌م که دوینێ به گولله‌ی پۆلیسی تورک کوژرا ، 23ساڵان بوو و ، خویندنی قۆناغی سێیه‌می به‌شی ماتماتیکی زانکۆی دیجله بوو.
له تێکۆشانی دیمورکراتیانه‌ی زانکۆکه‌ی دا که‌سێکی چالاک بوو.
شایه‌تحالانی کوشتنی ئایدن ئه‌رده‌م ده‌لێن ، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئایدن پێشه‌نگی چالاکیه دیموکراتیه‌کانی ده‌کرد ، ئه‌ویان کرده ئامانج و کوشتیان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست