له لایه‌ک سیاسه‌تی قڕکرده‌نی کوردان له باکوری کوردستان به رێبازی سیاسی و سه‌ربازی به‌رده‌وامه ،له لایه‌کی دیکه‌وه رژێمی ئیر
Thursday, 07/01/2010, 12:00
له‌و چوارچێوه‌یه دا ،ڕژێمی ئیسلامی ئیران کوردێکی تریشی له سێدره دا.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ چوارشه‌مه‌مه ، فه‌سیح یاسه‌مه‌نی که له دیسه‌مبه‌ری ساڵی 2008 دا سزای سێداره‌ی به‌سه‌ر دا سه‌پێنرا و ، له مانگی گوڵانی 2009 دا سزاکه‌ی له دادگای باڵای ئێران ئه‌رێ کرا و ، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ له سێداره درا.
فه‌سیح یاسه‌مه‌نی خه‌ڵكی ئاوایی هیندوانه له ناوچه‌ی قوتوری خۆیی رۆژهه‌لاتی کوردستان و به تۆمه‌تی هاوکاری کردنی په‌ژاک سزای مردنی ئه‌مرۆ له گروتوخانه‌ی شاری خۆی رۆژهه‌لاتی کوردستان جێبه‌جێ کرا.
شایانی باسه که 7 مانگی دیسه‌مبه‌ری ژماره‌یه‌ک له دانیشتوانی گوندی هیندوانی سه‌ر به شاری خۆی له لایه‌ن هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئیرانه‌وه ده‌ستگیر و زیندانی کراون و ڕووبه‌ڕووی سزای دژوار بونه‌وه.
له ساڵی 2009 دا له نێو گیراوه‌کان دا فه‌سیح یاسه‌مه‌نی ته‌مه‌ن 26 ساڵه، دوای ئه شکه‌نجه‌یه‌کی گران، به‌تاوانی هاوکاری په‌ژاک، بێ ئه‌وه‌ی که مافی به‌رگری له خۆکردنی پێ بدرێ ، حوکمی له‌سێداره‌دانی به سه‌ر دا سه‌پێندرابوو.
له ساڵی 2009 دا سزاکه‌ی له لایه‌ن دادگای بڵندی ئێرانه‌وه ئه‌رێ کرا.
هاوکات باوکی فه‌سیح به‌ناوی حوسێن یاسه‌مه‌نی، که پیره‌مێردێکی ته‌مه‌ن 65 ساڵانه ،به تاوانی هاوکاری په‌ژاک، حوکمی دو ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
به له سێداره‌دانی فه‌سیح یاسه‌مه‌نی ،له ساڵی 2007 به‌دواوه ،تا به ئه‌مرۆ کوردی سیاسی له سێداره دراون ،2 که‌سه‌که‌ی دیکه‌ش ،حه‌سه‌ن حکمه‌ت ده‌میر و ئیحسانی فه‌تاحیان بوون.
جێگای ئاماژه‌یه تا ئێستاش 14 گیراوی تری کورد له زیندانه‌کانی ئیران دا له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی جیبه‌جێ کردنی سزای سێداره‌دانن که ئه‌مه ناوه‌کانیانه:
حه‌بیبوڵا له‌تیفی،شێرکۆ مه‌عاریفی،فه‌رزاد که‌مانگه‌ر،فه‌رهاد وه‌کیلی ،عه‌لی حه‌یده‌ریان که له‌سه‌ر دۆزی په‌ژاک گیراوان ،هه‌روه‌ها ،روسته‌م ئارکیا،زه‌ینه‌ب جه‌لالیان ،فه‌رهاد چالش،ڕه‌مه‌زان ئه‌حمه‌د،ئه‌نوه‌ر رۆسته‌می ،شاکر باقی،سه‌ید سامی حوسه‌ین و سه‌ید جه‌مال مه‌حه‌مه‌دی،موسته‌فا سه‌لیمی ئه‌ی لویی ،مه‌حه‌مد ئه‌مین ئاگوشی.
ئه‌مه زانرا خوێندکاری کورد حه‌بیبوڵا له‌تیفیش که له گرتوخانه‌ی شاری سنه زیندانیه و سزای سێداره‌ی بۆ بڕاوه‌ته‌وه،له ڕۆژانی ڕابردوودا بۆ شوێنێکی نادیار براوه و چاره‌نوسی نادیاره.
له‌تیفی له ساڵی 2007 دا ،ده‌سگیر کرابوو و پاشان به سێداره سزا درابوو ،دوتریش سزاکه‌ی ڕاگیرا بوو و به‌لام هه‌ڵنه‌وه‌شابویه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست