كه‌ی گه‌نج خۆی بیر ده‌كه‌وێته‌وه؟
Tuesday, 07/04/2009, 12:00
هه‌میشه به‌ڵێنه‌كانی حیزب و به‌رپرسه‌كانمان گوێ لێ ئه‌بێت بۆ گه‌نجان و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان، هه‌میشه له وتاره‌كانیاندا ئه‌بیستین چه‌ند گرنگی به توێژی گه‌نجان و لاوان ئه‌ده‌ن، ئه‌بیستین چه‌ند گه‌نجان به‌داینه‌مۆی گۆڕانكاری و وزه‌و توانای كۆمه‌ڵگا ناو ئه‌به‌ن، ئه‌بێت وڵات له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌م توێژه پێشبكه‌وێت. ئێوه ببنه فریاد ره‌سی ئه‌م وڵاته‌مان بۆ پێشخستنی شان به شانی وڵاتانی دنیا. له به‌رامبه‌ر ئه‌مانه‌دا چه‌ندان به‌ڵێن و په‌یمانی بریقه دار ئه‌ده‌ن به گه‌نجان و كۆبونه‌وه‌یان پێئهكهن و گه‌وره‌یان ئه‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نها له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بیریان ده‌كه‌وێته‌وه.
پێویسته بپرسین، ئه‌ی كاته‌كانی تر گه‌نجان هه‌مان توانا و هه‌مان وزه و داینه‌مۆ نین، ئه‌ی كاته‌كانی تر كه ئێوه هه‌میشه پشتتان له گهنجانبو، بۆ گه‌نجان ئه‌م گرنگییه‌یان نه‌بو و رۆلیان پێنه ئه‌درا، بۆ له كاته‌كانی تردا بیرتان ناكه‌وته‌وه و به‌لاتانه‌وه گرنگ نه‌بوه گه‌نجان كۆبكه‌نه‌وه‌و ئه‌م وتانه‌یان پێ بڵێن و زه‌مینه‌یان بۆ فه‌راهه‌م بكه‌ن. بۆ له كاته‌كانی تردا باكتان به‌و هه‌مو ناره‌زایه‌تیه نه‌بوه كه گه‌نجان هه‌یبو، بۆ هه‌رگیز وه‌ڵامێكی دڵخۆشكهرتان نه‌بو بۆ رێپێوان و خۆپیشاندانه‌كانی گه‌نجان؟.
چه‌ندین جار گه‌نجانتان تاوه‌نبار كردوه‌و وتوتانه ئه‌مانه ده‌ستیان له پشته‌وه‌یه‌و گێره شێوێنن. ئه‌ی له خۆتان نه‌پرسیوه ئه‌مانه به‌شێكنین له‌و گه‌نجانه‌ی ئێوه بهێ ئینتیما و به جاسوس و خائین ناوتان ئه‌بردن، به‌ڵێ ئه‌مانه هه‌مان ئه‌و گه‌نجانه‌ن كه له‌لایه‌ن به‌رپسه حیزبییه‌كانه‌وه به گێره شێوێن له قه‌ڵه‌م ئه‌دران و له لایه‌ن ده‌زگا ئهمنیهكانتانهوه به‌رشه‌ق و زله ئه‌دران و به‌ندتان ئه‌كردن.
رونه لاوانتان ته‌نها له كاتی هه‌ڵبژاردندا بیرتان ئه‌كه‌وێته‌وه و هه‌مو قسه‌كانتان هاوشێوه‌یه‌ی به‌ڵێنه‌كانی پێشوترتانه، گرنگه هه‌موان ئه‌وه‌مان بیرنه‌چێت هه‌ر ئێوه مانن به‌رپرسن له دروستبونی ئه‌و هه‌مو گه‌نده‌ڵی و كوموكوڕی و نا یهكسانیهو پێشێلكردنی سه‌روه‌ری یاسا له هه‌رێمی كوردستاندا، هه‌ر ئێوه‌ن به‌رپرسن له كۆچی ئه‌و هه‌مو گه‌نجه داماوه‌ی كه سه‌ری خۆیان هه‌ڵئه‌گرن و ئه‌م وڵاته به‌جێ ئه‌هێڵن، هه‌ر ئێوه‌ن به‌رپرسن له دروستبونی هه‌ڵئاوسانی بازاڕ و ساخكردنه‌وه‌ی كاڵا خراپه‌كانی وڵاتانی ده‌ر و دراوسێمان له‌سه‌ر ته‌ندروستی و ژیانی ئێمه، هه‌ر ئێوه‌ن سه‌ره‌وه‌ت و سامانی ئه‌م میلله‌ته به فیڕۆ ئه‌ده‌ن و كه‌س نازانێت چی لێئه‌كه‌ن، رۆژ به رۆژ خه‌ڵك هه‌ژار ئه‌بێت و ئێوه‌ش ته‌لارتان زیاتر ئه‌چێت به ئاسمانداو حیمایه و ئۆتۆمبیلتان زیاتر ئه‌بێت، هه‌ر ئێوه‌ن به‌رپرسن له دواكه‌وتوی په‌روه‌رده‌و سیستمی خوێندنی زانكۆ و پهیمانگاكانمان، ههرئێوهن به‌رپرسن له دواكه‌وتوی به‌رهه‌می كه‌می به‌روبومی خۆماڵی كشتوكاڵی و سه‌روه‌تی ئاژه‌ڵی لادێ هه‌ژاره‌كانمان، هه‌ر ئێوه‌ن به‌رپرسن له رێگرتن له ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری و ئازادی راده‌ربڕین . ههرئێوهن به‌رپرسن له بێشوێن و بێكاری گه‌نجان، ئیتر گرنگه گه‌نجانمان خۆی بیر بكه‌وێته‌وه چیتر باوه‌ڕ به قسه‌كانتان و به‌ڵێنه‌كانتان نه‌كات. گرنگه ئیتر گه‌نج پێگه و رۆڵ و بارستایی خۆی بزانێت له كۆمه‌ڵگه‌كه‌ماندا. ئتر ئه‌بێت هه‌موان ئه‌وه تێپه‌ڕێنن چه‌پڵه بۆ قسه‌ی ئه‌م به‌رپرسانه لێبده‌ین كه ساڵا نێكه ئه‌زمونێكی تاڵمان له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه، گرنگه هه‌موان ئه‌وه بزانین چه‌پڵه لێدان بۆ ده‌سه‌ڵاتێكی نا شه‌فاف و دور له بنه‌ماكانی ئازاد و دیموكراسی، درێژه پێدانی دواكه‌وتوی و دیكتاتۆریه‌ت و دروست كردنی ده‌سه‌ڵاتی تۆتالیتاره.
چه‌ند مانگێكی تر هه‌ڵبژاردن له پێشێیه كاتی ئه‌وه هاتوه ناره‌زایه‌تی و گله‌ییه‌كانمان به‌رینه به‌رده‌م سندوقه‌كانی هه‌ڵبژاردن و چیتر نهههێڵین ده‌نگمان به فیڕۆ بڕوات، گرنگه وشیار بین و تێبگه‌ین كه ده‌نگی ئێمه‌ی گه‌نج چه‌ند كاریگه‌ری هه‌یه بۆ دروستكردنی حكومه‌تێكی خه‌م خۆر و په‌رله‌مانێكی ئه‌كتیڤ، ئێمه‌ی گه‌نجان زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مانی له‌به‌رئه‌مه هه‌نوكه كاتی ئه‌وه‌یه پیشانی هه‌مو لایه‌كی بده‌ین ئێمه‌ی گه‌نجانین ئه‌توانین رۆڵمان هه‌بێت له دروستكردنی ره‌نگی جیاواز و ده‌نگی جیاواز له هه‌رێمی كوردستاندا، هه‌روه‌ها كاتی ئه‌وه‌یه نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی خۆمان بنێرینه په‌رله‌مان و نه‌هێڵین حیزب نوێنه‌رمان بۆ دیاری بكات و ده‌نگه‌كانمان كه داهاتومانه بیكڕن و به‌كاری بهێنن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست