شه‌ڕ له که‌ربه‌لایه تۆز له به‌ر ده‌رکی ئێمه‌دایه
Sunday, 10/01/2010, 12:00
ئه‌وه‌ی زیاتر په‌لکێشی کردم بۆ نوسینی ئه‌م بابه‌ته،ئه‌و ڕێ‌وڕه‌سمه‌ی یه‌که‌م رۆژی مانگی محه‌ڕڕه‌م‌و عاشوورا بوو له‌و پیره هه‌ولێره‌ی که ته‌مه‌نی پتر له 6000 ساڵه بۆ یه‌که‌م جار دیارده‌یه‌کی غه‌ریب‌و نامۆ له سه‌ر شه‌قامه‌کانی شاره‌که‌م نمایش کرا!!خه‌ڵکه‌که‌ی له سه‌ر شۆسته‌کان له مۆڵه‌ق وه‌ستابوون سه‌دویه‌ک پرسیار له ڕووخساریان به‌دی ده‌کرا! له چاوانیان ده‌تخوێنده‌وه،،،، ئێره هه‌ولێره یان که‌ربه‌لایه!؟ ئه‌وه‌ی له‌و رۆژدا به‌دی ده‌کرا کلتورێکی ناشارستانی‌و غه‌یره کوردی بوو له‌گه‌ڵ دنیای ئێستا‌وسه‌رده‌می گڵوباڵ‌و پێشکه‌وتنی گه‌لان ئاسمان‌و ڕێسمان لێک دوور بوون !! ئه‌گه‌رچی هه‌رێمی کوردستان دوای پڕۆسه‌ی رزگار بوونی له ده‌ست دکتاتۆریه‌تی به‌غدا جۆره خودموختاری‌و ئازادییه‌کی چاکی به‌خۆیه‌وه بینیوه، ده‌رفه‌تی باش بۆ گه‌لانی ده‌ڤه‌ره‌که فه‌راهه‌م بووه ده‌ربڕینی ڕاوو به‌جێهێنانی بۆنه‌و جه‌ژنه ئایینی‌و ئۆلی‌یه‌کان به ئازادییه‌کی ته‌واو به‌ڕێده‌کرێن،به‌ڵام ئه‌و مانایه ناگه‌یه‌نێ که خاکی کوردستان بکرێته کێڵگه‌ی تاقیکردنه‌وه (حقل‌التجارب) هه‌رچی کلتوری سه‌قه‌ت‌و عاده‌تی دواکه‌وتوی سه‌دان ساڵه‌ی بێگانه و شیعه مه‌زهه‌بی عاره‌بی هاورده‌و په‌لکێشی شارێکی گه‌وره‌ی کورد‌نیشینی سوننه مه‌زهه‌ب بکرێت ،وه‌ک ده‌یان کلتوری سه‌قه‌تی بێگانه که تا ئه‌مڕۆ به‌سه‌رماندا ساغ بونه‌ته‌وه وه‌ک (په‌چه‌و عه‌با- فره‌ژنی- گه‌وره به گچکه - سحر و نوشته‌و جادوگه‌ری‌و ده‌یان عاده‌ت‌و کلتوری دیکه‌ی سه‌قه‌ت به میوانی هاتونه‌ته ناو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌و دواتر بونه‌ته خاوه‌ن‌ماڵ،که کۆمه‌ڵگه‌ی کوردیمان تا به‌ئه‌مڕۆش ده‌گا به‌ده‌ست ئه‌و په‌تایانه‌وه ده‌ناڵێنێ‌و نه‌مانتوانیوه لێیان ده‌رباز‌بین! دیاره ئه‌و نمایشه‌ی دوێنێ‌ی عاشورا له هه‌ولێر که یادی شه‌هید بوونی ئیمامی حوسێن (ر.خ) بوو مافێکی تایبه‌تی برا کورده شیعه مه‌زهه‌به‌کانمانه که په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن که‌س له‌و‌ه لاری نیه ، به‌ڵام ڕژانه سه‌ر‌شه‌قام‌و خۆپیشاندان به‌م شێوه‌یه‌ی به له‌خۆدان‌و سینگ‌کوتان بینیمان جێگای قسه‌و هه‌لوه‌سته‌یه،که دیمه‌نه تاڵه‌کانی‌که‌ربه‌لا‌و نه‌جه‌فی هێنایه‌وه یاد که چۆن عه‌باڕه‌ش‌و کراس ڕه‌ش‌و پانتۆڵ ڕه‌ش‌و عه‌ره‌به‌ڕیشنه‌کانی هه‌ردوو گه‌ڕه‌کی کازمیه‌و سه‌دڕ ی شاری به‌غدا به‌دیمه‌نێکی تراژیدی‌و جه‌سته‌ی خوێناوی‌یان ساڵانه نێر‌و مێ گه‌روه‌و بچوک به‌کۆمه‌ڵ سه‌دان کیلۆ مه‌تر به‌پای په‌تی ڕیگا ده‌بڕن تا ده‌گه‌نه مه‌زارگه‌ی شه‌هیدانی میحڕاب له که‌ربه‌لا‌و نه‌جه‌ف به ئاسن‌و شیر‌و زنجیر به‌ربونه‌ته گیان‌و جه‌سته‌ی شه‌که‌تیان سه‌رتاپایان خه‌ڵتانی خوێن‌و سوێراوی چاووفرمێسک به باڵایان ده‌چۆڕێته‌وه دیمه‌نێکی هێنده خه‌مناک‌و ترسناک‌و هۆڤانه‌یه زۆر که‌س حه‌زبه بینینی ئه‌و تراژیدیا خوێناوییه ناکات ،هه‌روه‌ها گه‌لانی دیکه‌و کۆمه‌ڵگای پێشکه‌وتو به‌چاوێکی تر لێی‌یان ده‌ڕوانن!! که ئه‌مڕۆش زه‌مین گوندێکی بچوکه‌و له ڕێگای سه‌ته‌لایت‌و ئه‌نته‌رنێت ته‌واوی دنیا له چرکه‌یه‌کدا ده‌یبینن،
ئیتر کلتورێک له قورئان‌و کتێبه ئاسمانییه‌کان باسی نه‌کرابێت له زیان‌و ئازاری جه‌سته‌یی بۆ مرۆڤ به‌ولاوه هیچ حیکمه‌تێکی تێدا نه‌بێت بۆچی بێته نێو کلتوره‌که‌ی من‌و نێوبانگ‌و جوانی شاره‌که‌م له‌که‌دار‌بکات!؟ هه‌موو که‌سێک ئازاده چۆن بیرده‌کاته‌وه‌و به‌چ شێوه‌یه‌ک تقوسی دینی خۆی پیاده ده‌کات به‌ڵام ناکرێت له‌سه‌ر حیسابی من‌و تۆ‌و ئه‌م‌و ئه‌و بێت زیان به ده‌ورو به‌ره‌که‌ی بگه‌یه‌نێت. براده‌رانی شیعه له وڵاتانی ئه‌وروپاش هه‌ن حوسێنی‌یه‌یان هه‌یه ده‌چن بۆ ئه‌وێ ئه‌رکی ئایینی‌و مه‌زهه‌بی خۆیان به‌جێ ده‌گه‌یه‌نن بێ ئه‌وه‌ی ده‌رو دراوسێ بێ‌تاقه‌ت بکه‌ن‌و که‌سێک بیان بینێت بێنه سه‌ر شه‌قام‌و سه‌رو که‌لله‌و سینگ بکوتن به زنجیر له‌خۆ‌بده‌ن! ئه‌ی ئه‌گه‌رئه‌مه‌ی لای خۆمان عه‌رزی عه‌زه‌ڵات‌و مه‌به‌ستێکی سیاسی‌و مه‌زهه‌بی له پشته‌وه نه‌بێت ده‌بێت چی بێت!؟
خۆ ئه‌گه‌ر برایانی شیعه‌ی عێرا‌ق وکوردستان گره‌ویان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه هه‌ر‌ده‌بێ خوێنیان لێ بچوڕێت ، با وه‌ک کورده عه‌له‌وییه‌کانی باکور به شێوه‌یه‌کی شارستانی تر وه‌ک چۆن بینیمان له جیاتی ئه‌و خوێنه‌ی به‌فیڕۆ له جه‌سته‌یان دێته خوار، با ئه‌وانه‌ی لای خۆشمان به خواردنی هه‌ریسه‌که‌و به به‌خشینی بوتڵێک خوێن‌و به‌گوتنه‌وه‌ی سه‌ردولکه‌و لاواندنه‌وه بۆ حه‌زره‌تی‌ئیمام حوسێن له‌چوارچێوه‌ی مزگه‌وت‌و حوسێنیه‌کانیان کۆتایی به مه‌ڕاسیمه‌که‌بێنن.ئه‌وکاته خێریان بۆخۆیان زیاتر ده‌بێت‌و له ئازاری برین‌و هه‌وکردن رزگاریان ده‌بێت، هاوکات ئه‌و خوینه‌ش که ده‌یبه‌خشن‌ده‌چێته جه‌سته‌ی که‌سێکی نه‌خۆش‌وپێویست ژیانی که‌سانێکی یه‌کجار زۆر له مردن زرگار ده‌بێت،.
ڕێوڕه‌سمی عاشورای ئه‌مساڵ له هه‌ولێر به سه‌رپه‌رشتی حزبی ده‌عوه‌و مه‌کته‌بی مه‌جلیسی ئه‌علا به‌ڕێوه‌چوو،بۆ پیشاندانی نفوزی خۆیان‌و مه‌به‌ستێکی سیاسی ئه‌و کاره‌یان له پایته‌ختی کوردان ئه‌نجام دا!
لێره‌داخه‌تا ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌کانی حکومه‌ت‌و میدیای کوردی به‌تایبه‌ت سه‌ته‌لایته‌کان که ئه‌و ڕوداوه‌یان له قه‌باره‌ی خۆی گه‌وره‌تر نیشان دا!
- ده‌کرا حکومه‌ت ئه‌و مۆڵه‌ته‌ی ته‌نها له چوارچیوه‌ی مزگه‌وت‌و حوسێنیه‌کان پێ بدانایه نه‌وه‌که بڕژێنه سه‌ر‌شه‌قام‌و کۆڵانه‌کان وه‌ک ئه‌وه‌ی بینیمان!
تلفزیونه‌کانیش وه‌ک ئه‌وه‌ی کوره‌ی هه‌نگیان دۆزیبێته‌وه وا بوون ئه‌و هه‌موو کامێره‌و په‌یامنێرانه‌یان بۆ ته‌رخان کردبوو تا رێپێوانێکی 200 که‌سی له مێشێکه‌وه بکه‌ن به گامێشێ و بۆ دنیای ده‌ره‌وه‌ی بگوازنه‌وه !
تۆ بڵێ‌ی!؟ بۆ ساڵی داهاتوو برایانی شیعه مه‌زهه‌بی باشوور به هۆی ئارامی‌و ئاسایشی کوردستان له جیاتی نه‌جه‌ف‌و که‌ربه‌لا ڕێڕه‌وی کاروانه‌کانیان به‌ره‌و پایته‌ختی هه‌رێم به‌ڕێ نه‌خه‌ن !؟ چون بینیمان به‌رپرسێکی مه‌جلیسی ئه‌علا له‌کاتی ڕێپێوانه‌که‌ی هه‌ولێر بۆ که‌ناڵێکی کوردیی گوتی: به‌نیازین ساڵی داهاتوو له هه‌ولێر‌مه‌راسیمێکی زۆر گه‌وره‌و به‌رفراوانی عاشورا ئه‌نجام بده‌ین !.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست