هیَرش و سكاڵا‌و داخستنى ڕاگه‌یاندنه كوردیه‌كان ئیدانه ده‌كه‌ین
Sunday, 05/09/2010, 12:00
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى سه‌رۆكى هه‌ریَمى كوردستان (كوردستانی باشوور) كه‌سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانیشه، ئیمزاى له‌سه‌ر یاساى كارى ڕۆژنامه‌گه‌رى له‌كوردستان كردووه. به‌ڵام خودى پارته‌كه‌ى خۆى به‌پیَچه‌وانه‌ى ئه‌م یاسایه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن. ماوه‌یه‌كه له‌ڕیَگه‌ى تۆماركردنى سكاڵا دوور له‌واقیعی سزای یاسای ڕۆژنامه‌گه‌ری له‌باشووری كوردستانه‌و، كه‌وتونه‌ته چاوترساندنى ڕاگه‌یاندن، ئه‌مه‌ش پیَچه‌وانه‌و نادیده گرتن و پیَشیَلكردنی ئه‌و یاسایه‌یه.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌ڵویَسته‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان گروپى ڕۆژنامه‌نووسانى بیَسنوورى كوردستان نیگه‌رانى خۆى نیشان ده‌دات و، داوا له دادوه‌ری گشتی هه‌ریَم ده‌كات كه جله‌وی ئه‌و ناحه‌قیه بگریَت وله‌هه‌مانكاتیشدا داوا له‌پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌كه‌ین له‌جیاتى سكاڵاى نایاسایى و هه‌ڕه‌شه و تۆقاندن ڕیَگه‌ى تر بگریَته به‌ر ئه‌ویش بڵاوكردنه‌وه‌ى ڕوونكردنه‌وه‌و به‌دروخستنه‌وه‌ی له‌ریَگه‌ى به‌ڵگه‌نامه‌و دیكۆمیَته‌وه.
با كاك مه‌سعود سه‌یرى باراك ئۆباماى سه‌رۆكى ئه‌مریكا بكات كه‌خودى خۆى له‌جیاتى سكاڵا تۆماركردن یان هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتن و داخستن له‌كۆنگره‌ى ڕۆژنامه‌وانى وه‌ڵامى ناحه‌قی و ناحاڵیبووه‌كان ده‌داته‌وه.
هاوكات هیَرش كردنه سه‌ر نوسینگه‌ى كه‌ناڵى ئاسمانى (ڕۆژ تیڤى) به‌توندى ئیدانه ده‌كه‌ین و، داوا ده‌كه‌ین به‌رپرسانى پۆلیس و دادگاى دانمارك چیتر به‌م جۆره هه‌ڵویَستانه خزمه‌ت به‌ئه‌جیَنداى شۆڤیَنی توركیا نه‌كه‌ن و هه‌روه‌ها داخستنى ڕۆژنامه‌ى ئازادیا وڵات و ڕۆژنامه‌ى ڕۆژه‌ڤ ئیدانه ده‌كه‌ین. داخستنى ئه‌م دوو ڕۆژنامه‌یه، قسه و لیَدوانى به‌رپرسانى ده‌وڵه‌تى تورك ده‌كاته بڵقى سه‌رئاو كاتیَك باس له‌چاره‌سه‌رى كیَشه‌ى كورد‌و كرانه‌وه‌ى دیموكراتیَك ده‌كه‌ن.
گروپى ڕۆژنامه‌نووسانى بیَسنوورى كوردستان
هه‌ولیَر
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست