یاسا لەسەر بنەمای زانستی دەرونی تەندروستە نەك لەسەر بنەمای ئاینی یاخود سیاسی

Wednesday, 20/10/2010, 12:00




لەوڵاتانی ئەوروپی، ئەوەی بەدیمكردبێت، یاسا لەسەر بنەمای ئاین، یان سیاسی نیە، بەڵكو پشت بەزانستی دارونناسی ئەبەسترێ‌، كاتێك كەسێكی نەخۆش دێتە بەردەم یاساو، لێكۆڵینەوەی دەرونی بۆ ئەكەن، ئەگەر بێتوو دەرونی نەخۆشبێت، ئەوە ئەیبەنە مەساح، یانی شوێنی چارەسەری نەخۆشی و، چارەسەر وەرئەگیرێ‌‌ و، حوكمێكی كەمتر ئەدرێت، وەك لەكەسێكی تەندروست و، بەئاگاى خۆی سەر پێچییەكە بكات.

لەكۆمەڵگەی شەرقی، ئێمەی كورد یان عەرەب، بەگەورەترن وەهم دانیشتنە یاساییەكان دەست پێئەكەن، كە ناوی خوا هێنان و سوێند خواردنە، من نازانم ئەوە چییەو، تا ئێستایش بەڵگەیەك بۆ هەبوونی لەئارادا نیە، هەر لەبەر ئەم هۆیەیشە چەندەها كەس لەدانیشتنی یاسایی، سوێندیشی خواردوەو، درۆشی كردوە، كە وا نیە بەهۆی پەروەردە نا تاندروستەكەی كە ئەویش دین بناغەی بۆ دائەنێ‌‌ و، دینیش چونكە زانستی نیە، ترسێكی دەرونی لەمێشكی مرۆڤاكان دروست ئەكات و، هەر بۆیە لەكۆمەڵگەی ئێمەدا، كەسێكی دەرون تەندروست لەنەخۆشێكی دەرونی جیا ناكرێتەوەو، تێگەیشتنی دەرونی زۆر كەمەو، لەبنەرەتدا هەر لەو زانستەیش وەك ئەوەی كەشیاوە، تێنەگەیشتووین، هێشتا ئەگەر كەسێك نەخۆشی دەرونی هەبێ‌ پێیدەڵێن ئەوە شێتە، یان شێتبووە، كەچی لەبنەمادا ئەوەی نەخۆشی دەرونی هەیەو، ئەوەیش كەشێتە دو كەسایەتی و، دو گرفتی جیایان هەیەو، هەرگیز وەك یەك نین، شێت خانەكانی مێشكی كەمە، یان تێكچووە، ئەگەری ئەوەیش هەیە بەهۆی نەخۆشی دەرونییەوە خانەكانی مێشكی ئاسایی ئیش نەكات و، هۆرمۆنەكانی تێكبجێت، واتا ببێتە هۆی تێكچونی مێشك، بەلام ئەم پرۆسەیە كاتێكی زۆری ئەوێ‌‌ ئەگەر بێتوو چارەسەری دەرونی وەرگرێت لە: ڕاهێنان لەرێگەی قسەكردنەوەو، بەتاڵكردنەوەی مێشك لەواژە نێگەتیڤەكان و، وەرگرتنی دەرمانی تایبەت، ئەمە ئەگەری تێكچونی مێشك زۆر كەم ئەكاتەوەو، نابێتە شێتی.

لێرەدا ئەوەی من پێمناخۆشە، ئەبینم نەك ئەمجۆرە كەسایەتیانە، مامەڵەیەكی نا یەكسانیان لەگەڵ ئەكرێت، بەڵكو یاسایی شەرقی، پشتیشیان ناگرێت، بەعەرەبى ئەلێن(ال قانون ما بیحمى ال مغافالین) واتا یاسا خەلەفاوەكان یان گێلەكان ناپارێزێت، بەراستی وەها یاسایەك تا بڵێی سوكایەتیكارە بۆ ئەم كەسایەتیانەو، پر توندو تیژییە، ئەگەری ئەوە هەیە كەسەكە خۆی بكوژێت بەهۆی ئەم قسەیە، یان خۆ سوتاندن، كە لەبابەتەكانی داهاتوم، ئەتوانن نوسینێكی تایبەت بەو باسە بخوێننەوە.
ئەگەر بێت و، وەك لەوڵاتانی ئەورپایی، چۆن ئەم كەسایەتیانە ئەپارێزرێن و، مامەڵەی تایبەتیان لەگەڵ ئەكرێ‌، لای خۆیشمان ئەم خاڵە پەیڕەو بكەن و، شوێنی تایبەتیان هەبێ‌، كۆمەڵگەكەمان تەندروستتر ئەبێت و، ئەگەر خۆسوتاندن و خۆ كوشتن كەمتر دەبێتەوەو، سزادانی سەرپێچیكار لەسەر بنەمایەكی یاسایی تەندروست و، زانستی، دەبێت.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە