دوو چاکهی ئهسهد، به سهر ئهسهسهرد و یهکێتیییهوه
Sunday, 14/08/2011, 12:00
پشتگیری جهلال تالهبانی بۆ ڕژێمی سوریا لە ئێستادا بە بەراورد کردن لەگەڵ ئەو خوێنڕژانەی ڕۆژانە لەو ووڵاتە دەکرێت بێجگە شەریک بوون لەم تاوانانە شتێکی تر نیە . سەرکوتکردن لە سوریادا پەیوەندیی تەنیا بە ئەمڕۆ نییە ، مێژوی سەرکوت بە شێوە هەرە فراونەکەی هاوجوتە لەگەڵ هاتنە سەرکاری حکومەتی بەعس بهتایبهتی بنهماڵهی ئهسهد .
فاکتێکی سەرەکی لە بواری عەمەلیدا کە دامەزراندنی " یەکێتی نیشتیمانی کوردستان"ی لە باری مێژویەوە مومکین کرد ، بوونی بە بەشێک لە زۆرانبازی و شەڕو دژایەتی هەردوو لقی حیزبی بەعس لە سوریا وعێراق دژ بە یەکتر بوو .
ڕژێمی سوریا پشتگیری تەواوی دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانی کرد ، نەک لە بەرئەوەی بڕوای بەوە هەبوو کورد مافی سەربەخۆ بوونی هەیە، بەڵکو توانی لە ستراتیژی دژایەتیکردنی بەعس لە عێراق وەکو کارتی فشار زۆر بە سەرکەوتوویی بەکاری بهێنێ .
سیاسەتمەدارەکانی شاخ ، ئەوانەی سەرکردەی عەسکەری نەبوونە لە بابەتی " فەرید ئەسەسەرد " زۆر جار بە ناچارو بە موناسەبات ئاوڕیان لەم گۆشەی دامەزراندنی یەکێتی داوەتەوە ، وێنەیەک کە فەرید لەسەر ئەم مێژووە دروستی دەکات تەنیا شایەنی گاڵتە پێکردنە . چونکە فەرید 6 ساڵێک بەر لە ئێستا ، ڕێک لە دوای مردنی (حافز ئەسەد) ، پێش تالهبانییش ویستی پاداشتی ڕژێمی سوریا بکات . ئەگەر تالهبانی بە ڕێگایەکی موخابەراتی ودیبلۆماسیەتی نهێنی لە 2011 پشتگیری ڕژێمەکە دەکات دواتر لێی ئاشکرا دەبێ ، ئەوە فەرید زۆر بێ منەتر لە 2006 دا لە ڕۆژنامەیەکی ڕەسمیدا (کوردستانی نوێ) بانگەوازی خوێنەران و خهڵکی کوردستان دەکات، کە قەناعەت بەوە بکەن : دیکتاتۆرێکی فاشیستی وەکو حافز ئەسەد چاکەی بە سەر میللەتی کوردەوە هەیە چونکە حیزبەکەی بۆ دامەزراندوون.
بێ هۆ نیە سیاسەتەکانی جهلال تالهبانی و کردەوەکانی بە ئاسانی بەسەر حیزبەکەی خۆی تێدەپەڕێ . لە ناو خودی حیزبەکە میکانیزمێک هەیە فیکرێکی بەرهەم هێناوە کە یارمەتی داوە کردەوەکانی تالهبانی ئەگەر بە نۆرماڵیش نهیهتە بەرچاو ئەوا لە بەرامبەریدا بەرگریەکی ئەوتۆ نیشان نەدرێ .
فەرید کە نوێنەرایەتی عەقڵێکی سیاسی بچووک دەکات، لە نێو لەقەبی زۆر گەورەو بەرپرسیاریەتی حەساس دانراوە ، نموونە (بەرپرسی سەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیژی کوردستان ، لێپرسراوی ئەکادیمیای ھۆشیاری و پێگەیاندنی کادیران) هتد . بۆ ئەوەی خوێنەر لە زمانی فەرید خۆیەوە شارەزایی کۆنسێپتی (وەفاداری)ی بەرامبەر چاکەی ڕژێمی سوریا بێت ، بۆ ئەوەی خوێنەر بزانێ ئەم عەقڵە سیاسیە چی دەرخواردی هاوڵاتیان و کادیرانی یەکێتی دەدەن لە ڕێگەی میدیاوە ، ئەم ووتارەی فەرید کە لە گۆشەی " ئاماژە " ی کوردستانی نوێدا بڵاوکراوەتەوە سەرلەنوێ دەخەینە بەردەم خوێنەران .
کلیکی ئهو لینکهی خوارهوه بکهن بۆ خوێندنهوهی وتارهکهی فهرید ئهسهسهرد
دوو چاکهی حافیز ئهسهد به سهرمانهوه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست