کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە پێناو بەرژەوەندى تایبەتیت ڕاستیەكان مەشێوێنە ،، قسەیەك بۆ سەركار عومەر

Sunday, 04/03/2012, 12:00





لە ڕاستیدا لە سەر ئەو كێشە هەڵەبەستراوەى زانكۆى گەرمیان قسەى زۆر كراو هەرگیز نەمویست قسەیەكى باش یان خراپى تێدا بكەم ، بەڵام بوو بە مایەى داخ بۆم كاتێك كەسێك كە زیاتر لە 25 خوێندكار بەرگریمان لێ ئەكرد و هەوڵمان بۆ ئازادكردنى ئەدا و پێمان وابوو كەسێكە لە خۆڕا دەستگیركراوە و پێوە بووە (وەك خۆشى دواتر هەرواى ووت)دواى دوو مانگ بێتە قسە و خۆى وەك زیندانى سیاسی بناسێنێ و ئەوە ڕەت بكاتەوە كە ئەو خۆپیشاندانەى بەردەم زانكۆى گەرمیان دژى مامۆستا كاروان بووە ، من لێرەوە بە كاك سەركار ئەڵێم ڕۆژى 18/4 مامۆستا كاروان چووە داخلى كچان و باجى لەو كچانە وەرگرت كە بەشدارى خۆپیشاندانەكانى پشتگیرى كردن لە خواستەكانى 17ى شوباتیان كردبوو ، بۆیە ڕۆژى 19/4 خوێندكاران خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و یەكێك لە داواكارییەكان بریتى بوو لە ئیجرائات كردن بەرامبەر بە مامۆستا كاروان ، لە بەر ئەوەى بەڕێزت دوور و نزیك ئاگات لە ڕێكخستنى خۆپیشاندانەكە و داوكارییەكان نەبوو بۆیە ئێستا ناحەقت نىیە ئاوا لە بەر خاترى مامۆستاكەت و بەرژەوەندى تایبەتى خۆت ڕاستیەكان بشێوێنێت ، كاكە سەركار ڕێبین لە وەڵامەكەیدا نەیووتوە خۆپیشاندان دژى كاروان كراوە وتوویەتى ئێمە كە 25 خوێندكار چوینە لاى قایمقام بە قایمقاممان ووت كە خۆپیشاندان دژى كاروان كراوە ، كە ئەوە ڕاستى مەسەلەكەیە و من و سۆرانى ئینگلیزى و شڤانى كوردى و مەعروف و حەمەى بەكر وهێمن عەلى عارفى چەمچەماڵ و كازم و چەند كەسێكى تریش لە ناو ئەو خوێندكارانەدا بووین هەر ئەوەشمان بە قایمقام ووت كە ئەمە دوو خوێندكارە لە خۆپیشاندانێكدا دەستگیر كراون كە دژى مامۆستا كاروان بووە ، خوێنەران بە شاهێد ئەكەین تۆیەك نە لە ئامادەكارى خۆپیشاندان و ئەنجومەنە كاتیەكە بوویت و نە خوێندكارێكى سەردەرچووى قۆناغى سێیەم و چوارەم بوویت و نە هیچ كاریگەریەكت هەبوو تەنیا لە بەر چەند بەردەفڕكێ و بەرد وەشاندن دەستگیر كرایت بە كام حەق بۆ گەورە كردنى خۆت ئێستا ئەم ڕاستیە چەواشە ئەكەیت و ئەتەوێ ڕاستیەكان بشێوێنیت و مامۆستا كاروان پاك نیشان بدەیت ، دیارە ئێمە ئەو 25 خوێندكارە هەموومان درۆ ئەكەین و بە تەنیا جەنابت ڕاست ئەفەرموویت .. هیوادارم بیرت نەچێت كە بە خۆهەڵكێشان و خۆ كردن بە زیندانى سیاسی و خزمایەتى لە گەڵ مەلا سەڵاحەدین بەهادین گەورە نابیت بەڵكو بە خەبات لە سەنگەرى میللەت وبەرەنگاربوونەوەى ڕاستەقینەى دەسەڵاتدارانى گەندەڵ و چەواشەكار ئەتوانیت پێگەیەك لە مێژوودا بۆ خۆت چێكەیت و لە ناو میللەتەكەتدا گەورە بیت . 


یونس ڕەشید ،، یەكێك لە بەشداربووانى كۆبوونەوەكەى قایمقام

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە