کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌ره‌تای ئاشبه‌تاڵێکی سپی له‌ باشوری کوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

Saturday, 28/08/2010, 12:00


ئەو تاوانبارە كێ یە واى لەزۆرینەى تاكەكانى كورد كرد نەفرەت لەبوون و ناسنامەى كوردبوونى خۆى بكات؟ ئەوە كێ یە واى لەگەلێكى تێكۆشەرو ئازادیخوازى وەكو كورد كرد زۆرینەى بێ ئیرادەو تێكشكاو ، رووخاو بێت؟ ئەوە كێ بوو گەلێكى لەبەرەنگارى و جەنگاوەرى مافەڕەواكانیەوە هێنایە سەرخۆ بەدەستەوەدان و خەمساردى؟ ئەوە كێ بوو میلەتێكى خۆڕاگرو بەخشندەى هێنایە سەر خۆپەرستى و بێ هودەیى و مایە پووچى و هیچگەرایى؟ ئەوە كێ بوو چ تاوانبارێَكە رۆڵەكانى لەوپەڕى گیانفیدایى و پێشمەرگایەتى و خۆبەخت كردن و یارى كردن لەسەر پەتى مەرگەوە هێنایە سەر ئەوەى زۆربەى زۆرى بڵێ: "كوردى چى؟ كوردستانى چى؟ هەرچوارپارچەكەى بەدڵۆپێك خوێنى من رزگار بێت ئامادە نیم بیبەخشم پێى!!" ئەوە چ نەگریسێكە
واى لە گــــــــــەلى كورد كردووە بڵێ: كورد بوونى چى؟ كەى باوى ئەو قســـانە ماوە؟ بۆ ناچى بەلاى ژیانى تایبەتى خۆتەوە !!
لە چ دادگایەكى گەلیدا ، سكاڵانامەیەكى یاسایى لەسەر ئەم تاوانبارە تۆمار بكەین ؟!! ئەرێ لە چ قانون و دەستورێكدا بۆ ئەو مادانە بگەڕێن و ، ئەم تاوانكارە ، ئەم خیانەتكارەى پێ دادگایى بكەین؟!! چۆن بتوانین ئەم گەل فرۆشە لە دادگایەكى دادگەرى و شۆڕشگێڕانەدا بەسزاى گەل و شۆڕشى گەلێكى بگەیەنین؟ گەلێك كەخاوەنى 2ملیۆن شەهیدە ، خاوەنى گەورەترین جینۆسایدو ئەنفال و كیمیاوى بارانكراوە!! چۆن تۆڵەى تاوانێكى لێ بكەینەوە؟ كە چارەنووسى میلەتێك دەخاتە سەرمێزى قومارى سیاسیەوە!!! خوێنى شەهیدان ئەگۆڕێتەوە بەلۆچى گەڵایەك و كەپى مۆنیكایەك و ژوانى سۆزانیەك و كارتێكى مۆبایل و .. .!!
من گریانم بۆخۆم دێ كە خاوەنى مـــــــــــــــیلەتێكم ئەوە رەووشى ژیانیەتى!!
من گریانم بۆ میلەتێك دێ وەكو هەتیو بێ ناز!! بۆ بەیانى هیچ جەژنێك و كەسێك نى یە دەستى ڕێزو سۆزى بۆ بەرێ!! تەنها میلەتێك كە ژیانى لە نێچیرێك دەچێ و هەرچى دڕندەى دونیایە تێى ووروكاوە!! داڵ و قەلەڕەشكەو واشە نەماوە بەئاسمانیدا نەسوڕێتەوە ، هەرچى مارو مێروو مارمێلكەو شێرو پڵنگو كەمتیارو گورگ نەماوە لەگەڵ نەهەنگو ماسى قرشو تیمساحو بەكتریاو میكرۆبدا نەبووبێتە خانەخوێ و گەنەو مشەخۆر بەسەر لاشەى ئەو نێچیرەى ناوى كوردو كوردستانە!!!
گەلێك و نیشتمانێك هەزاران ساڵە بچووك بچووك دەكرێتەوە ، وەكو قوماشى بازە چۆتەوە یەك و ، میلەتەكەى پەرتەوازەو ماندوو شپرزە دەكرێ ، ناسنامەو رەگەزەكەى دەگۆڕن و كەمدەكرێنەوە . پاش چەند سەدەیەك

خەبات و تێكۆشان ، پاش دەریایەك خوێن و فرمێسك و ئاوەرەیى و رەنج و ماندووبوون ، هەزارەها گوندمان سووتا و ژێرخانى ئابوریمان تێك درا ، هەزاران زیندانى سیاسى و منداڵى هەتیو ، هەزاران بێوەژن ، هەزاران كچوژنى ئەتككراو و بەكەنیزە و جاریەو كۆیلەى حەرامسەراكانى شێخەكانى خلیج و شەوانەى كافتریاكانى سۆزانیخانەكانى میسرو لوبنان و .. هتد كراین!!! ئەوانە پڕ كرابوون لەكچانى كوردە ئەنفال كراوەكان!!! دواى ئەو هەموو دیمەنە لە تابلۆى شۆڕش و تێكۆشان ئەنجام و بەرەنجامەكەیمان بەڕەنجێكى خەسار بوو دەچێ ، خەرمانەكەمان سووتاو ..!!! رێسەكەمان بووەوە بەخورى .
گەلۆ برادەرینە هاوارە هاوار ، سەرەتایى ئاش بەتاڵ و خۆبەدەستەوەدانێكى ئاشتى یانەیە بەئاڵاى سپى یەوە ، لەبەردەم دوژمنە نامەردەكانماندا ئەمڕۆكە دەیبینینو..بەڵام رانەگەیەندراوە!!
لەبیرمە كاتێك تەمەنم 10ساڵان بوو دواى ئەوەى هەروەكو ئێستا كەڕووداوەكان دووبارە دەبنەوە ، پاش ئەوەى 4ساڵ تێپەڕ بوو بەسەر بەیانى (11)ى ئازاردا لەسەر شارى كەركوك شۆڕشى ئەیلول بە (130)هەزار چەكدارو پێشمەرگەوە فووى بە بووقى ئاشبەتاڵدا كرد . لەو دەمەى دا لەدۆڵە رووتەو دەوروبەرى زەرگەتەو كانى سپیكەو كانى گۆران و زۆر شوێنى تر پێشمەرگەكانى ئەودەمەم (ئەیلول) دەبینى ئەتووت خۆڵ و دۆكراوە بەسەریاندا و لولەى تفەنگە(سمینۆف ، كڵاشینكۆف ، بڕنەوى برینگ، رەشاشى دیمترۆف و ..)ەكانیان هەموو سەرەو خوار دانرابوون كەنیشانەى خۆبەدەستەوەدان بوو..لێرەو لەوێ


لەخەفەتى خۆبەدەستەوەدان و راكردن ، لە هەڵچنینى تفەنگەكانى دەستى پێشمەرگە كەوەك چیلكەدار لە حامیەو سەرا و پۆلیسخانەكاندا لەسەر یەك هەڵێنجرابوو ، لەداخا هەزاران پێشمەرگە نیشتیمانیان بەجێهێشتو رووەو هەندەران بەڕێ كەووتن ، وەهەندێك لەپێشمەرگەى تر خوازیارى ئەوڕۆژە رەشە نەبوون و بڕیارى خۆكوشتنیاندا و دەیان ووت:"مردن باشترە لەخۆبەدەستەوەدان و راكرد و .." ئیدى لەو دەمەیدا خەڵكى بەگشتى و بەتایبەتى گوندنشینەكان زیاتر لە زەرەرمەندان بوون . گوندنشینەكانیش سەردەمانێك چاوەڕێى رۆژى نادیارى كۆچى زۆرەملێ بوون .. .
گەلۆ برادەرینە دواى ئەم چەند ساڵە بەگشتى و بەتایبەتى ئەم (5)ساڵەى بەناو پرۆسەى ئازادى عێراق كە گەلى كورد بەشێكى سەرەكى دواى بەناو هێزى هاوپەیمانەكان بوو ، رۆڵى هەبوو لەدروست كردنەوەى حكومەتى نوێى عێراق ، ئەو عێراقەى ئەمڕۆ داگیرمان دەكاتەوە..كە بەساویلكەیى ئێمە دروست


كرایەوە!! كەچى ئەوەتا پاش (5)ساڵ مێژوو دووبارە وەك مێژوو لەبەرگێكى هاوشێوەدا دووبارە بووەوە ، بۆ سەرى دەیان جارەى گەلى كورد قۆناغى ئاشبەتاڵ دەستى پێكردەوە . بەڵام ئەمجارەیان ئاشبەتاڵى سپى ، ئاوكرانە ژێرو بەڕە لەژێر دەرهێنان!! سەركردایەتى كورد ئەمجارە هێندەى خەمى پارەو سامانەكەیان خەمى گەلى كوردیان نى یە! نایانەوێ ئەو گوزەراندنەیان لێ تێك بچێ و .. . ئەوەتا پەیوەندى نێوان حكومەتى مەركەزى و حكومەتى هەرێم چى بەسەرهاتووە؟ لە هەزارویەك خاڵدا گرفت و تەنگەژەو قەیران هەیە ، لەسەر مادەى 140و دەسەڵاتى هەرێم و بەهێزكردنەوەى حكومەتى ناوەندى و پڕچەك كردنەوەى سوپاو ، بەچەكى مۆدێرن و تانكو زریپۆش و F.16 و هتد.. بەمیلیشیا كردنى هێزى پێشمەرگەو شۆڕشگێڕترین هێزى عێراق بۆتە هێزى میلیشیاو حكومەتى هەرێم بەگوشار لەشارى كەركوك و خانەقى و مەخموورو دوزخورماتوو شەنگارو .. دەردەكەن .
بۆ ئەوەى حكومەتى مالكى و هێزى 22ىتەموز جێگەیان بگرێتەوە!! سەرەڕاى ئەوەى بارى ئابوورى حكومەتى هەرێم 17%و حكومەتى ناوەندى 83% یە ، كەچى فیدراڵیەكەى حكومەتى عێراقى و حكومەتى هەرێم زۆر جیاوازە رێك لە فیدراڵى پارێزگاكان دەچێ نەك فیدراڵى (2)حكومەت . واتا ئەوەى لە (11)ى ئازارى (1970)دا دەستكەوت ئەمڕۆ لێمان سەندرایەوە . هەروەها حكومەتى ناوەندى بۆ سەرگرتنى ئەم پیلانەشى ئەیەوێ بەخزمەتگوزارى و پارەو مووچە خەڵكى كوردستان بەرەو هاوڵاتى دەرەجە دوو پەلكێش بكاتە ناو ئەو عێراقەوە . زۆر كەس لەشارەكانى كوردستاندا كەوتۆتە ناو ئەم پیلانە داڕێژراوەوە كە نیشانەى سەرەكى بۆ لاوازكردنى حكومەتى هەرێمە . لەولاشەوە هەردوو حزبى دەسەڵات (یەكێتى و پارتى) خۆشیان ماڵى كوردیان وێران كردووە لەبەرامبەر ئەم پیلانەدا ، واتا تاوانبارى یەكەم خۆمانین كەنەمانتوانیوە ببین بەهێزو ئیدارەیەك كە حسابمان بۆ بكرێت ، كەدوژمن نەوێرێت بەنهێنیش بیر لەوەها پیلانێك بكاتەوە نەك بەئاشكرا ..
ڤایرۆسی کورد و هاکه‌ره‌کانی کێن؟!

بێ گومان كۆمەڵگەى كوردى یەكێكە لەو كۆمەڵگایانەى كەكاروانى ژیانى بەهەزار دەردى سەرى و سەختى و كۆسپ و گرێدا هێناوە تائێستا ، نكۆڵى ناكرێ كە هەردوو هۆكارى سەرەكى رۆڵى گێڕاوە لە ژیانى ئەم میلەتەدا ، ئەویش: هۆكارى ناوەكى و هۆكارى دەرەكى بووە . واتە ئێمە نابێ هەر تەنها داگیركەران و دوژمنە دەرەكیەكان بەهۆكارى بارى دژوارى ژیانى هەمەلایەنەى گەلى كورد بزانین ، خۆمان گەورەترین هۆكارى دواخستن و كەوتنى كوردبووین لەمێژەوە تا ئەمڕۆكە.! چەند پیلانى
دەرەكى و فشارى سیاسیمان لێ كراوە خۆمان هێندە یەكگرتوو و خاوەن بڕیار نەبوویین تا حیساب لەسەر هێزو سەنگى سیاسیمان بكرێ ، كورد عاتیفى و سۆزداریانە كەزوڵم و ستەمى لێكرابێ هەڵچوونێكى كردووە و دوایى كپ و خاوبۆتەوە ، هەروەها بۆ دیاردەى ناپاكى و خیانەتى كورد لەخۆى هەر پێویست بەبەڵگە هێنانەوە ناكات ، هەر لە مادەكانەوە تا ئەمڕۆ بەناكۆكى و ناپاكى ناوخۆوە گەلى كورد كەوتووە!! هەمیشە كورد بەشێكى هاوكارى داگیركەرو دوژمنەكانى بووە بۆ سەر بەشەكەى ترى [سەرۆك خێڵەكانى كورد لەكۆنەوە زۆربەیان كارى خیانەتكردن لەشۆڕشگێڕانى ئازادى گەل پیشەیان بووە ، یەزدان شێرو ، نوراللەبەگ و ، مەلاى خەتێ و مشیرى حمەسلێمان و لەسەردەمى بەعسیشدا (3/4)ى كورد جاش و ئیستخبارات بوو ئەوانەشى بەحساب شۆڕشگێڕ بوون كەوتبوونە ناو شاخەكان و وائێستا دەركەوتووە بەشێكیان [فایلدارن]واتە كورد خوانەیبڕێ دەوڵمەندە لەمیرابۆو فایلدارو جاش و ناپاكان .
راستە كێشەو دۆزى سیاسى گەلى كورد قورس و گرانە لەنێوان چوار بەرداشى ناسیۆنالیزمى عروبەى شۆڤێنى و تۆرانیەت و مەزهەبگەرایى ئیسلامى سیاسى شیعە نەتەوەپەرستى فارس ، بەڵام لەگەڵ ئەو راستیەشدا هۆكارى هەموو نەگبەتیەكانى وەكو:
1ـ لاوازى هەڵوێستى سیاسى كورد لەبەغداو هەموو ئەو دەستدرێژیانەى كەدەكرێتە سەر كورد لەخانقى و كەركوك و موسڵ و دیالە و شێخان و شەنگارو خورماتوو.. .
2ـ هۆكارى گەندەڵى و لەبەرددانى ئابورى و بودجەى كوردستان تەخشان و پەخشان كردنى .
3ـ كۆتبوونى پڕۆسەى دیمۆكراسى ئەو ئەزمونەى كەكەس لەڕووى نایە باسى بكات كەمافى هاووڵاتى بوونمان نى یە.
4ـ بەمیلیشیاكردنى پێشمەرگەى كوردستان و بێ بەهاكردنى ووشەى پیرۆزى پێشمەرگە .
5ـ زیندووكردنەوەى كۆنەپەرستى خێڵەكى و بەهێزكردنەوەى دیوەخانى خێڵ و سەرۆك خێڵەكان لەجیاتى قانون و دادگاى سەربەخۆو ئازاد .
6ـ دروست بوون و بەهێزكردنى ترسى ئەڵتەرناتیڤى رەش و تاریكى ئیسلامى سیاسى و پاشەكشێى سكۆلاریزم و مۆدێرنیزم و مەدەنیەت و ماف و ئازادی یەكان .
7ـ نەبوونى خزمەتگوزارى پێویست
وەكو خوێندن و پەروەردەو تەندروستى و ئاووكارەباو.. .
8ـ ئەنفالى ژنانى كوردستان و كوشتارى بەكۆمەڵیان سوتان و تەڵاقو.. .
9ـ ناوزڕاندنى كێشەى رەواى سیاسى گەلى كورد بەهۆى شەڕى ناوخۆیان و بەناحەقڕژانى خوێنى چەند هەزار پێشمەرگەو نەبوونى هۆشیارییەكى گشتى نەتەوەیى و نیشتمانى .
10ـ داشسوارى مالكى و باڵادەست بوونەوەى حكومەتى ناوەندى لەبەغداو پەراوێزخستنى كورد لەپەیماننامەى ئەمریكا_عێراق ، فشارخستنە سەر مافەكانى كورد لەهەموو لایەكەوە .
11ـ چارەسەرنەكردنى كێشەى سنوورى هەرێم و مادەى 140و شارى كەركوك كەهەمووى ململانێى حیزبى بەو دەردەى برد .
12ـ گرێبەستیە نەوتیەكان و سنوورى دەسەڵاتى هەرێم و زۆر بابەتى ترى وەكو ئاسایشى نەتەوەیى و.. .
13ـ تیرۆر سەرچاوەكەى هەژاریى یە ، هەژارى لەكوردستاندا سەرچاوەكەى سیستەمەكەى ئەوانەو هەمووى لەئەستۆى ئەو دوو حیزبەیە كەئەداى سیاسیان باش نەبووە .
ـــ رەنگە بپرسین بۆ ئەم نووسینەم ناونا ڤایرۆسى ناوخۆى كورد؟!
هەموو دەزانین كاتێ كۆمپیوتەر ڤایرۆساوى دەبێت زۆر گران كارى پێ دەكرێ و هەندێ جار قفڵ دەبێ بەرنامەكانى تێك دەدات ، ئیتر ئەگەر یەكێك شارەزاى نەبێت یەكسەر هاردو كەیسەكەى بێ كەڵك دەبێت و دەبێ توڕى بدات . كوردیش [ڤایرۆس]ى خیانەت لێى داوە دەبێ هاكارەكانى لەناوببرێ و داتا بكرێتەوە ئەوەش بە مرۆڤە جوامێرەكانى كورد دەكرێت ، جاكێن ئەوانە نازانین گەلى كورد لەم بەشەى كوردستان هەر (17)ساڵ نىیە كەگرفتارى دەستى پارتى و یەكێتى بووین لەسەرەتاى (40)ەكانەوە كورد گرفتارى ئەو دوو بنەماڵەیەیە..ئەو كاتانەى كە هاوسەنگى هێزیان نەبووە ، ئەو كاتانەش لەناو شاخەكانى كوردستاندا لەجیاتى شەڕى داگیركەر بكەن شەڕى خۆبەخۆیان كردووە . واتە كورد (50)ساڵە نیوسەدەیە بەدەست كێشمەكێشى و ململانێ_ى دەسەڵاتى بارزانى و تاڵەبانى یەوە ئەناڵێنێ! ئێمە چەند باجى ستەم و زۆردارى حكومەتە یەك لەدوایەكەكانى: (پاشایى ، جمهورى و كەریم قاسم و قەومى عربى و عبدلڕەحمان عارف و ئینجا بەعسی)ەكانمان داوە سەدهێندە كۆڵەوارى ناكۆكى و خیانەتى ناوەكى خۆمانین . یەكێتى و پارتى بەخۆیان دەڵێن: (دیموكرات و سۆشیال دیموكرات)و باسى كۆمەڵگەى مەدەنى و مافى مرۆڤ و عەدالەتى كۆمەڵایەتى دەكەن ، بەڵام لەواقیعدا كۆمەڵگەى كوردییان نووقمى سەرگەردانى و ماڵوێرانى كردووە لەناو گەندەڵى و دووڕوویى و تاوانكاریدا ، هۆكارێكى تر رۆشنبیران و نوسەرانى قەڵەمفرۆش و دەربارەو بێ هەڵوێستە لەكوردستان كەكاریگەرییان بۆسەر بڕیارى سیاسى نى یە .. .
ـــ نازانم ئەمە چۆن دیموكراسى یەكە حیزب جێگاى هەموو دەسەڵاتەكانى گرتۆتەوە؟ لەبوارى ئابورى و بازرگانى و ئیدارى و راگەیاندن و سوپاو دادگاو..هتد . هەموو بەدەستى ناوەندى حیزبەوەیە ، ئەمە فڕى بەسەر دێمۆكراسىیەوە نیە . سیستەمى دیمۆكراتى واتا جیاكردنەوەى دەسەڵاتەكان و هەروەها تا ئەم ساتەش بارزانى و تاڵەبانى كاریزمان ، هەموو دەسەڵاتەكانیان لەخۆیاندا كۆكردۆتەوە كەئەمەش لەگەڵ ئەم چەرخەدا ناگونجێ و ئیرادەو بڕیارى میللەتى كوردیان كۆتوبەند كردووە (گەورەترین بەڵگە بۆ ئەوەى بیسەلمێنین پارتى یەكێتى دیمۆكراتى نین ئەم دوو حیزبە ناتوانن ئەنجامى هەڵبژاردنێكى پاك و بێ تەزویر پەسند بكەن و بەلیستى جیاواز دابەزن ، وە هەركامێكیان دەرچوون پیرۆزبایى لەویتریان بكات ، كەئەمە بەهاى راستەقینەى سیستەمى دیمۆكراسىیە) . دواى 2سەعات لەدەرچوونى ئەنجامى هەڵبژاردن لوولەى تفەنگەكانیان بەرامبەر یەكتر دەكەنە كار یان گەورەترین مەهزەلەى مێژوویى لاى كوردە دەسەڵاتى "فیفتى بە فیفتى" هەر نەبووە لەدونیادا حیزبى حاكم ئەبێ هەبێ . گەلى كورد نازانێ رووبكاتە كامیان بۆ داخوازیەكانیان یا لەهەموو درائیرەو دامەزراوە فەرمەیەكاندا وێنەى دووسەرۆك بەتەنیشت یەكەوە هەڵواسراوە . ئەمە ئەوە دەگەیەنێ كە كورد یەكترى قبوڵ نیە و دەڵێن: یان دەبێ هەردووكمان سەرۆك بین یان هیچمان كەچى خەڵكیش بەئاژاوەگێرَ دەزانن!!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە