کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حاجی و ئاواز....(لەنگەو سەركردە)

Tuesday, 24/11/2009, 12:00


حاجی و ئاواز
(زەردەشت ئاگرێك بەو ئاوە دابكا) تا چیتر(سەوزەلێ  سەوزەلێ)1مان بۆ نەلێن, منالانمان وەكو منالانی مۆزەمبیق لە زۆر شوێنی هەرێمە ئازادەكەمان لە ژێر خێمە وانە دەخوێنن,گەورەكانیشمان رۆیشتن تا فێری زانستی راوغ و بەرد هاویشتن بن, كورد كوشتن لە كۆماری خواو پێغەمبەران ئاو خواردنەوەیە ,دەسەلاتی كوردی لە سەر ئاوازی تەوافق گۆرانی (تۆ لە دووری من لە دوورم بەم جۆرە خۆشە دلداری)1مان بۆ دەلێ ..ناوچە سنووریەكان مال وحالی خۆیان جێدلن لە ترسی تۆپ بارانی حەسەن وحوسێن. لە ژێر رەحمەتی رۆكێتی فرۆكەكانی مەحەمەد ئابێ, وەكو بلێی كورد كافرەوكوشتنی حەلالە ...
منالانی دەستگێری شارەكەت تینوویانە . ئاوی زمزم لە بیرمەكەن.گەركاتیشتان هەبوو نوێژێكیش لە عەرعەر بكەن.
ئێمەش لە پێشوازی ئێوەی گەورە ,دەفەكانمان دەكوتین لەسەر ئاوازی (ئەی خودا لەو ئاگر بارانە من بەبێ تۆ مالم وێرانە)1



(لەنگەو سەركردە)
لە سەر دیواری بازاری لەنگە فرۆشەكان نوسراوە (هیوا,كار,بەخشین)لەخۆرا تووشی دل تەنگی هاتم,لەچركە ساتێك ملیۆنەها مایلم بری و گەرامەوە شارەكەم پایەتەختی چاو زەقەكان.چ ببینم دروێنەی مافی هاولاتیان و شەروال پیسی ئەو گەندەلستانە تاریكەو ,فركان فركانێ و پێشبركێی یەكتر برینەوەو بخۆوبخۆ گوو بخۆیە . زەنگی تەلەفۆنەكەم ئاگاداری كردەمەوە تۆزێ دوام خست تا بەسەرخۆمبێمەوە ,لەكوێی خۆشەویستەكەم؟ ,لە بازارە حەیاتەكەم .كەی دێیتەوە؟ رێگام بدە باكتێبە جوان ورەنگینەكەی بێل كلینتۆن(GIVING 2)بدۆزمەوەو 4 دانەم گەردەست كەوت.بینێرمەوەبۆجەنگەلستان بۆ4سەرۆك تا رابەرانی ئێمە تۆزێك لەبەرێوەچوون وئاستی وشیاری وبەكردار مرۆڤ دۆستانەی خۆیان بەرزكەنەوە.چیەئازیزم تێكچووی؟نەبە چاوی تۆ.چی دەخۆی ئەمرۆ هەنگوینەكەم؟
گەر بكرێ تۆزێ گوو بۆ مافیاكانی ولاتەكەم.....

1-بەهیوام لەگەورەیی ئەم گۆرانیە جوانانەم كەم نەكردبێتەوە لەدلەوە خۆشەویستن
2-بەخشین چۆن هەر یەك لەئێمە دەتوانێ جیهان بگۆرێت.
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە