کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خوێن و نەوت كامیان گرانترە؟ بەراوردێك لە نێوان ئۆستیاى باشور و باشورى كوردستان

Saturday, 28/08/2010, 12:00


سەرەتا ئەگەر بمانەوێ پێناسێكى كۆمەڵگەى ئەمڕۆى مرۆڤایەتى بكەین دەتوانین بڵێین زمانى بەرژەوەندى و ئابورى بڕیار لەسەر كاروبارى سیاسى یەكان ئەدات لەبەر ئەوەى سیستەمى ئابورى سیاسى ئەمڕۆى دونیا لەسەر بناغەى ئابورى بازاڕى ئازادو سەرمایە بەگەڕخستن دامەزراوە واتە زمانى ئابورى و بەرژەوەندى و قازانج شتەكان یەك لادەكاتەوە لەسەدەى بیستەمدا هەموو دنیا دابەش كرابوو بەسەر دوو ئۆردوگاى ئایدۆلۆژى جیاوازدا ئۆردوگاى رۆژهەڵاتى بەناوسۆشیالیستى و ئۆردوگاى رۆژئاوایى سەرمایەدارى لەكۆتایى هەشتاكاندا هاوكێشە سیاسیەكان بەقازانجى رۆژئاوا شكایەوەو ئۆردوگاى رۆژهەڵاتى شكستى خوارد لەدواى 50ساڵ لەجەنگى ساردو ملمڵانێ دا . ئەمریكا رابەرایەتى ئۆردوگاى رۆژئاواى سەرمایەدارى لەساڵى (1990) بەدواوە وەكو پۆلیس و چاودێرى دنیا دەركەوت بێ هیچ ركابەرێك بەڵام پاش ئەوەى چەند جەمسەرێكى ئابورى دەركەوتن ئەمریكا كەوتە خۆى ئەمڕۆ چەندین جەمسەرى ئابورى بەهێز سەریان هەڵداوە وەكو(یەكێتى ئەوروپا ، چین ، هندوپاكستان ، ژاپۆن ، روسیا و بەجۆرێك لەجۆرەكان ئێران) ئەمانە هەموو دەیانەوێ پشكیان هەبێ لەبەرژەوەندى ئابورى دنیاى ئەمڕۆ بەتایبەتى روسیا پاش ئەوەى ئابورى بەرهەمى نەتەوەیى گەشەو هەڵكشانى بینیوەتەوە پاش ئەوەى ئەوەى ساڵانە بایى سەدان ملیار دۆلار$ نەوت دەفرۆشرێ لەپیشەسازى تەكنەلۆژیایى نوێ دا خاوەنى ئەزمونە بەتایبەتى پیشەسازى سەربازى و گەردونى هاوشێوەى ئەم چین و هیند و .. هەمان گەشەى ئابورى تەكنەلۆژیایان بەخۆیانەوە بینیوە هەرێمى قەوقازو ئاسیاى ناوەڕاست و رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و كەنداوى نێوان عەرەب و فارس و لەگەڵ بارودۆخى ئەمڕۆى كوردستان گشتى لێكچونى زۆر هەیە ئەمڕۆ نەوت و گازى سروشتى و كانزاى دەستلێنەدراوى ئەو دوو هەرێمە بۆ ئامانج و ستراتیژى نێوان ئەو جەمسەرە ئابوریانە گرنگى و بایەخى سیاسى خۆیان هەیە ئەمریكا و ئەوروپا بەشێوەیەك لەشێوەكان ئەیانەوێ دەستى روسیا لەهەرێمى قەوقازو ئاسیاى ناوەڕاست كورت بكەنەوە روسیاش هەستى بەترسى ئەو شاڵاوە كردووە لەو نێوانەدا گەلى ئۆستیاى باشورو ئەنجازیا و جۆرجیا بوونەتە قوربانى ئەو ملمڵانێ سیاسى یە ئەمریكا لەرێگاى پەیمانى ناتۆو جۆرجیاو ووڵاتانى ئەوروپاى رۆژهەڵات بەكاردەهێنێ بۆ ئەو مەرام و ستراتیجە سیاسى یە . باشورى كوردستانیش كە ئەمڕۆكە بۆتە كێشەیەكى گەورەى ئەم ناوچەیە هەر پەیوەندیدارى ستراتیجى ئابوریى یە بەگوێرەى ئەو دەرەنجامانەى لەم دواییەدا كراون دەركەوتووە كەرێژەیەكى یەدەكى نەوت و گازو كانزاى بەنرخ لەباشورى كوردستان زۆر زۆرە هەرئەمەش خاڵى هەستیارو گەرموگوڕى هێزە ئەقلیمى و نێودەوڵتیەكانە دەست تێوەردانى توركیاو ئێران و كۆمكارى عەرەبى و ئەمریكاو بەریتانیا و هەتا روسیاو چین و هتد لەم ووڵاتە هەمان قەیرانى سیاسیان هەیە كە گەیشتونەتە بن بەست و هەر ئەمەشە كەكێشەى رەواى ستەمى نەتەوایەتى لەسەر گەلى كورد بەهەڵواسراوى ماوەتەوە و لەچارەسەركردن نایەت واتە كێشەو گرفتى دونیاى چاوچنۆكى و قازانجپەرستى و بەرژەوەندى جیاوازى سەرمایەدارى و بازاڕ سەرچاوەى دروست كردنى قەیرانە سیاسیەكانن ئەوەتا لەماوەى چەند شەووڕۆژێكدا زیاتر لە 2000 كەسیان كوشت و دەیان هەزار بریندارو ئاوارەو دەربەدەرو برسى و تینو بوون واتە بەهاى ئاكارى و مرۆیى هیچ ناكا لەئاست بەرژەوەندى واتە خوێن زۆر هەرزانترە لەنەوتى عێراق و كوردستان و هەرێمى قەوقازو ئاسیاى ناوەڕاست و دەریاى رەش (جۆرجیاو ئەنجازیاو ئۆستیاى خواروو) باشترین نموونەسمن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە