کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كۆسرەت رەسوڵ، دەزگاى بەدرخان بۆ وا دەكات؟! بەشى دووەم

Sunday, 25/07/2010, 12:00




6- دواى كەشف بوونى دەستى و درۆكانى بەردەوام حەمید ئەو كەسانەش دەگۆرێت كە هاوكارى دەكەن و هەر جارە و بە نەزمێك دەخوێنێت، دوایین كەسیش كە كەوتە داوى حەمیدەوە قوباد تالەبانى بوو، كە ئەركى بەشێكى بانگهێشت و خەرجى سەفەرەكەى ڤیستیڤاڵى 2010ى گرتە ئەستۆ، تخوا ئەگەر خانەوادەى زیندانییەك یان شەهیدێك بیەوێت بە چەند مانگ دەگاتە لاتان و چەندێك هاوكارى دەكەن، ئێوە چۆن بۆ ئەم پیاوە بەمشێوە رووخاون؟
7-ئەى ئەو كەسانەى بە نەزانیەوە هاوكارى حەمید ئەبوبەكر دەكەن، بۆ لە خۆتان ناپرسن، چ پەیوەندییەك هەیە لەنێوان (یۆنان و ڤیستیڤاڵى بەدرخان، چ پەیوندیەك هەیە لەنێوان فرانكفۆرت و سالیادى رۆژنامەگەرى كوردى، ئەمریكا و سالیادى رۆژنامەگەرى كوردى)؟ ئەگەر تەنها گیرفان پركردن و برینەوە نەبێت؟
8-تا ئێستا چەندان كەس لە بلاوكراوەى بەدرخان كارى كردووە و رۆیشتوون و چەندێكیان پارەیان پێدراوە لەبەرانبەر كارەكانیان، حاكم قاسم تەنها رۆژێك پێش مردنى چووە لاى حەمید و بابەتێكى زۆرى تەرجەمەكراوى پێدا، ئەوانیش لەسەر زیاتر لە 100هەزار دینار ریكەوتبوون، بۆیە حاكم قاسم بەپەلە بابەتەكە وەردەگیرَێ و بۆ پارەكەش دەچێتە لاى حەمید پێى دەڵێ كاك حمید پارەكەم بدێ من دەچمە سلێمانى، ئەوەبوو حەمید تەنها 100 هەزار دینارى دایەن حاكم قاسمیش توورەدەبى و دەرێ ئەوە زۆركەمە زۆرماندووبوویمە حەمیدیش دەلێ هەر ئەوەندەم هەیە، حاكم قاسم بە توورەبوونێكەوە پارەكەى وەرناگرێت و دەروات، سەد مەخابن كە چووە سلێمانى ئیتر نەگەرایەوە هەولێر و كۆچى یەكجارى كرد و بە عادزى سەرى نایەوە، لە كاتێكدا حاكم قاسم یەكێك بوو لە حاكمەكانى شۆرش و پێشمەرگەیەكى ماندوونەناس، كەچى كردتانە قوربانى حەمید، ئاى ویژدان، بۆیە حەمید لەبلاوكراوەكەى گۆشەیەكى داخ و ئەسەفى بۆنووسى، وەك ئەوەى نەبایدیبێ نەباران، ئەوەیە زانیاریتان لەسەر حەمید؟
9- بۆ ناپرسن هاورێ مستەفا رەواندزى، چۆن موئامەرى لێكراو بەرى رەنجى ئەوە ئیستا كوڕەكەى ئەبوبەكر دەیخوات؟
10- بۆناپرسن دلزار حەسن و سمكۆ كەریم ونازم دلبەند وسەباح شیخانى و سەرباز سیامەند و تالیب مەحەمەد و شوان تاڤینگ و دەشتى سەباح وستار باقى و حسامەدین سەردارى و عبدالا عەلیاوەیى و هاورى مەلا زادە رزگار سیان، شەهرام نامیق و رێكەوت و فەرهاد پیربار وعبدالله زەنگەنە و نامیق عەلى و حەسیبە بابۆڵى و سەركەوت رەسور........ چەندێك پارەیان وەرگرت لەكاتى كاركردنیان لەلاى حەمید و چەندێك غەم و سكالایان هەبوو؟
11- شاگردێكى حەمید ووتبووى ئەو بابەتەى لەسەر بەدرخان بەمدواییە بلاوكراوتەوە بۆ ئەوەیە نێوان بەدرخان و كاك كۆسرەت و مەلا بەختیار تێكبدەن، لۆیى ئەمنیش ئەو بابەتە دەبەمە لاى كاك كۆسرەت و پێى دەڵێم كە بزانە چیان نووسیوە، هەلویستى تۆ چییە، ئەوەش موزایەدە و موجامەلەیەكى دیكەیە! دیارە لەلاى حەمید و شاگردەكانى چوونە لاى كاك كۆسرەت و بەرپرسانى دیكە ئەوەندە سووك و سانایە، لە ئاو خواردنەوە ناسكترە، بەداخەوە هەزاران كەس دەیانەوێتە وێنەیەك لەگەڵ كۆسرەت رەسولى قارەمان بگرن، كەچى نایگەنێ بەڵام حەمید و بەردەستەكانى بۆ تەنها سكالایەكیش دەچنە لاى؟
12-ئایا دەزانى حەمید ئەبوبەكر، پتر لە 7 كەسى وەك پۆلیس لە سەر حیسابى سلێمانى بۆ دامەزرێنراوە و مووچەش لەوێندەر وەردەگرن، كە جگە لە 2-3كەسیان نەبێت ئەگینا كەسیان دەوام ناكەن، ئەویش بە جلى مەدەنین و زۆربەشیان خزموكەسى نزیكى حەمیدن.
رەنگە ئەوەى من باسمكردیە مستەكى خەروارەك بیتن، خەركى دیكەش شتیان هەیە بەس تا كاتى دێت و بۆیان دەگونجێ.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە