وێنە و وتار............ئەنفال و وتارى بەرپرسەكان
Saturday, 14/04/2012, 12:00
لە یادى گەورەترین تراژیدیا و مەرگە ساتى بەكۆمەڵ كوژیدا دەسەڵات دارانى كورد ,سەرۆكەكانمان دیسانەوە چیمان پێ دەڵێن هەر وشە سواوەكانە كە قەت ویژدانیان ناجۆڵێ تا تاڕایەك بكەن بەسەر باڵاى ئەنفالدا كە باڵا بەرزترین ئازارە خوێناوى ترین كارەساتە كە بەسەر مرۆڤى كوردا هاتوە , چى تر ووشەى بێ مانامان بۆ باس مەكەن چى تر مەمان گەوجێنن بەو وتارانەى كە دەمێكە كاڵبونەتەوە نابنە مایەى گوێ گرتن ئیتر توانامان نەماوە گوێبیستى ئەو بابەتانە بین كە دەشێ وەك ڕشانەوە لێتان وەر بگرین كە بۆنى وشەكانتان وەك بۆنى گیرفانتان وایە , ئیدى گوێتان لێناگرین چونكە وشەكانتان تەنها لە بازاڕى سەرمایەدا بەهاى ماوە ئەگەر نا تەواوى وتارەكان وەك ڕشانەوەى پشیلەیەك وایە كە دەچێتە نێو زێراب و سەردابەكانەوە تەنها جرجەكان گوێ ى لێ دەگرن و بگرە ئەوانیش حەواسى درۆى ئێوەیان نیە ,
قەت ناتوانن وشەى ئەنفال كارەساتى كۆمەڵكوژى وەك خۆى باس بكەن چونكە ئێوە تەنها بەرەو هەندەران كۆچ دەكەن و گەڕانەوەتان یەقینە بەڵام كۆچى ئەنفالكراوەكان كۆچێك بوو بێ گەڕانەوە بۆ نیشتیمان تازە عەرعەر جێگەى كانى و كۆزە و شمشاڵ و هەموو شتە جوانەكانى بۆ گرتنەوە ئێوە تەنها شتێك كە بۆ مەرگى ئەنغال كراوەكانتان كردبێ ئەوەیە ژمارەى كۆمپانیاكانتان گەیشتوەتە ژمارەى ئەنفال كراوەكان ئیتر وتارەكانتان بكێشنەوە ناو مەلەفەكانى كۆنتان... هەناسەى ئەنفال تێكەڵ بە تەپوتۆزى بیابان بوو ...وتارەكانى ئێوەى قێزەونیش بەرەو زبڵدانى مێژوو چوو جگە لە ناو زێرابەكان قابیلى ناو گوێ ى هیچ تاكێكى كورد نیە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست