کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گوڵتان و قەندیل و گەریلا

Friday, 12/10/2012, 12:00





ئێمە نیشتیمانى بەفرمان هەیە و ئێوەش وڵاتێكى لیخن بڕ لە غەدر , دەرونى ئێمە ناسراوە بە سۆز , ناخى بۆگەنى ئێوەش پِرپڕە لە قین , ئێمە خۆشەوویستیمان بۆ ئاژەڵَیش هەیە ئێوە خۆتان ئاژەڵن دژى مرۆڤ ئەجە نگن , ئێمە پاكوو بێگەرد وەك ئەو ڕۆژانەى كە ساماڵ سە راپا قەند یل دادە پۆشێ , ئێوە ش ڕەش و قێزەون وەك ئەو شەوانەى كۆك دەبن لە سەر لێدانى جە ستەى قەند یل بە وتۆپ و تە یارەكانتان , چى باس بكەم جیاوازیەكان هێندە زۆرن مەگەر پۆلینیان وەك دابە شبونى گەریلایەك بە سەد جەندرمە , هەر زۆر زۆرن وەك ئەو پەتەى خستوتانەتە ملى ئەو نەبەزە و پڕى ئەو پیاڵە چایانەى بەدەست جەندرمە كانتانەوەن دەڵێى لە هاوینەهەوار دانیشتوون چونكە هەست ئەكەن كە دیل نین و پڕن لە ئە مانەت لە لاى دڵە گەورە وپڵنگەكانى قەندیلەوە دیلەكانى ئێمە رادەكێشرێن و تەنها مردن چاوەڕێیانە بەكرێ گیراوەكانى ئێوەش بە ساردەترین و بێگەرد ترین ئاوى سازگارى قەندیل و بێ ترس ژیاننەوە چاوە ڕێیانە... ئێمە هەڵۆ لە سەر شاخ و ئێوە جرجى نێو سەردابەكان هەتا توورك توورك بێت وگەریلا گەریلا قەندیل قەندیل ڕێگە نادەین یارى بە شكۆمەندیمان بكرێت ئێمە دڵمان ڕۆحمان نیشتیمانمان قەندیلە و ئێوەش جەنراڵە بە زیوەكانى جەلادخانەى ئەتاتورك... ئێمە بونمان هەیە لەسەر لاپەڕەكانى مێژوو كە تەنانەت شۆرشەكانیشمان پڕ بوون لە دانوستان و لێبوردیى و هەمیشە بە زمانێكى حاڵى بوون گفتووگۆیان كردوە ووەڵامى دوژمنیان یاوەتە وە ئێوە تەنها مەرگ و داپڵۆسین و كووشتن پیشەتانە ئێمە ش وەڵامى هەموو ئە و كوشتارگانەتان بەزمانى پاراو و گوونجا و ئەدەینەوە ئەوەتا لە وەڵامى وەزیرى سوپاى توركیا كە ووتبووى لە باوەش گرتنى گەریلاى پەكەكە نیشانەى بێ ڕە وشتیە (گوڵتان) لە وەلامدا دەڵێت ئەگەر تەنها پێڵاوەكانم لە خۆت و سوپاكەت و سەرۆك وە زیرانەكەت بە قیمەت تر نەبێت ئەوا لە پێكانم دایان دەكەنم و تا مردن بە پێ خاوسى دە گەڕێم ئەمە یە وەڵامى پەرلەمانتارێكى كوورد بۆ هەڕە شە و ووتارە ناشیرینەكانى توورك.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە