کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گۆران بــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــۆ؟!

Friday, 08/05/2009, 12:00


گەورەترین كێشەى گۆڕان لەنێوان دەسەڵات و خەڵكدا تێكەڵاوبونى گۆڕانەكانە وەك گۆڕانى كیمیای و گۆرانى حزبى وگۆرانى فیزیایى و گۆرانى دەسەڵات . كام گۆڕان گۆران لە حزبدا یان گۆران لە بەرپرسیەتیدا یا گۆران لە كەسیەتیدا یا گۆران لە ناوچە گەریدا یان لە پێكە وە ژیاندا یان لە ستراتیجى بونى مەسەلەكاندا یان گۆران لە شەقام و شوێنە گشتى یەكاندا یان گۆران لە میكانزمى بەرێوە بردندا یان گۆران لە كورسیەكى سیكۆتینى یەوە بۆ كورسیەكى بزمارڕژكراو یان گۆران لە دیدو بۆچونەكۆنكرێتى و روحە مردووەكاندا یان گۆران لە هزرێكى غافلأ و كۆنەوە بۆ عەقڵێكى سستماتیكى و رەسەنایەتى و مۆ دێرنەوە بەرەو كۆ مەڵگایەكى مەدەنى و دوور لە خۆ بەستنەوە بە ستراتیجى كۆنى حزبایەتى لە سەر ئاستى كەسایەتى حزبى و پێشمەرگایەتى و ماستاو گەریەتى و خزم ستانى و خێلأ گەرایەتى بونەوە بێت .

كرانەوەى كایەكانى دڵسۆزى و بە گژاچونەوەى گەندەڵى و بێ یاسایى و دژایەتى كابوسەكانى سەر شەقامى كوردى و پەیرەوى كردنى رەهەندەكانى عەقلأو مۆدێل كردنى بیر و بۆ چونە سواو یایلى یەكان و باوەش كردنەوە بۆ پێكە و ژیانێكى بێ جیاوازى چینایەتى و حزبایەتى بەیەكسانى و ئازادى رەهاوە تەنها گۆ رانە میكانزمى بەڕێوەچونى ئەم چەمكانەیە بێ كەم و زیاد .

هەژاندن و بزواندنى ئەم چەمكى گۆرانە بەدەست كەسانى بیر هوشیار و كارامەكانى نێو سیاسەت و كادرە لێوەشاوەكانەوە هەموو شار و شارۆچكەكانى هێناوە تە جۆش بەرەو دارمانى كۆشكى تاك رەوى دەسەڵاتى بۆگەنە لێرەدا گۆڕان بەووشە هەر گۆ رانە بەڵا م نوێ بونەوە و گەرورەبونى ووشەكە لە ئەنجامى ستەم و پێشێل كردنى مافى خەڵكەوەیە بۆیە گۆران بوەتە زادەى سەردەم و دروستبونى مەڵبەندێكى فیكر و مەعریفەیە كى سەرتاسەرى هزرى كۆمەڵگاى كوردى داگیر كردووە و دوا بەدواى خۆى لێشاوێك گلەیى و گازندەى لەئەنجامى هوشیار بونى تاكى كوردى یەوە بەدەست هێناوە .

پەیوەست نەبون بەگەشەو پێشكەوتنە خێراكانى ووڵاتانى پێشكەوتوو خوازو بەكار نەهێنانى دنیاى جیهانگیرى بۆ فراوانبونى بیر و هۆش و عەقلأ لەسەر ئاستى كەسایەتى بوون و مرۆڤ بوونە وە كاریگەرێكى باش و فاكتەرێكى بەهێزى نوێ یە بۆ بە گژداچونەوە و سست كردنى ئەو دڵانەى كە جێگەى گۆران و گۆ رانكاریان تیا نابێتەوە و بەستەرێكى چەقیون لە ئاستى گشت گۆ رانكاریەكانى كوردستان و دنیاى جیهانگیرى بوندا , بەدیوێكى تردا هەموو شۆ رشە كانى گۆ ران و گۆ رانكارى پێویستیان بە گۆ رانكارى یە بە بیر و هۆش و كارابونى دەستەكانى ئیش و كار كردن بۆ سەقام گیر بونى بوارە كانى بەرە و پێش چون و كەوتنە سەر قاچى دارایى و بوژاندنەوەى ژێر خانى ئابورى و وەدەر نانى دێوە زمەكانى دزى و شەر و كاول بون و جێگرتنەوەیان بە سەربەستى و ئازادى و سەر هەڵدانى فەرهەنگە نوێ كاریى یەكان و زیندوو كردنەوەى كلتور و پێناسەى ژیان بۆ هەموو تاكێكى كوردى . لێرەوە گۆ ران لە كاڵا و شت و مەكدا وێنەیەك نى یە لە گۆ ران لە رەهەندەكانى فكر و پرۆ ژەى مۆ دێرنە كە لەسەر هزر ى نوێ بنیات نرا بێت گۆ رَن لە كە سێكەوە بۆ كەسێكى تر یان حزبێك بۆ حزبێكى تر گۆرانكارى نى یە لە ئایدۆلۆ ژیاى ووڵاتێكدا لەكاتێكدا ئایدۆلۆژیا بریتى بێت لە كاركردن لە سەر بەرنامەو بنە رەتەكانى زانست و فێركردنێكى پەروەردەى لەپێناو وەدەست هێنان و گۆ رینى عەقڵێكى كۆن و سواوە بەرەو دەست كەوتنى عەقڵێكى نوێ كار و زانست خواز تابتوانێت چاكسازى جەوهەرى و بنە رەتى لە گشت قەوارە و پێكهاتە كانى كۆ مە ڵگادا بەدى بهێنێت .

كەواتە گۆرانكارى واتاى گۆرینى كەسەكان نى یە لە شوێنێكەوە بۆ شوێنێكى تر یان لە پلە و پایەكە وە بۆ پلە پلەیەكى تر بەڵكو گۆ رانكارى یە لە گشت كایە جیاوازەكان و گرنگى یە جۆ راو جۆ رە كانى كۆمەڵگا لە دەسەڵاتەوە تا كۆ مەڵایەتى و ئابورى و فكرى و كلتورى بونیانەوە دەبێت چاكسازى تیادا بكرێت و سستە مێكى عەقڵانى پێك بهێنیرێت كە تیادا هەموو ئازادیە كانى تیادا بەرجەستە بكرێت و رێبازى نوێ ى پێكە وە ژیان و عەقلأ سالارى پیادە دەكرێت بۆ وەدەرنانى عەقڵى كۆ ن و دوبارەو بەسەر چوەكانى ناو كۆ مەڵگاى كوردى بەمەش جێگرتنەوەى كەسانى پراگماتیزم كەواتاى كەسانى قالأ و بە ئەزمون لە هەموو بوارەكانى پێشكەوتندا تابەدیهێنانى عەقڵێكى نوێ سستەمێكى نوێ و میكانزمى گۆ رانكارى نوێ بە شێوازى لێك تێگەیشتن و پرۆ ژە بریارو یاسایەك كە پڕ بێت لە كاملأ بون و مەدەنى بون و بە جیهانگیرى بون رووە و گۆ رانكارى سەرتا سەر هزرى گشت تاكێكى كوردى و بونیاتنانى گشت پرۆژە یاساكانى عەقڵى و گۆ ران و گۆرانكارى فكرى كوردى و ترۆپكى سیاسەتمەداران بێت 0




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە