کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


درۆ دەسەڵات درووست دەكات یان دەسەڵات درۆدرووست دەكات

Thursday, 24/05/2012, 12:00



ئایا درۆچەمكێكە لەچەمكەكانى ژیانى سادەیى خەڵك وگوزەرانیان یان مێژوویەكى كۆن و بۆگەنى هەیە لەناو كلتورى كوردیدا،ئایا دەسەڵاتى كوردى ئەوەندەى هەوڵى چەواشەكردنى ڕاستیە كانە ئەوەندەش زانیارى درووست و متمانە بوونى تاك بەدەسەڵاتەوە پیادە دەكات،ئایا دەسەڵات فاكتەرێكە بۆدرووست بوونى كەسانى ڕۆشنبیرو گەنجى بە تواناو بەرهەم هێن یان درۆكانى تەوقێكە لەملى گشت پێش كەوتن و داهێنانەكاندا،ئایائایدۆلۆژیاى دەسەڵاتى كووردى كارەكتەرێكە بۆدروست بونى چوارچێوەیەكى پڕوێنەى هزرى تاهاۆڵاتى وێنەیەك بێت لە وێناكانى ئەوچوارچێوەیەكە هزر تیایداباڵادەست بێت وهاوڵاتیش لە سایەیدا تاكێكىڕاستگۆو داهێنەربێت بۆكۆمەڵگایەكى تەندروست بێ ئەوەى پێویستى بەدرۆو سینارۆهەبێت بۆدەربڕینى ڕاوبۆچوون وداواكردنى كەمترین مافى لەڕێگایەكى هەڵەو ئاستێكى ناشیاودا.
لێرە سیاسەت واتاى درۆ دەسەڵاتیش واتەداگیركردن وقۆرخ كردنى سەروەت وگشت بەهاجوانەكانى ووڵات لێرە بەدرۆ سیاسەت دەكرێت وهە ربە درۆش گوزەران دەبرێتە سەر ووڵات دروست دەكرێت ویاساكانى هەربەدرۆ ڕێك دەخرێت بۆیە هاوڵاتى هیچ بڕواى بە سیاسەت نەماوە،بەڵام سەیرى ئەوروپاو ووڵاتانى مرۆڤ دۆست بكەین دەبینین هە رسیاسەت ودەسەڵاتە بووەتە هۆى خۆش گووزەرانى بۆگشت تاكێكى ووڵات بێ جیاوازى چونكە دورلە درۆیە ومافى خەڵك بە پێى یاساكانى چەسپاوە نە گۆڕەو هاوڵاتیش هەموو متمانەیەكى بە دەسەڵات هەیە،كەواتە جیاوازیەكە ئەمەیە كە چەمكى درۆ تێكەڵ بووە بەسیاسەتى كوردىو هە مووجەستەى بەڕێوەبردنەكانى توشى شەلەل كردوە.
لێرەوە دەپرسین لەناو دروشم ویاساكانى بەڕێوەچوون وتەنانەت پەڕلەمانیشدا هیچ متمانەیەك هەیە كەزامنى ژیانى تاكى كووردبێت لەسەر ئاستى ژیانێكى سادەدا،ئایا دروشم ومتمانە بونەتە دووتەواوكەرىبنەڕەتى بۆپێكەوە ژیانى خەڵك ودەسەڵات،لێرەدائەتوانین زۆربەسادەیى بڵێین نەخێر چونكە ئەم بیابانەى ئێمە پڕپڕە لە ئازادى ودرووشمى جوان لە نوێ بونەوەو یاساكانى پەڕلەمان بەڵام هە مووى كارتۆنین ولم دایپۆشیوە ئەم بیابانە نە هەواى هەوایە ونە حوشترى حووشترە لەوەتەى بیابان بیابانە لم وحووشتر یەك هاوكێشەن بەڵام لەم ووڵاتەى ئێمە لە بەردرۆ هاوكێشەكانیش تێك چوون نەحوشتر ئەتوانێ بژى و نەلمیش لەجێ ى خۆى ماوە



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە