کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


(ئەو كەسەى زمانى بە شیرى گەرم سوتا بێت فوو لە ماستاویش دەكات) گومان لە بڕیار......

Monday, 19/10/2009, 12:00


ئەگەر خوێندنەوەیەكى مێژوى و ئێستایى بۆ هەرێمى كوردستان بكەین ئەوا لەنێوەندى دەسەڵاتى كوردیدا بونى بڕیاردان (بە جورئەتەوە غایبە) و هیچ دەسەڵاتێكى كوردى نە ی توانیوە هەڵگرى ئەم ڕستەیە بێت كە بڕیارو نێوەندى بڕیاردان كۆتایى ڕستەكە بێت .
ئەگەر هەوڵیش درا بێت پەشیمان بونەوە و گومانى تێدا بوە و هیوا بەخش نەبوە بۆ دروست بونى ناوەندێكى بڕیارى ڕاست و دروست وەنەیان توانیوە ببنە كادرى پڕۆفیشناڵ و خوێندنەوەیان هەبێت بۆ كۆى گۆڕانكارى و بەڕێوەبردنەكان و هەڵسەنگاندنیان بە شێوەیەكى كارا و دروست , نەبونى ناوەندێكى مۆدێرن و كارا بۆ بڕیاردان و مینبەرێكى ڕاست و دروست و دیوانێكى تەندروست بۆ تیشك خستنە سەر كێشە و بابەتە ناوەكى و دەرەكیەكانى هەرێم و گومان بونمان لە بڕیارو نوسراو و بێ بەرنامەیى لە دەسەڵات و یاسا دانان و بەڕێوەبردندا كێشەى سەرەكیمانە بۆ متمانە نەبوون بە بڕیارەكان چونكە بەردەوام ئێمە نامۆین بەرامبەر بڕیارەكانیان لەبەر نەبونى یاسایەكى پێشەنگ و ڕەها كە بەردەوام ببێتە هۆى پێشكەوتن و دڵنیا بوون لە ناوەندەكانى بڕیار و پاشگەز نەبونەوەیان , تێكەڵاو بوون و ناتەبایى حزبەكان و دەسەڵات كە هەر یەكەیان باس لە باشى بەرنامە و تێكستەكانیان دەكەن بۆنمونە یەكێك باسى بوخارى و حەسەن بەناو یەكێك باس لە شۆڕى پیرۆزى ئەیلول و یەكێك باس شۆڕشى نوێ و ماو و یەكێك باس لە لینین و بەلشەویك دەكات وەئەگەر بەدروشم بێت هیچ دەسەڵاتێكى دنیا دروشمى ناشیرینى نیە تەنانەت بەعسیش , ئێمە كەوتوینەتە نێو بەرداشى مەلحەمەكانیانەوە بەردوەام ڕابوردومان پێ دەفرۆشنەوە و تێكمان دەشكێنن و دەمان خەنە گومانى زۆرەوە و باوەڕ نەبوون بە بڕیارەكانى ئێستایان وە دەبێت بە دواداچونمان هەبێت بۆ سەروەریەكانیان تیاچون و وون بونمان لە ناویاندا , بونى ڕایەكى پێچەوانە لاى هەردوو لا , عەدالەتى ئێمە ناعەدالەتى ئەوانە و دنیاى رەفایى ئەوان دنیاى كولە مەرگى و مەرگەساتى ئێمەیە وایان لێ كردووین كە ڕۆژ بە ڕۆژ گومانمان لە بڕیارەكانیان زیاتر بێت چونكە كۆى بڕیارەكان لە بەرژەوەندى خۆیاندایە ... متمانە نەبونمان بە كۆى بڕیارەكانى دەسەڵات لە خۆوە نەهاتوە چونكە بەردەوام لە گێژاوى شكستەكانیانەوە دێنە دەرەوە و خۆمان قوتار دەكەین تا بڕیارێكى ناتەندروست نەسەپێنن بە سەرمانا و یارى كردن نەبێت بە بڕیارو دوایش هەر خۆیان ئاغا و هەر خۆشیان گەمەكە بەرنەوە لەبەر ئەوە گومانمان بەربەست دەبێ لەبەردەم بڕیارە لەرزۆكەكانیاندا و ناشیرین ترین دیاردە بڕیاردانە بە ناتەندروست لەلاى ئێمە زۆر بە ترسناكى پەرەى سەندوە و خەریكە دەبێت بە كەلتور و بەشێك لە دەسەڵات , متمانە نەبون بەردەوامە لە سایەى جیابونەوەى حزبێك و یەكگرتنەوەى دوانى تر كابینەوەیەكى نوێ و دوو ئیدارەى جیاواز و دوو فەرماندەى جیاواز و دوو هەرێمى جیاواز و بەردەوام بڕیارى جیاواز جێگەى گومانن نەك دڵخۆشكەر , ئیتر چۆن بتوانین دیوار دروست بكیەن لە ناخماندا كە بڕیار چەوت و یاسا كوێرو دەسەڵات ئیفلیج بێت ,جاران شۆڕش هەبوو بەرامبەر ئەو پیاوانەى كە مل هوڕِیان هەڵدەبژاردو و بەعسیان قبوڵ بوو بەڵام ئێستا تێكەڵاوى سەراپاى كایەكانى گرتوەتەوە و پڕۆسەكان تێك ئاڵاون جیا نابێتەوە شۆڕش گێڕ و مل هوڕ لە یەك بەرنامەدان و یەك بڕیار دەدەن لێرەوە تاكە هیوا گۆڕانە كەجێگەى بڕواى تاكى كوردیە ئەگەر گۆڕانیش فۆتۆكۆپى بڕیارەكانى ئەوان نەبێت ئەوا گومان و باوەڕ نەبوون بەرەو گردەكەش هەڵدەكشێ هەتا ماوین دەبێ فوو لە ماستاو بكەین بۆیە پێویستە بەردەوام بڵێین (ئەو كەسەى زمانى بە شیرى گەرم سوتا بێت فوو لە ماستاویش دەكات)

awatchwarbaxy@yahoo,com


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە