بە بۆنەی رۆژی دایك
Sunday, 14/05/2017, 19:12
دایك ، دایکاتی و قوربانی دانە ، دایك ، مرۆڤایەتی و بەرپرسیارە تیە
جیهان هەموو سالێك ، لە رۆژێکی وەکو ئیمرۆ ، وەك رێز گرتن لە رۆلی گرنگو پڕ بایەخی دایك ، لە ژیان وژینی ، کۆمەلگا و مرۆڤایەتی ، ئاهەنگ دەگێری . سا زۆر لە خەلك ، بە خۆشی و شادی و شەوقەوە ، پێشوازی لەم رۆژە دەکەن و بە رۆژێکی پیرۆزی دەزانن و ، بە جەژنێك لە جەژنە گرنگەکان لە قەلەمی دەدەن ، بە زۆرشێوەش ، بە پێی توانا ، هەول دەدەن ، بە دل خۆش کردن ، کەمی پاداشی دایك بدەنەوە و ، لە ماندویەتی کەم کەنەوە .
گەرچی ، هەرچی بۆ دایك بکرێت ، ناگاتە ئەو ئاستەی تۆزقالێ لە ماندوبوونی دایك بدرێتەوە .جونکە ، دایك و دایکاتی ، وەك وا بە ئاسانی بە دەم دا دێ ، وا نیە . لە راستی گەر لە دایك ودایکاتی ، بکۆلیتەوەو ، قول بیتەوە بنج و بنەوانی ، ئەوە لە قەوارەی پەرتوکێك جێگای نابێتەوە و دەچێە دەر .
سا دایك :
دایك ، دایکاتی وقوربانی دانە .
دایك ، مرۆڤایەتی وبەرپرسیارە تیە .
دایك ، خۆشەویستی و بەزە ییە .
دایك ، هەست و سۆزە .
دایك ، لایلایەو لاوانەوە یە .
دایك ، سەردولکەو نوزانەوەیە .
دایك ، هاوسەر و هاوژینە .
دایك ، نیشتمان و لانە .
دایك ، باوەشی گەرم و قەلای قایمە .
دایك ، پشت وپەنایە .
دایك ، قوتابخانەێێکی مەزنە ، کە تەنها مرۆڤە مەزنەکان لێی دەردەچن .
دایك ، ماموستاێێکی بە ئەزمونە ، کە تەنیا وانەی مەزنی دەلێتەوە .
دایك . ئەو دایکەیە کە نەوەکانی، تەنیا فرچکی مرۆڤایەتی دەدا .
سا ئەوە یە دایك ،
هەر بۆیە ، مرۆڤی بە مانا مرۆڤ ، شەرڤانانی ئازادی ، تەنیا و تەنیا کەسێ ، کە سەری بۆ نەوی دەکەن ودادەنوێنن ئەوە دایکە ، دایکەو بەس .
سا دایك ، وەکو دایك ؛
وەکو دایك ، دایکی نەوەێێکە کە جێگەی سەربەرزی و سەرفرازیە ، نەك هەر بۆ نەتەوەکەی خۆی ، بەلکو بۆ گشت مرۆڤایەتی . وەکو شەرڤانانی ( YPG ) و ( YPJ ) ، کە نوسەرێکی ژنی ئەمریکای خوارو لە نامەێێکی ، بۆ کچە شەرڤانەکانی رۆژاوا دەنوسێ [ ئێوە شکۆی شکاوی هەموو ژنانتان کریەوە ، ئەوش بزانن ، ئێمە ( واتە ژنانی جیهان ] قەت ناتوانین ئەو قەرزە تان بدەینەوە ].
دایك ، وە کو هاوسەر و هاوژین؛
دایك بەر لەوەی ببێ بە دایك ، بە سەردەمی هاوسەری تێپەر بووە ، ئەو هاوسەرانەی ئەو جۆرە دایکەیان لێ دەردەچێ ، ئەو ژنانەن ، کە هاوسەرەکانیان بە رێزو پێ زانینەوە باسیان دەکەن ، بە جوانترین شێوە پێیان هەلدەدەن ، وەکو { من زەلامێکم لە پشتە } ، یا { من قەلاتێکی قایمم لە پشتە } ، یا { فلان ( هاوسەرەکەی ) بۆ من ، کەلە شیرە } .
بەلام بە داخەوە ، هەلبەتە هەموو دایکێك دایك نیە و، هەموو ژنێکیش ژن نیە . جونکە کەم ژن هەیە بزانی ژن یانی چی ، کەم دایکیش هەیە بزانی دایك یانی چی .
سا ئەو رۆژە ، مرۆڤایەتی دیتەوە سەر سکەی خۆی ، کە رێژەێێکی باش ، لە ژنان ، لە دایکان ، بزانن ژن یانی چی ، بزانن دایك یانی چی . ئەو ژنانە و ، ئەو دایکانەی ئەوە دەزانن ، رێژەکەی کەمە و زۆر نیە ، بۆیە پیویستە ، بۆئەو دایکە پێش قەرەولانە ، وەک رێزگرتن ، وەکو هەست کردن بە رۆلی گرنگیان ، هەمووخەلك ، لە جیهان لەو رۆژە خولێك هەستنە سەر پێی . سا با ئێمەش لە خۆمانەوە دەس پێی بکەین و تکایە هەستینە سەر پێی .
هەر بەرز و شکاوە بێت شکوی دایك
هەرگەشاوە بێ روی سوری ژن .
سیدنی - ئوسترالیا
١٢/٠٥/٢٠١٧
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست