کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئیمشەو ئەو شەوە یە کە خامەکەم لیم یاخییە

Tuesday, 25/04/2017, 19:51


ئیمشەو ئەو شەوە یە ، کە چل وسی سالە ، لە هەر چرکەێێکی ئەو شەوە دا ، من مەرگی خۆم دە بینم .
ئیمشەو ئەو شەوە یە ، دیسان کە خامەکەم لێم زویرە ، لێم تورە یە ، لێم یاخییە ، 
 لا لوتە لێم ، جەنەی گرتوە ، لە پەنجەکانم نامۆیە .
ئیمشەو ئەو شەوە یە ، وا لاپەرە سپیەکانی بەر دە سم  ، لێم بیزارن ،   تەوەلان .
ئیمشەو ئەو شەوە یە ، کە دیسان ووشەکان بە رە و ، بە کۆمەل ، لە ناسورەی پرسە و ماتەم جێیان هێشتم ،
لە غەریبی و تەنیایی ، پشتیان لێ کردم .
ئیمشەو ئەو شەوە یە ، کە لە لایەن ویژدان ، هەستی مرۆڤایەتی ،  پەیمانی هاورێیەتی ،  بەلێنی هاو خەباتی ،
ڕوو بە ڕووی پرسیار دە بمەوە .
ئیمشەو ئەو شەوە یە ، کە گولە هەلوە ریوە کانی ، بۆمبە بارانەکەی  قەلادزێ ،
 بە جوانی بەهاری کوردستان ، هۆش و خەیالم دادە گرن .
ئیمشەو ئەو شەوە یە ، کە شەهیدە کان ، ( سەروە ر قادر ) ،  ( محەمەد ساسان  ) و ( هیوا عەبدول غەفور) ،  .هاوریکانی تریان.....،  بانگم دە کەن ، کە لە ئاهە نگی تاج لەسەر نانی نەمری / ان ، بەشدار بم .
ئیمشەو ئەو شەوە یە ،  کە چل و سێ سالە ، ئەوان  داوام لێ دە کەن ، کە بۆ  ئاهە نگە کە یان شتێ بنوسم ،
ئیمشەو ئەو شەوە یە ، کە  ( وە فا ) بۆ  هاوری شەهیدە کانم ، یەخەم دە گرێ ، گەر بە چەند ووشەێێکیش بی  کە یادیان بکەمەوە .
بەلام ......بە داخەوە ، من تا ئێستا ئەو ووشانەم نەدۆزیوە تەوە ، کە شیاو و شایستە و لە ئاست گەورە یی ئەوانا و گەورەیی هاورێ شەهیدە کانی ترم بن .
ئاخر من نازانم ،  چ ووشەێێك  هەیە ، کە شایستەو شایانی ، لێ هاتویی و ئازایەتی قارە مانێکی وە کو شەهید ( یوسف دە رگە لەیی ) بیت ، کە نامرۆڤە درندە کان ، بە (  درێل )  ناوچەوانیان کۆلی و کون کرد . ئاخر دە بێ ئەو درندانە چ ترس و لەرزێێکیان لە لای یوسف / ــەوە لێ نیشتبێ .
 ئاخر من نازانم ، من ئەو ووشانە لە کوێ بێنم ، کە لە ئاست جوانی بەرزی ، یەکەم هاوری شەهیدم ( سەباح پیرداود ) بی . کە تازە هاوسەرگیری کرد بوو  ، 
ئاخر من نازانم ئەو ووشانە لە کوێ بێنم ، کە بە راستی دەربڕی ئەو ئێش و ئازارەی ( شەهید یوسف ) بی . 
من ئەو ووشانە لە کوێ بدۆزمەوە ، کە ئاوێنەێێك بێ ئەو دانە هەوانە نیشان دا کە بەر ( شەهید سەباح ) کەوت . 
سا من تا ئیستا ئەوە  ،  چل و سێ سالە  بەو دەردە وە دەتلێمەوە و نەمتوانی ، بە زمانێکی پاراو ، هەستی خۆم بخەمە سەر کاغەز و بینوسم .
سا هەموو شەوێ لەم بەروارە دا ، من بە بی دە نگی  ، تاك وتەنیا ، لە غەریبی ، لەگەل جامێکی غەریبی مەی ،  کە لە خۆم غەریب تر یادە کە دەکەمەوە .

سیدنی – ئوسترالیا
شەوی ٢٣/ ٢٤ /٤ /٢٠١٧ 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە