کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گۆڕان لە قەیراندایە!

Tuesday, 10/04/2012, 12:00


حەمەی مانگر و KNN. بێستوون محەمەد و رادیۆی گۆڕان
زۆرجار هەڵسوراوانی بزووتنەوەی گۆران رەخنە لە حیزبە دەسەڵاتدارەكانی كوردستان دەگرن بەوەی بێ سفەتن بەرامبەر بە لایەنگر و شەهیدانی خۆیان و لە كاتی تەنگانەو ناخۆشی و نەبوونیدا ئاوریان لێنادەنەوە.. بەڵام ئەم هەڵوێستە لە ئێستادا بۆتە نەریتی دەزگاكانی بزووتنەوەی گۆڕان.
حەمەی مانگر كە لە سالی 1992 دا لە سلیمانی یەكێك بوو لە مانگرتووەكان و یەكێكیشە لە مرڤە دڵسۆز و چالاكەكانی بزووتنەوەی گۆران، یەكێكە لە كەسە چالاك و بە هەڵوێست و گورجو گۆلەكان بەڵام چەند رۆژێك لەمەوبەر تەنها لەبەرامبەر رەخنەیەكی بچوك لە بەرێوەبەری KNN بەوەی كە سەیارەکەی تەنها تەرخان كردووە بۆ خزمەتی خۆی، كارمەندەكانی تریش زۆر جار سەیارە نیە بیانباتەوە.. هاوكات دوای ئەوەی بابەتێك لەسەر ئەو پرسە لە سایتی كۆردستانپۆستدا بڵاوكرایەوە. هۆشیار عەبدوڵا بیانووی پێیدەگرێت وا دەزانیت ئەوە ئەو بووە کە ئەوەی لەسەری نووسیوە لە KNN دەری دەكات..
هەموو كارمەندان دەزانن ئەم کەسە چەند دڵسۆز بووە بۆ کار و پێسەکەی، بۆپ گۆڕان و بزووتنەوەکەی
حەمەی مانگر لە ئێستا داو بە دوای دەركردنی لە KNN لە رێی چوارتا بەهۆی رووداوی هاتووچۆوە رانی شكاوە و جگە لە چەند کەسێک، كارمەندان بەرێوەبەرایەتی KNN هەواڵیشیان نەپرسیوە...
ئەمە وەفای گۆران و KNN ە بۆ كارمەندەكانی.
جێگای خۆیەتی ئەم هەوالەی دیکەش بە خوێنەران بدەم، کە هاوكات تا ئێستا و ماوەی 9 مانگە بێستوون محەمەد پەیامنێری رادیۆی گۆران لە بێهۆشیدایە و گۆران هیچ هاوكاریەكیان نەكردووە، سەرەنجام جەلال تالەبانی بریاری داوە بینێرێتە دەرەوە. من دوای ئەم دوو نمونەیەی کە گێڕامەوە لەم هەلوێستانەی گۆران و دەزگاكانی بەرامبەر بە کەسە دڵسۆز و گۆڕانخوازەکانی، هیچ گلەییەك لە یەكێتی و پارتی ناكەم كە دڵسۆز نەبن یاخود بێوەفابن بەرامبەر بە لایەنگر و هەوادارانی خۆیان. گۆڕان و گردەکەش سەرەرای رەخنەی زۆرم لێیان دەڵێم، ئێوەش هیچ سیفەتێكیان بۆ هەوڵ و ماندووبوونی كارمەندەكانی خۆتان نییە، ئیتر جیاوازی ئێوە لە گەڵ پارتی و یەکێتییدا چییە؟ بەتەمای چین دەتانەوێت گۆڕان لە چییدابکەن؟ ئێوە هیچ جۆرە رەخنەو گلەیی و پێشنیارێكیش قبوڵناكەن.. لەمەش سەیرتر بەرپرسانی گۆران خۆیان بێدەنگ كردووە لە ئاست ئەم بێحورمەتیكردنە بە كارمەندان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە