ده‌سته‌ڵاتی كوردی له ڕێگه‌ی وه‌زیرێكه‌وه داوای سه‌د ده‌فته‌ر دۆلار له ده‌زگای ستانده‌ر ده‌كات
Friday, 24/09/2010, 12:00
ده‌سته‌ڵاتی كوردی له ڕێگه‌ی وه‌زیرێكی پێشووه‌وه (وه‌زیری كشتوكاڵ) داوایه‌كی یاسایی له‌سه‌ر ده‌زگای ستانده‌ر تۆمار كردووه و داوای قه‌ره‌بووی سه‌د ده‌فته‌ر دۆلار (یه‌ك ملیۆن دۆلار) ده‌كات.
ئه‌ندامێكی ده‌زگای ستانده‌ر ڕایگه‌یاند كه له 27ی ئه‌م مانگه‌دا بۆ چواره‌مین جاره پارێزه‌رانی ده‌زگای ستانده‌ر ده‌چنه به‌رده‌م دادگا به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ده‌سته‌ڵاتی كوردی له ڕێگه‌ی وه‌زیرێكی پێشووی كشتوكاڵه‌وه داوای له‌سه‌ر ستانده‌ر تۆمار كردووه‌و ده‌یانه‌وێت به‌ڕێگه‌ی سزایی زۆر قورس ستانده‌ر له ئیشكردن بخه‌ن.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه تا ئێستا ئه‌وه چواره‌مین دانیشتنه‌و دادگاش سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، ئه‌و هه‌واڵه‌ی كه ستانده‌ر بڵاوی كردۆته‌وه یاساییه و هیچ ته‌شهیرێكی به هیچ كه‌س و لایه‌نێك نه‌كردووه.
شایانی باسه یه‌كه‌م جار ستانده‌ر ڕووبه‌ڕووی ئه‌و داوا قورسه بووه‌ته‌وه و پاشان هه‌ریه‌كه له ڕاگه‌یاندنه ئه‌هلییه‌كانی تر داوای قه‌ره‌بووی ماددی زۆریان لێكراوه ئه‌مه‌ش پلانێكی ده‌سته‌لاته كه بۆ ڕێگه‌گرتن له بیرورای ئازاد و كپ كردنی، له داهێنانێكی نوێداو بێگوێدانه ڕێساكانی ڕۆژنامه‌گه‌ری داوای قه‌ره‌بووی ماددی زۆر ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندنه ئه‌هلییه‌كان نه‌توانن ئه‌و بڕه پاره زۆره بده‌ن و ڕووبه‌ڕوی داخستن ببنه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست