کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ستانده‌ر مه‌رگی خۆی ده‌خاته‌ پیش مه‌رگی ڕۆشنبیران

Tuesday, 18/05/2010, 12:00


‌ وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك رۆژنامه‌ی ستانده‌ر ده‌وه‌ستێت تا بكوژانی سه‌رده‌شت ده‌دۆزرێنه‌وه‌
17 / 5 / 2010‌

‌ ده‌قی به‌یاننامه‌ی وه‌ستانی ڕۆژنامه‌ی ستانده‌ر
‌ جه‌ماوه‌ری كوردستان
‌ رۆژنامه‌نوسان و رۆشنبیرانی به‌ڕێز
‌ رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كان

له‌ ژماره‌ی ڕابردوودا ئاماژه‌مان پێكرد ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات ئاوا خه‌مسارد بێت له‌ دۆزینه‌وه‌ی بكوژانی سه‌رده‌شت، ئه‌وا وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك رۆژنامه‌كه‌مان ده‌وه‌ستێنین، تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌و جدیه‌ته‌ له‌ ده‌سه‌ڵات به‌ دیده‌كرێ‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تائێستا تێبینی ده‌كرێ پێچه‌وانه‌كه‌یه‌تی، له‌ جیاتی چڕكردنه‌وه‌ی كاره‌كانیان به‌و ئاڕاسته‌یه‌ی بكوژان بدرێنه‌ دادگا، ئه‌فسوس ئه‌وان مه‌یدانی كاره‌ یاسایی و ئیداریه‌كانیان گواسته‌وه‌ ناو حیزبایه‌تی و هه‌ڕه‌شه‌ی دادگاییان له‌ روژنامه‌ بێلایه‌نه‌كان كرد.
‌ ئێمه‌ ڕوومان له‌ حكومه‌ت بوو كه‌چی حیزب هاته‌ وه‌ڵام ! زۆر به‌ ڕاشكاوانه‌ داوای وه‌ستان و بێده‌نگی ده‌كه‌ن له‌ خه‌ڵكی كوردستان، سستی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیش یه‌كجاری بێ‌ ئومێدی كردووین.
‌ له‌ ڕاستیدا وامانزانی په‌یوه‌ندی نێوان هاوڵاتی وحكومه‌ت، مافی ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م، سه‌روه‌ری یاسا، لێك جیاكردنه‌وه‌ی حیزب و حكومه‌ت، له‌ شاری هه‌ولێر، جیا له‌ شوێنه‌كانی تر مه‌ودایه‌كی بڕیوه‌، به‌ڵام له‌دوای ئه‌و ڕووداوه‌ هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌سه‌ڵات ده‌ری خست كه‌ به‌ هه‌ڵه‌دا چووبوین و سه‌رده‌می نه‌وه‌ده‌كانیان نیشان داینه‌وه‌...
‌ زۆر به‌داخه‌وه‌ ده‌بینین گه‌نده‌ڵ و مه‌له‌فدار و سیخوڕو ئه‌نفالچی ئازاد و ئاسوده‌ن، به‌ڵام ره‌خنه‌گری دڵسوز و ڕوژنامه‌نووس و ڕۆشنبیری خه‌مخۆر و مامۆستایانی ئاینی و خانه‌واده‌ی شه‌هید و ئه‌نفال و پێشمه‌رگه‌ جه‌رگ سۆزه‌كان، هه‌ژارو مافخوراو و له‌ مه‌ینه‌تیدان.
‌ بۆیه‌ ئێمه‌ وه‌ك ستافی رۆژنامه‌ی ستانده‌ر بریارمان دا، تا ئه‌و ڕه‌وشه‌ ئاسایی ده‌بێته‌وه‌ هه‌ڵوێست بگرین و بوه‌ستین، به‌و ئومێده‌ی ده‌سه‌ڵات به‌خۆیدا بچێته‌وه‌و یه‌كڕیزی دروست بێته‌وه‌ .

‌ ستافی ڕۆژنامه‌ی ستانده‌ر
‌ 16-5-2010 ‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە