کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌هۆی‌ بازرگانی‌ جگه‌ره‌وه‌ خه‌ریكه‌ حكومه‌ته‌ هاوبه‌شه‌كه‌ی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ تێكبشكێ‌

Wednesday, 09/12/2009, 12:00


به‌پێی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ به‌ده‌ست ستانده‌ر گه‌یشتووه‌ كێشه‌یه‌كی‌ زۆر تووند له‌ نێوان كۆمپانیاكانی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ سه‌ریهه‌ڵداوه‌ به‌هۆی‌ بازرگانی‌ كردن به‌ جگه‌ره‌وه‌ كه‌ پیشوتر ئه‌و كه‌رته‌ بازرگانیه‌ تایبه‌ت بوو به‌ پارتی‌ ڕه‌سول خۆشناو سه‌رپه‌رشتی‌ ده‌كرد.
ئه‌مه‌و دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ د. به‌رهه‌م بوویه‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت ئیمتیازات و وه‌كاله‌ته‌كه‌ی‌ له‌ ڕه‌سول خۆشناو وه‌رگرته‌وه‌و كه‌رته‌كه‌ی‌ خسته‌ سه‌ر كۆمپانیای‌ نۆكان و سه‌رپه‌رشتی‌ كردنه‌كه‌شی‌ خسته‌ ئه‌ستۆی‌ هه‌ردوو بازرگان عوسمان شوانی‌ و ئه‌حمه‌د مه‌لا قادر له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا پارتی‌ ده‌ستی‌ به‌سه‌ر ملیۆن و نیوێك كارتۆن جگه‌ره‌دا گرتووه‌ له‌ زاخۆ كه‌ ئێستا ‌ د. به‌رهه‌م و دلێر مجید سه‌رانی‌ كۆمپانیاكانی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ خه‌ریكی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ ئه‌و كێشه‌یه‌ن به‌هۆیه‌وه‌ كاره‌كانی‌ حكومه‌ت وه‌ستێنراوه‌ پارتی‌ ده‌یه‌وێت كاره‌كانی‌ بازرگانی‌ كردن به‌ جگه‌ره‌ وه‌كو پێشوی‌ لێبێته‌وه‌.

www.standardkurd.net

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە