کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ جوابیان نه‌درایه‌وه‌ مامۆستایانی‌ ئاینی‌ داوا له‌ خه‌ڵكی‌ شاری‌ هه‌ولێر ده‌كه‌ن كه‌ پاڵپشتی‌ خۆپێشانده‌ران بكه�

Thursday, 10/03/2011, 12:00


دوای‌ ئه‌وی‌ مامۆستایانی‌ ئاینی‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری‌ له‌ به‌یانێكدا داوایان له‌ حكومه‌ت و ده‌سته‌ڵات كرد كه‌ ڕێگه‌ی سازدانی‌ خۆپێشاندانیان پێ بده‌ن به‌‌لام پارێزگا جوابی‌ نه‌دانه‌وه‌و كه‌ناڵه‌ ڕأگه‌یاندنه‌كانیش به‌ تایبه‌تی‌ ئیسلامیه‌كان گرنگیه‌كی‌ وایان به‌و به‌یانه‌ نه‌دا مامۆستایانی‌ ئاینی‌ داوا له‌ خه‌ڵكی‌ هه‌ولێر وده‌وروبه‌ری‌ هه‌ولێرو هه‌موو كوردستان ده‌كه‌ن كه‌ ده‌نگی‌ خۆیان بخه‌نه‌ پاڵ ده‌نگی‌ ناڕه‌زایی‌ خۆپێشانده‌رانی‌ سلێمانی‌ و ڕانیه‌و سه‌یدسادق و هه‌موو ناوچه‌كانی‌ تری‌ كوردستان.
ئه‌و مامۆستایانه‌ له‌ په‌یامێكدا داوا ده‌كه‌ن كه‌ هه‌ر كه‌سێ‌ پشتگیریان ده‌كات با كۆمێنتێك ناوه‌كه‌ی‌ خۆیی‌ و پیشه‌كه‌ی‌ ڕه‌وانه‌ بكات، ئه‌و مامۆستایانه‌ ده‌ڵێن " هه‌ڵوێستان هه‌ڵوێستی‌ ئیمانیه‌و نیشانه‌ی‌ ئیمانه‌".
به‌یاننامه‌ی‌ مامۆستایان ئاینی‌ هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری‌
بسم الله‌ الرحمن الرحیم
بۆزانینی‌ به‌رێزان :
سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم
سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان وپه‌رله‌مانتارانی‌ به‌رێز
سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان سه‌رۆكایه‌تی‌ حكومه‌ت
داواكاری‌ له‌:پارێزگاری‌ هه‌ولێر
(داواكاری‌ رێپیدانی‌ خۆپیشاندان به‌رێگه‌ی‌ یاسایی‌)
به‌ڕێزان لاتان مه‌علومه‌ شاری‌ هه‌ولێر یه‌كێكه‌ له‌شاره‌ هه‌ره‌ دێرینه‌كانی‌ دونیا! له‌به‌ر مێژوه‌كه‌ی‌ تاڕاده‌یه‌ك بۆته‌ ناسنامه‌ی‌ گه‌لی‌ كوردو جێگای‌ شانازیه‌ بۆ هاولاَتیانی‌ شاره‌كه‌، ئێستاش پایته‌ختی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌ ، هاولاَتیانی‌ شاری‌ هه‌ولێر به‌ كۆمه‌ڵێك دروشم و ڕه‌وشتی‌ به‌رز ناسراون وه‌ك به‌ئه‌مه‌كی‌ ودڵسۆزی‌ وڕاستگۆیی وحه‌ق بێژی‌ و بوێری‌ ....
ئینجا له‌م هه‌موو ڕووداوه‌ گه‌وره‌و ڕیشه‌ییه‌یی كه‌له‌ڕۆژهه‌لاتی‌ ناوه‌ڕاست به‌گشتی‌ وعێڕاق وكوردستان به‌تایبه‌تی‌ ڕووده‌دات ،ناكرێ‌ ده‌نگی نه‌خاته‌ پاڵ ده‌نگی‌ ئه‌و گه‌لانه‌ی‌ ئه‌مڕۆ له‌دوای‌ (30)ساڵ هه‌ناسه‌ی‌ ئازادی‌ هه‌ڵده‌مژن ،ناكرێ‌ ده‌نگی‌ هاولاَتیانی‌ شاری‌ هه‌ولێر له‌به‌ر هه‌ندێك مه‌رامی‌ سیاسی‌ په‌ك بخرێت ئه‌م هه‌موو وه‌سفه‌ جوانه‌ی‌ ئه‌م شاره‌ بخه‌ینه‌ گومانه‌وه‌ ،ناكری‌ ئه‌وگه‌له‌ی‌ بوماوه‌ یه‌ كی‌ كه‌مه‌ به‌هه‌وای‌ ئازادی‌ ئاشنابوه‌،دلخوشی‌ خوی‌ ده‌رنه‌ بری‌ به‌ ئازادبونی‌ گه‌لانی‌ تر،ناكری‌ ناسنامه‌و میژوی‌ كه‌لی‌ كوردو هاولاتیانی‌ شاری‌ هه‌ ولیربه‌ ڕاده‌رنه‌ بڕین وترسنوكی‌ وبێ‌ هه‌ڵویستی‌ وه‌سف بكرێت،
ناكری‌ هاولاتیانی‌ شاری‌ هه‌ولێر جیا له‌هه‌مو شاری‌ دونیاله‌ به‌رامبه‌ر حه‌ قه‌ كان بی‌ ده‌نگی‌ خاموشی‌ بكات و بێ‌ به‌ ش بێت له‌م مافه‌ ئاساییه‌ ی‌ خوی‌،جابه‌ ریزان:ئه‌م داوایه‌ به‌ وته‌ی‌ به‌ڕێز سه‌روكی‌ هه‌ ریم داوایه‌كی‌ شه‌رعی‌ ویاساییه‌ كه‌ راشكاوانه‌ كوتی‌(خوپیشاندان مافی‌ هه‌ موو هاولاتیه‌كه‌و منیش له‌ گه‌ڵم وخوپیشانده‌ران جاوی‌ منن و دڵم پێیان خوشه‌)هه‌روه‌هاله‌دانیشتنی‌ ئه‌ نجومه‌ نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراقی‌ دوێنیش به‌ كۆی‌ ده‌نگ دانیان نا(كه‌ خوپیشاندان مافیكی‌ ره‌وای‌ هه‌مووگه‌لی‌ عیراقه‌).به‌پی‌ یاسای‌ خوپیشاندان له‌په‌رله‌ مانی‌ كوردستان(داواكردنی‌ خوپیشاندان ره‌وایه‌و مافی‌ هه‌موهاولاتییه‌ كه‌له‌ هه‌ریمی‌ كوردستان).ئینجاله‌ به‌ر ئه‌و هۆیانه‌ ی‌ خواره‌وه‌ داواله‌ به‌ریزتان ده‌كه‌ین ریگامان پی‌ بده‌ن خوپیشاندانیكی‌ یاسایی‌ وهیمنانه‌ وئارام و ئاشتیانه‌ ئه‌ نجام بده‌ین به‌ جاودێری‌ سه‌ رجه‌م دام وده‌زگا كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌ رێمی‌ كوردستان و به‌ هاوكاری‌ زاناوماموستایانی‌ ئایینی‌ شاری‌ هه‌ولێرو ده‌وروبه‌ری‌.
(هۆكاره‌كان)
1-دلخوشی‌ وهاسوزی‌ خۆمان بۆ گه‌لانی‌(تونس،مسر،لیبیا) دژ به‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانیان كه‌هه‌ردوژمنی‌ میلله‌تی‌ كوردبوینه‌.
2-داوای‌ جاكسازیه‌كی‌ گونجاوبكه‌ین له‌بواری‌ خزمه‌تگوزاری‌ به‌ تایبه‌تی‌ هاوكاری‌ ویارمه‌تی‌ جینی‌ هه‌ ژاران له‌ گومه‌ ڵگاو گونده‌كان.
3-تائیستاش له‌هه‌ندێك رۆژنامه‌و گوڤاروڕاگه‌یاندنه‌ كان به‌ ئاشكراو به‌بێ‌ په‌رده‌ قسه‌ به‌خوداو پیغه‌مبه‌رو ئیسلام ده‌گوتری‌،ئینجاداوای‌ ته‌ فعیلكردنی‌ یاسای‌ قه‌ده‌غه‌ كردنی‌ بی‌ ریزی‌ به‌رامبه‌ر موقه‌ ده‌ساته‌ كان بكه‌ین.
4-ریژه‌یه‌كی‌ زورنه‌خوًش ونه‌خوشیه‌ دریژخایه‌نه‌كان هه‌یه‌ له‌هه‌ولیروده‌وروبه‌ری‌، به‌شیكی‌ زوریان بێ‌ ده‌رامه‌تن ،سیسته‌می‌ ته‌ندروستی‌ وگرانی‌ نرخی‌ (عیاده‌)و داووده‌رمان و نه‌ شته‌ر گه‌ری‌ وخراپی‌ نه‌ خوشخانه‌ حكومیه‌ كان چۆكی‌ به‌نه‌خوش داداوه‌ ،مافی‌ ئه‌وانه‌ ش داواكردنی‌ له‌ ئه‌ستوی‌ ئیمه‌ دایه‌. 5-له‌سه‌ركارلادانی‌ جه‌ ندان ماموستای‌ ئایینی‌ له‌سه‌رمینبه‌روسوكایه‌تی‌ پیكردنیان !هوكاریكی‌ تره‌ به‌ پیویستی‌ ده‌زانین بیگه‌ینین.
6-گه‌لی‌ كوردله‌ كوردستان ئیستاله‌ هه‌مووكاتێك زیاتر پیویستی‌ به‌ یه‌ ك ده‌نگی‌ ویه‌ك هه‌لویستی‌ و یه‌ كریزی‌ هه‌یه‌ ،جابوئه‌وه‌ی‌ درزنه‌كه‌ویته‌ نیوان هاولاتیانی‌ شاری‌ سلیمانی‌ وهه‌ولیروسه‌رجه‌م شارو شاروجكه‌ كانی‌ تر،به‌ پیویستی‌ ده‌زانین ده‌نكی‌ خومان بده‌ینه‌ پاڵ هه‌موو داواكاریه‌كی‌ راست وشه‌رعی‌ كه‌ له‌ خزمه‌ت گه‌ل و ولًاتمان دابیت.
داواله‌ به‌ریزتان ده‌كه‌ین ریزله‌ م داوا كاریه‌ بگرن وره‌زامه‌ندی‌ له‌سه‌ر بفه‌ رموون به‌ ده‌نگه‌ وه‌هاتنتان نیشانه‌ ی‌ به‌ ئه‌مه‌كیتانه‌ بوخاك وولاَت وهاوڵاتیانی‌ شاری‌ هه‌ولێر
(كومه‌ لێك له‌ زاناو ماموستایانی‌ شاری‌ هه‌ولێرو ده‌وروبه‌ری‌)
تیبنی‌:1-ئه‌ م داواكاریه‌ به‌ ره‌زامه‌ ندی‌ گومه‌ لێك له‌ زاناو ماموستایانی‌ ئایینی‌ شاری‌ هه‌ولێرو ده‌ورو به‌ ری‌ بوه‌و واژویان له‌ سه‌ر كردوه
‌ 2-له‌به‌ رهویه‌كی‌ تایبه‌ت به‌پێوستمان زانی‌ ناوی‌ داواكاران نه‌نوسریت .ئه‌گه‌ربه‌شی‌ یاسایی‌ پاریزگای‌ هه‌ولێر نوینه‌ره‌كانمان ئاماده‌ ده‌بن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە