کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌راج هه‌راج به‌هۆی‌ گه‌نده‌ڵی‌ له‌ 5% نه‌وتی‌ كوردستان ده‌درێته‌ كوێت

Thursday, 30/12/2010, 12:00


له‌ چوارچێوه‌یه‌ی‌ ئه‌و سیاسه‌ته‌ چه‌وتیه‌ی‌ له‌ كوردستان به‌رٍێوه‌ ده‌چێت له‌ گفتوگۆكانی‌ نێوان سه‌ركردایه‌تی‌ كورد و به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌غدا ڕازی‌ بێت كه‌ كرێی‌ گرێبه‌سته‌كان بدات، سه‌ركردایه‌تی‌ كورد ڕه‌زامه‌ندی‌ ده‌ربڕیوه‌ به‌وه‌ی‌ 5% نه‌وتی‌ كوردستان وه‌ك قه‌ره‌بوو له‌ جیاتی‌ به‌غدا بدرێته‌ كوێت هه‌روه‌ها سه‌ركردایه‌تی‌ كورد ڕه‌زامه‌ندی‌ له‌سه‌ر ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ 150 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ ڕۆژێكدا ده‌ربڕیوه‌.
به‌پێی‌ بڕوای‌ چاودێرانی‌ سیاسی‌ ئه‌و مه‌رجانه‌ی‌ به‌غدا به‌رامبه‌ر به‌ كورد له‌شێوه‌ی‌ سزادایه‌ تا ئێستاش سه‌ركردایه‌تی‌ كورد هیچ هه‌ڵوێستێكی‌ نه‌نواندووه‌.
ئه‌وه‌ی‌ بۆ جێگه‌ی‌ پرسه‌ لای‌ ڕۆژنامه‌نووسان و زانایانی‌ ئیسلامی‌ و خه‌ڵكی‌ به‌ گشتی‌ ئه‌وه‌یه‌ ئاخۆ بۆ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد ئاوا نه‌وتی‌ كوردستانی‌ هه‌راج كردووه‌و به‌هه‌موو مه‌رجێكی‌ به‌غدا ڕازییه‌و ئاماده‌یه‌ نه‌وتی‌ كوردستان هه‌مووی‌ بداته‌ به‌غدا به‌رامبه‌ر كرێی‌ گرێبه‌سته‌كان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە