دو هه‌واڵ له سایتی ستانده‌روه
Monday, 23/11/2009, 12:00
هه‌واڵێكی زۆر گرنگ
ئه‌و دۆڕاندنه‌ی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له به‌غدا سه‌ودایه‌كی گه‌وره‌ی له ژێره‌وه‌یه
21 / 11 / 2009
1
به‌پێی چه‌ند زانیاریه‌كی تایبه‌ت كه ده‌ست ستانده‌ر گه‌یشتووه ئه‌و دۆڕاندنه‌ی لیستی كوردستانی له به‌غدا بێهۆ نییه به‌ڵكو سه‌ودایه‌كی گه‌وره‌ی له پشته كه به‌ڵێن به لیستی كوردستانی دراوه گه‌ر به‌یاسای هه‌ڵبژاردن ڕازیبن ئه‌وا دووباره مام. جه‌لال ده‌كه‌نه‌وه سه‌رۆك كۆمار بۆیه مام. جه‌لال یاسی هه‌ڵبژاردنه‌كانی قبوڵ كردووه.
ئه‌مه‌و مه‌جلیسی اعلاو چه‌ند لایه‌نێكی تری گه‌وره‌ی عێڕاقی به‌ڵێنیان به مام. جه‌لال داوه كه دووباره بیكه‌نه‌وه سه‌رۆك كۆمار له‌به‌رامبه‌ر ڕازیبوونی به یاسای هه‌ڵبژاردن و قبوڵكردنی 8 مادده‌ی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردن ئه‌مه‌ش پارتی زۆر نیگه‌ران كردووه كه ئێستا خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و زانیاریانه.
2
هه‌ریه‌كه له ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كانی ستانده‌ر و لڤین و هاوڵاتی وسپێده‌و (KNN) و یه‌كگرتوو بۆ كۆنگره‌ی گشتی ڕاگه‌یاندنی به‌غدا بانگێشت كرابوون ئه‌وانیش وه‌كو وه‌فدێك به‌شداری كۆنگره‌كه بوون.
ئه‌مه‌و هه‌شت كه‌س له وه‌فده‌كه به‌شداری كۆنگره‌كه بوون و كه تێیدا بوێرانه‌و چالاكانی به‌شداریان كر له كۆنگره‌كه‌دا زیاتر 12 جار ناوی هه‌رێمی كوردستان براو كه حوزوریان زۆر باش بینرا.
په‌یامنێرمان كه ئاماده‌ی كۆنگره بوو ڕایگه‌یاند كه لیستی كوردستانی له‌و كۆنگره‌یه‌دا بوونیان زۆر لاواز بوو زیاتر لیستی گۆڕان و فراكسیۆنی یه‌كگرتوو حزوریان دیار بوو كه زۆر چالاك بوون، له وه‌لامی پرسیارێكدا كه ئاڕاسته‌ی ڕاوێژكاری لیستی كوردستانی كرا كه بۆ حزوریان نییه له كۆنگره‌كه‌دا ووتی : من ته‌له‌فۆنم بۆ ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی لیستی كوردستانی كردووه‌و پێیان وتووم ئه‌وه كاری ئێمه نییه به‌ڵكو كاری سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانه به سه‌رۆكایه‌تی فه‌رهاد عه‌ونییه.. به‌پێی زانیاریه‌كان فه‌رهاد عه‌ونی له‌به‌ر ته‌مبه‌ڵی ترسی ڕیگای به‌غدا نه‌یتوانیوه به‌شداری له‌و كۆنگره‌یه بكات.
جێگه‌ی هێما بۆ كردنه ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كانی ده‌سته‌ڵات ئاماده‌ی كۆنگره‌كه نه‌بوون ئه‌وه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات كه ده‌سته‌ڵاتدارانی كورد له به‌غدا زۆر بێسه‌روبه‌رن و ئاگایان له مه‌سه‌له چاره‌نووسازه‌كان نییه.
شایانی باسه ئه‌و كۆنگره ڕاگه‌یاندنه‌ی به‌غدا تایبه‌ت بوو به بارودۆخی ڕۆژنامه‌نووسان له عێڕاق و چۆنیه‌تی ڕاڤه‌كردن و گه‌یاندنی هه‌واڵ و زانیاری له ده‌زگاكان بوو، وه له كۆنگره‌كه‌دا باس له ماف و ئیمتیازاتی ڕۆژنامه‌نووسان كراوه له عێڕاق داواش كراوه هه‌مان ماف و ئیمتیازات له كوردستانیش به ڕۆژنامه‌نووسان بدرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست