شكستێكی تری د. به‌رهه‌م توركیا ده‌ڵێت ئێمه گرێبه‌سته‌كانمان له‌گه‌ڵ د. به‌رهه‌م نه‌كردووه
Monday, 22/11/2010, 12:00
تایبه‌ت
حكومه‌تی توركیا ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌وان گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانیدا كردووه نه‌وه‌ك د. به‌رهه‌م بۆیه توركیا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئاشتی هه‌ورامیدا ده‌كات.
ئه‌و گرفته یه‌كێكه له‌و كێشانه‌ی كه ڕوبه‌روی حكومه‌ته‌كه‌ی د. به‌رهه‌م ده‌بێته‌وه، ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی توركیا دوای ئه‌وه دێت كه هه‌ریه‌كه له نێچیرڤان بارزانی و وه‌زیری نه‌وت (د. ئاشتی هه‌ورامی) سه‌ردانی توركیایان كرد، پاشان ئه‌و ولاته ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌وان نایانه‌وێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ د. به‌رهه‌م بكه‌ن به‌ڵكو ته‌نیا له‌گه‌ڵ د. ئاشتی هه‌ورامیدا مامه‌ڵه ده‌كه‌ن.
جێگه‌ی باسه د. به‌رهه‌م چه‌ند كارێكی باشی له حكومه‌ته‌كه‌یدا كردووه له‌وانه پێدانی سلفه‌ی خانوو به‌ره به‌ڵام له كاره‌كانی تردا زۆر هیواش و له‌سه‌رخۆیه، یه‌كێك له گرفته‌كانی به‌رده‌م د. به‌رهه‌میش مه‌سه‌له‌ی نه‌وته.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست