کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


يه‌كێتى چۆن كانديده‌كانى بۆ په‌رله‌مان ديارى ده‌كات

Sunday, 21/07/2013, 12:00


بەھۆی ململانێی ناشەریفانەی ناو یەکێتی ئەندامێکی ئەنجومەنی ناوەندی کەپلەی یەکەمی ھێنابوو ناوی لەلیستەکە سڕدرایەوە

وابرِياره‌ به‌يانى له‌كۆبونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان كه‌له‌سلێمانى به‌رِێوه‌ده‌چێت ناوى كانديده‌كانى بۆ په‌رله‌مانى كوردستان يه‌كلايى بكاته‌وه‌.
به‌گوێره‌ى زانيارييه‌كانى ئالَوگۆرِێكى زۆر به‌سه‌ر ناوى كانديده‌كانى يه‌كێتى دا هاتووه‌ ئارام قادر خه‌بات كه‌پله‌ى يه‌كه‌مى هێنابوو له‌كاتى هه‌لَبژاردنى رِێكخستنه‌كان ناوه‌كه‌ى سرِدراوه‌ته‌وه‌ هه‌روه‌ها له‌جێگاى مريم سه‌مه‌د ناوى بێگه‌رد تالَه‌بانى دانراوه‌ به‌گوێره‌ى زانيارييه‌كان له‌دانانى كانديده‌كان كاربه‌رِێژه‌ى ده‌نگه‌كان نه‌كراوه‌ به‌لَكو به‌گوێره‌ى خزم خزمێنه‌ و نزيكايه‌تى له‌به‌رپرسانى سنوره‌كه‌ دانراون ئه‌وه‌ش بۆته‌ هۆى ئه‌وه‌ى كه‌لايه‌نگرانى يه‌كێتى له‌سنوره‌كه‌ نارِه‌زايه‌تى توندييان نيشانداوه‌ چاوه‌رِوان ده‌كرێت ئه‌و ئالَوگۆرِه‌ى به‌سه‌ر ناوى كانديده‌كاندا هاتووه‌ نارِه‌زايه‌تى توندى لێبكه‌وێته‌وه‌ چاوه‌رِوان بن زانيارى زياتر بلاَوده‌كه‌ينه‌وه‌ چه‌ند جارێكيش په‌يوه‌نديمان به‌به‌رپرسانى يه‌كێتى كرد له‌سنورى ئيداره‌ى رِاپه‌رِين به‌لاَم په‌يوه‌ندييه‌كان به‌رده‌ست نه‌بوو....

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە