کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەدەبی وەڵامدانەوە لە"ڕۆژنامەی هەولێر"ی خۆڕایی

Sunday, 26/10/2014, 12:00


لەسەروبەندی ئەم قەیرانە داراییەی كە سەرجەم كەناڵەكانی راگەیاندنی كوردستانی گرتۆتەوە جگە لە"كەناڵی رووداو"و "رۆژنامەی هەولێر"ی خۆڕایی نەبێت، كە بێ بەرامبەر بەسەر خەڵكدا دابەشدەكرێت‌و ناوی هەولێرو نیەتپاكی هەولێریەكانی پیس كردووە، گرووپێك لەپشت ناوی پیرۆزی هەولێرەوە جنێوو زەردەلیكاوی خۆیان بەسەر خەڵكانی تێكۆشەرو دڵسۆزدا دەڕشێننەوە بەزمانێك وەڵامی رەخنەو راستییەكان دەدەنەوە كە بۆگەنی زەلكاوی دۆڕانەكان‌و شكستەكان‌و دزییەكان‌و گێلییەتی خۆیان‌و سەركردایەتی حزبەكەیانی پێوە دیارە.
ئەم رۆژنامە خۆڕاییە كە ناوی "هەولێر"ە، تەنها ناوەكەی پیسكردووە، ئەگینا تاكە بەردێكی نەخستۆتە سەر كەڵەكی میدیای كوردی‌و بەپارەی دزراوی خەڵك‌و میللەت رۆژانە 26000دانە بەخۆڕایی دابەشدەكات، تەنها بۆ پڕكردنەوەی كەلێن‌و دۆڕان‌و شكست‌و كەتنەكانی باڵێكی دیاریكراوی ناو پارتی. خەڵك چوار مانگە مووچەی وەرنەگرتووە، خێرە لەپارەی ئەوان بەخۆرایی جنێونامە دابەشدەكەن؟ پارتی شارو گوندی كوردستانی بەبێ تەقە تەسلیم بەداعش كرد، كەچی لەم جنێونامەیەدا باس لەڕۆڵی مێژوویی سەرۆك بارزانی دەكات لەبەرگریكردن‌و گیانفدایی خۆی‌و بنەماڵەكەی. پارتی سەنگەری خیانەتی لێدا دژ بەڕۆژئاوا، كەچی ئێستا باسی یەكخستنی هێزەكانی رۆژئاوا دەكات، پارتی رێگەی گەڕانەوەی بەساڵح موسلیم نەدا بێتەوە خاكی هەرێم، كەچی ئێستا باس لەگەورەیی ئەو پیاوە دەكات. پارتی خەڵكی هەرێمی كوردستانی برسی كرد بەسیاسەتە گێلەكانی، كەچی باس لەخۆشگوزەرانی خەڵك دەكات لەژێر سێبەری پارتیدا. پارتی پرسی دەوڵەتی كوردی 10 ساڵ دواخست كەچی باس لەریفراندۆم دەكات. پارتی نەوت‌و سامانی ژێرزەویی كوردستانی دزی‌و بەدیاری پێشكەشی توركیای كرد، كەچی باس لەگرنگی نەوت دەكات بۆ تاكی كورد. پارتی چەك‌و هاوكاریی ئاوارەكانی سەرنگوم كردووە، كەچی ئەگەر باس بكرێت، دەڵێت ئەوە یەكڕیزیی نیشتمانی تێكدەدات.
ئەگەر نووسەرێك دوورو نزیك باسی ئەم خیانەتانەی پارتی‌و سەركردەكانی بكات، ئەوا "هەولێر"ی خۆڕایی بەقەڵەمە بەكرێگیراوەكانی دەكەوێتە ڕشانەوەو جنێودانێك كە تەنانەت چوختی‌و سەرسەرییەكانیش لەڕوویان نایەت كە بەو زمانە بدوێن.
"هەولێر"ی خۆڕایی لەبری وەڵامدانەوەی لۆجیكی‌و بەڵگە ئاشكراكردن بەدوكیۆمێنتەوە، لەژمارەی رۆژی پێنجشەممەی رۆژی 22/10/2014دا‌و لەبابەتێكدا بەناونیشانی (شاناز.. شانازیی بەچییەوە دەكات)؟ ئەوەندە جنێوی سوك‌و تۆمەت‌و قسەی بێ سەروبەری تێدا نووسراوە كە قەڵەم شەرمەزارو رووزەرد‌و رۆژنامەگەریی لەدەست ئەم قەڵەمچی‌و قەڵەم فرۆشانە خەجاڵەت دەبێت.
ئەگینا وتارێك نووسراوە ئەگەر دەتانەوێت وەڵامی ئەو وتارە بدەنەوە، فەرموون شتێك هەیە ناوی ئەدەبی وتن‌و ئەدەبی وەڵامدانەوەیە ئەگەر بیستوتانە!! ئەگەر ناشزانن بەئەدەبەوە وەڵام بدەنەوە، فەرموون پارەیەكی زۆرو زەوەندی نەوتی دزراوتان لەبەردەستدایە، بزانین دەتوانن قەڵەمێكی شەریف‌و نەجیبی ئەم كوردستانە قەناعەت پێ بكەن وتارێكی بەئەدەب‌و بەئەخلاقتان بۆ بنووسێت، یان سەرجەم پارەوپولی دزراوتان لەكەناڵی نەوت‌و رۆژنامەی خۆڕایی دابەشدەكەن؟
ئەوەی "رۆژنامەی هەولێر" دەیكات هەر درێژەپێدانی رەوتی ئیرهابی فیكرییانە كە ناهێڵن تەنانەت لەوتارێكیشدا كەس دوو پرسیاریان لێبكات، راستەوخۆ بەجنێوو تانەو تەشەر دایدەگرنەوە.
چونكە بچووكترین رەخنەو پرسیاریان پێ قبووڵ ناكرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە