چوار چه‌پكه گوڵ
Sunday, 19/07/2009, 12:00
كوردستان‌م !
ئه‌ى وڵاتى پیرولاووژن ومناڵى بێ نازم
هاتووم به‌كۆڵێ خه‌نده‌وه
خزمه‌تگوزارم ..چاكسازم..
هاتووم له‌گه‌ڵ ،
سپێده‌ى به‌رى به‌یانا..
ژیانێكى تازه دابێنم..
به‌ندى تاریكى وناخۆشى داڕمێنم..
دوێنێم گه‌شه
وه‌ك دووچاوى پڕ فرمێسكى
ئه‌ومنداڵه‌ى
چه‌ندین ساڵه باوكى به‌تۆمه‌تى درۆ..
له زیندانى تارو ڕه‌شه..
دوێنێم جوانه..
وه‌ك جوانى ئاسمانى زیوین
ئه‌مڕۆم روونه
وه‌ك ئاوى كانیاوى شیرین..
سبه‌ینێش هه‌ر ئه‌وها ده‌بم..
چونكه ئاوا گۆش و جۆش بوین
دڵنیابن له زوه‌وه بۆخزمه‌تى هه‌ژارانى
ئه‌م كوردستانه په‌رۆش بوین
+++++++++++++++++
باش بماناسن
لیستى ژماره په‌نجاونۆم
كتێبێكى هه‌زار په‌ڕى به‌رگ
قاوه‌یم
په‌ڕه‌كانم سپى و پاكه
دێره‌كانم وه‌ك ئاسمان شین
وشه‌كانم وه‌ك دڵۆپه خوێنى زۆر گه‌ش
سوور‌و پاكه..پڕه له‌سه‌روه‌رى و چاكه.
باش بمناسن
من روناكیم
من ده‌ستپاكیم
من ژیانم.. گیانم
هه‌ناسه‌م
گوڵم.. دڵم
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست