كیێ بەرپرسیارە لە لاوانى یەكێتى لە دواى پلینیوم ..!!
Tuesday, 10/11/2009, 12:00
لاى هەمووان روون وئاشكرایە كە (ی . ن.ك) چ حزبێكە وتا چەند پێگەى خۆی هەیە لە ناو كۆمەڵانى خەڵكى كوردستاندا وهێچ كەسێكیش گومانى لە پاكى وپێگەردى (ی .ن.ك) نیە . ولە هەمان كاتیشدا دەبینین كۆمەڵى كادرى نیۆ حزبەكە جیابونەتەوە ناویان لە خۆیان ناوە ئۆپزسیون , لێرەدا پرسیارێك دروست دەبێت , ئایە ئەگەر (ی.ن.ك) پاك وبێگەردە و لە هەمان كاتیشدا گۆران بۆ چی دروست بووە ؟ دیارە ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ خەڵكانێكى خراپ لە ناو ریزەكانى (ی.ن.ك) دا ولە بەرامبەریشدا چ مەكتەبی سیاسی چ سەركردایەتى وەكو پێویست گۆیان لەم جۆرە رەخنەو گلەیانە نەگردووە و رەنگە لە سەرتایى دروست بونى گۆرانیشدا ئاسانتر چارەسەربكرایە ئەگەر رەخنەكان بەهەند وەربگیریایە , بەڵام بەداخەوە ئێستا وا سەرى لە حكومەتەكەشمان تێك داوە نەك حزبەكە , وبە هەمان شێوە لە ناو كۆمەڵەى خویندكارانى كوردستانیش زۆر گلەیى وگازندە كرا ورەخنەى جۆراو جۆر گیرا , بەڵام بەداخەوە چ جەنابی مەلا بەختیار چ برادەرانى تر بە گێرە شێوین لێیان تێگەیشتن تاوەكو هەمویان رەوانەى ماڵ كران , ئەمانەوە نمونەى زۆرتر هەیە كە لە دەرئەنجامدا گرفتى گەورەى بۆ یەكێتى دروست كردووە , بەڵام ئەوەى لاى من گرنگە تا كەى یەكێتى تا دەستى نەگاتە ئاگرەكە نازانى بەتینەو گەرمە , رەنگە پێیان وابێ رێكخراوى ئازادیی لاوانى كوردستان هێچ كێشەیەكى نەبی , بەڵى زۆرن كێشەكانى سكرتاریەتى ئازادى لاوان من نازانم چ دڵێكیان بە سكرتێرى لاوان خۆشە وا كەس جورئەت ناكات باسی كۆنگرەى بكات , لە كاتێكدا هێچ مەرجێكی لاوێتى لەو سكرتێردا نابیرێت پێم شەرمە باسی تەمەنى بكەم یاخود باسی چالاكیەكانى , هەمو ئەمانە بەلایەك ئەو هەمو كێشەیەش بەلایە تەنانەت لەناو سەنتەرەكانیشدا , نامەوەى باسی سەنتەرەكانى سلێمانى ودوكان وهەولێر ودوز خورماتو و پینجوین وهتد... ئەمانە بكەم نمونەم لە سەر سەنتەرى كەركوك دەهێنمەوە و ئەوەندە دەڵێم سەركردایەتى یەكیتى بۆ دەڵى حكومەتى مالكى و توركمان و نازانم چی دەژایەتى كورد دەكەن بۆ ئاگایان لەم زادە پیرۆزە نیە بە هەمو جۆرێك دژایەتى ئەو قودسە دەكات بە ناوى چاكسازى وچاكردنى كەركوك رەنگە خۆی بە دڵسۆزى كورد ویەكێتیش بزانى , لە كۆتاییدا دەڵیم ئۆباڵى لاوانى یەكێتى بە ملتان وا پێنچ ساڵە كادرێكى تازە یەكێتى شوانى دەكات , تكادەكەم بەهەڵە لێم تێمەگەن رەنگە ئەم زادە شوێنى بەتاڵ بێت لە كۆمەڵایەتى.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست