هیوا حەمید شەرمكە بەر لە وەى دەربكرێت وازبێنە...!!
Friday, 01/01/2010, 12:00
هەمووان دەزانین كە لە كوردستاندا شتێك هەیە كە بەناوە گەورەیە وبەڵام ناوەروكى تەنها بریتیە لە دەشتێكى فراوان , ئەوەى كە بە لاى منەوە گرنگە ئەوەیە ئایا تاچەند ئەو ناوە گەورەیە توانیوێتى ئەو دەشتە فراوانە پربكاتەوە بەڵام ئەوەى كە من وچەندەها لاوى وەكو منى گیرودە كردووە ئەوەیە هۆكارى بێبەش كردنى لاوان لە مافەكانیان ج تاوانێكى ئێمەى لاوانى تێدایە ؟ یان دەبێت هەردەم كەروێشك جاوەروانى گۆرك بێت و فەرمان بدات , دیارە ئەوەى من لێرەدا مەبەستمە باسی لێوە بكەم ئەو ناو و درۆشمە بریقەدارانەى (رێكخراوى ئازادیی لاوانى كوردستان) ە بە زلی سەرو ۆرگى خودى سكرتێرە (هیوا حمید) ە كە دەشتێكى فراوان و گرنگى لە نێو كۆمەڵگادا داگیركردووە , بەبێ ئەوەى كە خۆی هەستى پێ بكات (دونیا شامى شەریفە) كورد وتەنى مێشێك میوانى نیە , ئەوەى پێ سەرسام دەبەم لە سروشتى ئەم رێكخراوە نا ئازادە ئەوەیە كە یەكێتى لەو پەری بێ خەبەریدا بێ ئاگایە لەم زادە گەندەڵە پیرە كە تەمەنى (49) ساڵە و لەوپەری لاوێتیدا دەژیت و زۆر بێمنەتە لە یەكێتى لەبەر ئەوەى گوایە چەند ساڵێكە بووەتە یەكێتى , لە هەموو ئەمانەش گرنگتر ئەویە دەڵیت من هیچ حیسابێك بۆ نوسەرى ئەم بابەتانە ناكەم وزادیش ناكەم وەڵامى (كوردستان پۆست) بدەمەوە , كە چەندین بابەتى پر بەڵگەى تر لە رێگەى (كوردستان پۆست)ەوە بڵاو كراوەتەوە , بەڵام خەتای ئەو نیە كە نازانى دەسەڵاتى چوارەم مانای چییە , باشترین بەڵگەش بۆ ئەم بابەتەى ئەم جارە ئەوەیە كە بری (3) ملیون دینارى داوەتە (كەریم) لێپرسراوى سەنتەرى دوكان تەنها لە بەر ئەوەى كە ئیستیقالە بدات ومانگانەش بری (500.000) هەزار دیارى بداتى بەرامبەر ئەوەى (كەریم) مفەوزى ئاسایش ەوە لە پرۆگرامى رێكخراودا نابێت لێپرسراوى هیچ سەنتەرێك لە سلكى سەربازی و ناخۆدا بێت , باشە بۆ چەند ساڵە دەرت نەكردوە , پرسیارەكە لێرەدا بەرامبەر ئەم خۆپەرستە ئەویە ئایە دەتەوێت بە برینى مووچەى چایچیەكەى سكرتاریەت ئەو برە پارەیە پربكەیتەوە یان بە كەمكردنەوەى نەسرییەى سەنتەرەكان , كەچى لە كۆبونەوەكانیشدا دەلێت هۆكارى كەمكردنەوەى پارەى نەسرییە سازدانى وفیستیڤاڵ وسەلماندنى بەردەوامى چالاكى رێكخراوە , رەنگە مەبەستى لە چالاكییەكان شەوانى رەنگاورەنگ بێت , هیوادارم یەكێتى لە هیوا بەخەبەر بێتەوە ..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست