هیوا حمیدیش چووە ریزى مافیاكانى كوردەوە ...!!
Tuesday, 24/11/2009, 12:00
هەموان دەزانین كە ئەم میلتە بەدبختەى كورد بەردەوام دەناڵینى بە دەست مافیا خوماڵیەكانەوە لە پاڵ حزبەكانەوە چ بە فرۆشتنى خوێنى هەژاران چ كەس وكارى ئەنفال وشەهیدان , وێراى ئەوەى دەستمان لە كابینەى شەشەم شۆریوە بەڵام لەهەموى سەیرتر ئەوەیە بەردەوام ئەم مافیایانە لە زیادبوندایە لە مەش سەیرتر ئەم زادە پیرۆزەیە كە سكرتێری رێكخراوى ئازادى لاوانى كوردستانە بەڵام خوا هەڵناگرێ ئەم بە جیاوازتر لە مافیاكانى تر دەستى كردوە بە خۆین مژینى مافی لاوان لە رێگاى ئەم رێكخراوەوە بەروون وئاشكرا دیارە ئەمە لە كاتێكدا نەسریەى مانگانەى ئەم رێكخراوە دەگاتە نزیكەى (85) ملیون دینار لە حكومەت وەردەگریت بۆ سازدانى چالاكى ودابین كردنى كەرەستەى داخوازییەكانى لاوان لە كوردستاندا كە مەكتەبی سكرتاریەتى ئەم رێكخراوە (20) سەنتەرى هەیە , مانگانە تەنها بری (31.452.000)سی ویەك ملیون وچوارسەدو پەنجا ودوو هەزار دینار بۆ ئەو (20) سەنتەرە سەرف دەكات بەبەڵگەوە دەڵیم , جگە لەمەش ئەوەندەى ئاگاداربم مانگانە نزیكەى (1500.000)یەك ملیون وپێنج سەد هەزار دیار تەنها مەسروفاتى ئوتومبیلەكەیەتى كە جۆری (مۆنیكایە) بە وەێلەوە , ونزیكەى (2)ملیون دینار مانگانە تەنها بری تێچووى خواردنەوەى شەوانی خۆى ومیوانە بەرێزەكانێتى , ئەمە جگە لەوەى مانگانە بۆ خانەوادەكەى لە شاری سلێمانى خانویەكى بەو پارەیە بەكریێ گرتووە بە نزیكەى (1500.000) یەك ملیون وپێنج سەد هەزار دینار ئەمە بەو پێیەى جەنابی هەولێریە , بەگۆناح نەبێت رەنگە نزیكەى (1)ملیونیش بۆ دارودەستەكەى سەرف بكات , سەیروسەمەرەى ئەم مافیا لابەلایە ئەوەیە بەردەوام لەو پارەیەش بێ دڵی خۆی ناكات بۆ ئەو كچە شۆخ وشەنگانەى كە بێ دڵى ناكەن بۆیان سەرف دەكات , بەڵام هەمو ئەمانە كۆی گشتى ناكاتە ئەو هەشتاوپێنج ملیونەى كە حكومەت بۆ خزمەتكردنى لاوانى كوردستان بۆی تەرخان كردوە , رونە ئەوەى نازانری چی لێ دى (حەپەلوش) دەكرێ , من دەپرسم ئایە ئەو مافیانەى كە بە شەو ورۆژ كاردەكەن مانگانە داهاتیان دەگاتە نیوەى ئەم مافیا خۆماڵیەى لاى خۆمان , باشە دەبێ لاوان دڵیان بە چ شتێكى ئەم وڵاتە خوش بێت كە گۆرگێك شوانى ئەوان دەكات , ئیتر لاوان چون كۆچ نەكات و ئەم وڵاتە بەجێ نەهێڵی یان بۆ دڵى بە بزوتنەوەى گۆران خۆش نەبێت , بۆ رەنگە جەنابی دكتور بەرهەم بەمە نەزانێ یان مەلا بەختیار دركى پێ نەكردبی , بەڵام ئاسایە ئەم حاڵەتەش وەكو ئەوانى تر خوڵ وتۆز كراوەتە چاوى مام جەلال , باشترین بەڵگەش بۆ پشتراستكردنەوەى ئەم قسانەش ئەم مافیایە تەمەنى گۆرگە پیرێكى هەیە و زیاتر لە (5) ساڵە سركتێرى ئەم رێكخراوەیە كە سەر بە مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتیەكانى مەلابەختیارە , باشە ئەی كوا دیموكراتیەت كوا شەفافیەت كوا هەڵبژاردن وسازدانى ئەم رێكخراوە , چەند سەیرە خودایە هولێریەك لە سلێمانى بووەتە مافیا لە سەر حیسابی لاوانى كوردستان وسلێمانى بەتایبەتى (لە بێ خەبەران سەركردایەتى كورد سڵاوات )..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست