کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سلێمانی کۆمه‌ڵێ خه‌ڵک هه‌ن له‌کوێ بای هه‌لکرد شه‌نه‌ی خۆیان ده‌که‌ن‏

Sunday, 14/11/2010, 12:00


هه‌ر یه‌که‌و به‌شێوه‌یه‌ك باس له‌و سه‌ما کردنه‌ی شاری سلێمانی ده‌کات .ئه‌وه‌نده‌ی من تێی گه‌یشتبم ئه‌وانه‌ی که‌له‌م بۆنه‌ی به‌ده‌ست هێنانی کورسی سه‌رۆک کۆمار بۆ تاله‌بانی له‌ شه‌قامی سالم بایان ده‌دا،ئه‌وانه‌ هه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ن که‌ له‌ کاتی 31 ی ئاب که‌ یه‌کێتی ده‌رچوو له‌سلێمانی پارتی هات که‌وتنه‌ چه‌پله‌ لێدان بۆ پارتی .وه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ که‌ یه‌کێتی هاته‌وه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ که‌وتنه‌وه‌ سه‌ما کردن و چه‌پله‌ لێدان بۆ یه‌كێتی ..گوومانتان له‌وه‌ نه‌بێت که‌ ئه‌و که‌سانه‌ی به‌شدار بوون له‌م ره‌قس و سه‌ما و قون بادانه‌ی شه‌قامی سالم وبه‌رده‌م مه‌لبه‌ندی سلێمانی..بۆ به‌عسیه‌کانیش به‌هه‌مان شێوه‌ چه‌پله‌یان لێداوه‌..به‌ کوردی و به‌کورتی ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و خه‌لکانه‌ کێ کورسی به‌ده‌ست بێنێ چه‌پله‌ی بۆ لێده‌ده‌ن.نه‌وه‌ک رابووردووی بخوێننه‌وه‌ ئه‌مه‌ش جۆرێکه‌ له‌ شه‌خسیاته‌ نه‌فس نز مه‌کان.کاتێك که‌ باسی خه‌بات و کوردایه‌تی ده‌کرێت بێ گوومان زمانیان به‌قه‌د تاکه‌ قۆنده‌ره‌که‌ی رۆژنامه‌نوس مونته‌زیر که‌له‌ بۆشی گرت درێژ ده‌که‌ن ..وه‌ ئه‌و که‌سانه‌ کورد گوته‌نێ له‌کوێوه‌ بای هه‌لکرد شه‌نی خۆیان ده‌که‌ن..ده‌با کورسی خه‌جاله‌تی و سوکایه‌تی کردن به‌ مافی میلله‌تێك نه‌ک له‌ تاله‌بانی به‌لکو له‌ هه‌موو ئه‌ وکه‌سانه‌ش پیرۆز بێت که‌ ره‌قس و بادانیان له‌ جاده‌ی سالم ده‌کرد...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە