یه‌کێتی وپارتی هاواریان لێ هستا
Tuesday, 01/02/2011, 12:00
زوتنه‌وه‌ی گۆران به‌ده‌رکردنی به‌یاننامه‌یه‌کی یاسایی که ته‌نها حه‌وت خالی له خۆی گرت بوو هاواری له یه‌کێتی و پارتی هه‌لساند،که‌م که‌س هه‌یه له‌و کوردستانه پر مه‌ینه‌تیه‌ی ئێمه ئه‌وه نه‌زانێت که خاله‌کانی ئه‌و به‌یاننامه‌یه تاکو ئێستا رۆژانه لێره‌و له‌وێ قسه‌و باسی لێوه نه‌کرابێ وله بلاوکراوه‌و سایده کوردیه‌کان له‌سه‌ری هه‌لوێسته نه‌کرابێ،وه تاکو له‌لایه‌ن گۆرانه‌وه بلاو نه‌کرایه‌وه وه‌ک به‌یاننامه‌یه‌کی به‌رچاو یه‌کێتی وپارتی نه‌که‌وتنه هه‌له‌داوان وزمانه شره‌که‌ی راگه‌یاندنیان نه‌خسته گه‌ر،له بجوکترین ئه‌ندامی ئه‌و دوو پارته تاکو سه‌رکرده‌کانیان, یان ئه‌وه‌تا زۆر گه‌مژه‌ن وتوانای لیکدانه‌وه‌ی دوو ده‌سته‌وا ژه‌یان نیه، یان ئه‌وه‌تا ئه‌یزانن وخۆشیان ومیلله‌تیش به‌گیل ده‌زانن.دیاره ئه‌وه‌ی یه‌که‌میان له راستیه‌وه نزیک بێت،بۆیه ده‌مه‌وێ بلێم ئه‌ی سه‌رانی تاله‌بانی و بارزانی نازانن که جیاوازیه‌کی زۆر هه‌یه له‌نیوان هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌و له بار بردن،،هه‌رکه‌سێک بیه‌وێ شتێک بنیات بنێ ئه‌گه‌ر پێی باش ورێك وپێك نه‌بوو ئه‌وا هه‌لی ده‌وشینیته‌وه و به‌شێوه‌یه‌کی چوانتر بنیاتی ده‌نێ ..له‌دوای هه‌لوه‌شاندنه‌وه چاککردنه‌وه هه‌یه به‌لام له‌بار بردن توانای گه‌رانه‌وه‌ی سه‌خته یان هه‌ر نیشه،واهه‌ست ده‌که‌م ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ش نه‌بوایه یه‌کێتی و پارتی خۆیان ده‌بوایه کارێکی وا بکه‌ن که هه‌للا یه‌ک بنێنه‌وه تاکو بتوانن له رێگای راگه‌یاندنه‌کانیانه‌وه خۆیان بخزێننه‌وه ناو خه‌لکی کوردستان وبه دروشمی بریقه‌دارانه‌ی وه ک له‌راگه‌یاندنه‌کانی خۆیان هاوار ده‌که‌ن وه‌ک بلێی که‌وتونه‌ته ناو ده‌ریای ئیچه‌و خه‌ریکن نوقم ده‌بن.ئه‌گینا بۆ پێش ئه‌و به‌یاننامه‌یه جه‌ندین جار له‌که‌ناله‌کانی گۆران وکۆمه‌ل ویه‌کگرتوو سه‌ردانی زۆربه‌ی بنکه‌کانی که‌م ئه‌ندام وپێشمه‌رگه دیرین وجه‌ندین شوێن وبنکه‌ی تر کراوه‌و له‌که‌م وکوریه‌کانتان نه‌ده‌پێجایه‌وه..بزووتنه‌وه‌ی گۆران جه‌ند ده‌مێکه هاوار ده‌کات که نه‌وتی هه‌رێم به قاجاخ له‌لایه‌ن بنه‌ماله‌که‌ی تاله‌بانی دژ به مرۆڤایه‌تیه‌وه ئه‌ودیوی ئێران ده‌کرێت وکه‌سیش نازانی پاره‌که‌ی چۆن حه‌په‌لوش ده‌کرێت..مه‌گه‌ر ته‌زکیه ی حیزبی بۆ دامه‌زراند مانای ده‌ست تێوه‌ردانی حیزبی نیه له‌کارو باری حکومه‌ت ،که هه‌مووی چه‌ند هه‌فته‌یه‌که دکتۆر به‌رهه‌م خۆی ووتی به‌لێ ئه‌مه له ئارادایه .له‌لایه‌کی تره‌وه ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌کێتی رابووردویان هینده پاکه بۆ وه‌ک شیر داوایان له گۆران نه‌ده‌کرد که له هه‌موو کۆبونه‌وه‌کان به‌شدار بو بایه به‌لام ده‌زانن که گۆران ئه‌و دزی‌و کاره نا یاساییانه‌ی که‌هه‌ردوو لایه‌نی ده‌سه‌لات ده‌یکه‌ن و ئه‌وا له ناوه‌راستی کۆبونه‌وه‌کان خه‌لکیان لێ به‌ئاگا دینن،ده‌مه‌وی ئه‌وه‌ش بلێم ئه‌و زمانی راگه‌یاندنه‌ی که که‌ناله‌کانی سه‌ر به یه‌کێتی خستویه‌ته گه‌ر هه‌مان زمانی راگه‌یه‌ندنه که‌له‌سه‌ر دزینی پاره‌و پولی ئیبراهیم خلیل ده‌یانکردو شه‌ری ناوخۆیان پێ هه‌لگیرساند و خه‌لکیان دژ به‌پارتی پێهان ده‌دا بۆنمونه ،ئه‌ی جه‌ماوه‌ری به شه‌ره‌فی کوردستان ،که‌س وکاری شه‌هیدان،دایکه ره‌ش پۆشه‌کان،که س و کاری ئه‌نفالکراوانی ده‌شتی گه‌رمیان وده‌شتی کۆیه‌ودانیشتوانی هه‌له‌بجه‌ی شه‌هید و....هتد.ئه‌وا بنه‌ماله‌ی مه‌لا مسته‌فای خائین ده‌یه‌وێ هه‌رچی پاره‌و پولی گومرگی هه‌رێم هه‌یه بۆ خۆی بیبات وئیوه‌ش پاروویه‌ک نان نه‌بێت بیخۆن...ئا به‌م شیوه‌یه شه‌ری به هه‌زاران گه‌نجی کوردستان کرد وبه‌کوشتی دان که تاکو ئیستاش ده‌یان که‌س هه یه له‌هه‌ر دوو لا چاره‌نوسیان دیار نیه.. ئه ی بۆ که شه‌رتان نه‌ما خۆتان بونه شه‌ریکه دزوو متقتان لیوه نه‌هات.پێشتر وه‌ک زیره‌کترین ماموستای ریازیات هه‌موو داهاتی هه‌ریمتان کۆ ده‌کرده‌وه‌و تاک به‌تاکی خه‌لکی کوردستانتان بێ به‌ش نه‌ده‌کرد .ئه‌ی بۆ ئێستا دابه‌شی ناکه‌ن ،ئه‌و کاته هیچ بودجه‌یه‌ک له به‌غداوه نه‌ده‌هات که خه‌لکی کوردستانتان وا هینابو قه‌ناعه‌ت ئه‌گه‌ر پارتی پاره‌ی گومرگی ئیبراهیم خه‌لیل بخاته‌وه ناو داهاتی هه‌رێم ئه‌وا وه‌ک کوێتیه‌کان هه‌رکه‌سه‌و له‌مالی خۆی دابنیشێ کاریش نه‌کات م‌و جه ی خۆی ده‌درێتێ .سه‌ره‌رای ئه‌و هه‌موو کاره دژ به مرۆڤایه‌تیا نه‌ی که ئه‌و دوو پارته ده‌سه‌لات داره ئه‌نجامیان داوه و به‌رده‌وامیشن له‌کاری خراپتریش نابێ که سده‌نگ به‌رزکاته‌وه نه‌بادا سه‌رۆك وچاشه‌کانی دلگران بن ئه‌گینا خه‌لکی داماوی کوردستان به چه‌ن دۆلارێک لێ کۆده‌که‌نه‌وه‌و به‌شه‌قامه‌کانی شاردا ده‌یان گێرن..دوا ووته‌م بۆ سه‌رانی یه‌کێتی و خودی مه‌سعود بارزانی ئه‌وه‌یه که ئایا به‌یاننامه‌که‌ی گۆران نا یاساییه یان خۆ گیڤ کردنه‌وه‌ی ئێوه؟..که‌ده‌بوایه په‌رله‌مان وه‌لامی گۆرانی دابایه‌وه نه‌وه‌ک ئێوه‌و مه‌مانان..
01.02.2011
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست