کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌له‌فیه‌کان کوردستان به‌کرێ گیراوی ده‌سه‌لاتی هه‌رێمن‏

Friday, 19/11/2010, 12:00


هه‌مومان ده‌زانین که‌ هه‌ردوو لایه‌نی ده‌سه‌لاتداری هه‌رێمی کوردستان .هه‌ردوو کۆمپانیای تاله‌بانی و بارزانی له‌و هه‌رێمه‌دا نایانه‌وێت هیچ گروپ و حیزبێك له‌وان بالا ده‌ست تر بێت.رۆژ له‌دوای رۆژ دوولایه‌نه‌ چونکه‌ زۆرینه‌ن له‌ په‌رله‌مانه‌ هیچ نه‌دیوه‌که‌ی هه‌رێم بریاری وا ده‌ر ده‌که‌ن که‌ به‌هیچ شێوه‌ یه‌ك له‌و هه‌رێمه‌دا ده‌لاقه‌یه‌ك نه‌هێڵنه‌وه‌ که‌ تۆزقاڵێك رووناکایی مافه‌کانی مرۆڤ و ئازادی تاکه‌کان لێ یه‌وه‌ بێته‌ ژووره‌وه‌.کاتێك هه‌ستیان به‌وه‌ کرد که‌ هه‌ردوو حیزبی ئیسلامی کۆمه‌لو یه‌کگرتوو کۆمه‌لێك خه‌لکیان په‌یدا کردووه‌ له‌ کوردستان ،بۆ دژایه‌تی کردن و سووککردنی ئه‌و دوو حیزبه‌ ئیسلامیه‌ کۆمه‌لێك  له‌ چڵكاو خۆرو به‌کرێگیراویان هانداوه‌ به‌ناوی سه‌له‌فی کورد .که‌ ئه‌وانه‌ ووتاره‌کانیان له‌ مه‌سالحی ده‌سه‌لاتدا ره‌نگ ده‌داته‌وه‌ .ئه‌وه‌تا لا سیده‌که‌یان چۆن داده‌به‌زنه‌ سه‌ر کۆمه‌ل ویه‌کگرتوو .باس له‌ وه‌ ده‌که‌ن که‌ خۆپیشاندان له‌ ئیسلامدا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جائیز نیه‌و به‌لکو حه‌رامه‌.برۆن سه‌یری www.salafikurd.com بکه‌ن ده‌زانن که‌ چۆن ئه‌وانه‌ کاسه‌لێسی بۆ ده‌سه‌لات ده‌که‌ن.
هه‌رکه‌سێك ناو بانگی ئه‌و جه‌ماعه‌ته‌ی بیستبێت ده‌زانێ که‌ ئه‌وانه‌ فتواکانیان له‌ ج شێخێکی سعودی وه‌رده‌گرن .که‌ ئه‌و شێخه‌ له‌ سعوودیه‌ سه‌ر به‌ مخابه‌رتی سعدیه‌یه‌و ئیش بۆ حکومه‌تی سعو دیه‌ ده‌کات ..له‌م به‌شه‌دا با ئه‌وه‌نده‌ به‌س بێت تا کو کاتی ئه‌وه‌ دێت ده‌ چمه‌ سه‌ر بابه‌تی تر که‌ ئه‌وانه‌ ته‌نانه‌ت موچه‌کانیشیان له‌ کوێ وه‌ بۆدێت ..

19.11.2010

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە