ئه‌ندامێکی پێشوی ئه‌نجومه‌نی نوینه‌رانی عێراق سه‌ربه پارتی راستیه‌کانی ده‌رخست
Tuesday, 11/01/2011, 12:00
ئه‌مرۆ له‌به‌رنامه‌یه‌کی که‌نالی زاگرۆس تیڤی سه‌باره‌ت به بارودۆخی مه‌سه‌له‌ی کورد له حکومه‌تی مالیکی .میوانی به‌رنا که پێکهاتبوون له کاک کاروان نوسه‌رو رووناک بیر وه سیروان زه‌هاوی ئه‌ندامی پێشوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق.له‌م به‌رنامه‌یه‌دا که‌ده‌مه‌وێت تیشک بخه‌مه سه‌ر قسه‌کانی به‌رێز سیروان زه‌هاوی .سه‌باره‌ت به‌دانانی ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ی که لیستی کوردستانی ناردوونی بۆ به‌غدا بۆ داخوازیه‌کانی گه‌له‌که‌مان .کاک سیروان زۆر به راشکاوانه ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی لیستی ده‌سه‌لات واته کوردستانی به‌شی زۆریان شایه‌نی ئه‌وه نیین که نێردراون بۆ به‌غدا چونکه هه‌یانه ته‌نها که‌مێک سیا سیه‌و قانو نی نیه وه یان قانونیه به‌لام سیاسی نیه .وه داوا ده‌کات که له کوردستان له‌لا یه‌ن پسپۆر‌و که‌سانی قانونیه‌وه کۆرس بکرێته‌وه بۆ نوێنه‌رانی کورد .بۆ ئه‌وه‌ی چیتر له ئاست مه‌سه‌له‌ی گه‌له‌که‌مان بێ ئاگایانه له به‌غدا خه‌و نه‌یان باته‌وه .
هه‌روه ها کاک سیروان زه‌هاوی زۆر به راشکاوانه‌باسی له‌وه کرد که نه ده بوایه به‌رامبه‌ر لیستی گۆران لیستی ده‌سه‌لات ئا وا خۆی بێ خه‌م کردبایه .ووتی ئه‌مانیش هه‌ر کوردن هه‌روه‌ها له قسه‌کانیدا ئاماژه‌ی به‌و راستیه کرد که برایانی گۆران هه‌رگیز له پێناو لیسته‌که‌ی خۆیان بێ ده‌نگی نانوێنن له‌سه‌ر هیچ مه‌سه‌له‌یه‌کی چاره‌نوس سازی که‌لی کورد هه‌ر جه‌ند له‌گه‌ل لیستی کوردستانیشدا نه‌بن.
له‌لایه‌کی تره‌وه باسی له‌وه کرد که لیستی کوردستانی داوای له مالیکی کردوه که هه‌موو لیسته عه‌ره‌به‌کان ده بێ وه‌زاره‌تیان پێ بدرێت .داوای نه‌کردووه که‌لیستی گۆران وه‌زاره‌تێک وه‌ربگرێت. وه‌زۆر به راشکاوانه ووتی ئه‌م کاره‌ی لیستی کوردستانی به‌رامبه‌ر گۆران کارێکی زۆر هه‌له‌یه .ئه‌وه‌تا لیستی فه‌زیله ته‌نها حه‌وت ئه‌ندام په‌رله‌مانی له حکو مه‌تدا هه‌یه که چی وه‌زاره‌تێکیان پێداون،به‌لام گۆران هه‌شت ئه‌ندامی هه‌یه ووه‌زاره‌تیان نه‌داوه پێی.بێ ده‌نگی لیستی کوردستانی گێرایه‌وه بۆ پارتی چونکه پارتی به گه‌وره‌ترین حیزب ئه ژمار ده‌کرێت له کوردستان ..من وه‌ک تاکێکی کورد ده‌ست خۆشی له سیروان زه‌هاوی ده‌که‌م به‌وه‌ی که په‌رده‌ی له‌سه‌ر زۆر شت لاداو به راشکاوانه هه‌له‌کانی لیستی کوردستانی وبه‌تایبه‌تیش پارتی ئاشکرا کرد،
11.01.2011
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست