کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ده‌زگای زانیاری چوار پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دیموکراتی ئیران شه‌هید ده‌کات‏

Wednesday, 24/11/2010, 12:00


کاتێك که‌باس له‌ حکومه‌تی کوردی ده‌کرێت..له‌پالیدا باس له‌ دوژمنانی دراوسێ ده‌کرێت وکه‌م تا زۆر داده‌به‌زینه‌ سه‌ر ولاتانی دراوسێ ..من پێم ایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ باس له‌ دوژمنانی دراوسێ ده‌کرێت ته‌نها دووباره‌کردنه‌وه‌ی قسه‌ی مه‌سئوله‌ نامه‌سئوله‌کانی ناو هه‌ردوو حیزبی خۆ خۆری کورد کوژی بێگانه‌ په‌رسته‌و هیجی تر...من نالێم وولاتانی دراوسێ حه‌ز به‌بوونی کوردو کوردستان ده‌که‌ن ،به‌لام ناخی دل و ده‌روونی سه‌رکرده‌کانی ئێمه‌ ده‌ناسن ..ئه‌ی کورد په‌روه‌رو دلسۆزانی کورد له‌هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان .خوێنه‌رانی به‌رێز ..له‌هه‌ر کوێ یه‌کی ئه‌م جیهانه‌دا ده‌ژین وه‌رن زیاترو ووریاتر بزانن که‌ ده‌زگای زانیاری سه‌ر به‌ یه‌کێتی له‌ پێناو رازی کردنی دێوه‌زمه‌ عه‌با ره‌شه‌کانی ئێران چۆن چوار قاره‌مانی حیزبی دیموکراتی ئێران شه‌هید ده‌کات. هه‌موومان ده‌زانین که‌ له‌ دوای 31 ی ئابه‌وه‌ هه‌رێمه‌که‌مان کرابوو به‌ به‌دوو به‌شی سه‌ره‌کیه‌وه‌ ئه‌ویش ژێر ده‌سه‌لاتی ی.ن.ك و پ.د.ک.. شاری کۆیه‌ له‌ ژێر ده‌سه‌لاتی یه‌کێتی دابوو وه‌زۆر بنکه‌و کۆمه‌لگه‌کانی دیموکرات له‌ و ناوچه‌یه‌دابوو ئه‌مه‌ خۆی له‌ خۆیدا بۆ یه‌کێتی باش بوو به‌و ه‌ی خۆل بکاته‌ چاوی خه‌لك و بلێن یه‌کێتی هاو کاری برا کورده‌کان رۆژ هه‌لات ده‌کات ..به‌لام خۆش به‌ختانه‌ ئه‌مرۆ خه‌لك ووشیار بۆته‌وه‌ خه‌بات وخیانه‌ت لێك جیا ده‌که‌نه‌وه‌.
له‌سالی 1997 به‌داخه‌وه‌ رۆژوو مانگه‌که‌م له‌ یاد نه‌ماوه‌ له‌ سه‌یته‌ره‌ی کۆیه‌ پێش ئه‌وه‌ی بگه‌یه‌ گه‌ره‌کی ئازادی مه‌ فره‌زه‌یه‌کی ده‌زگای زانیاری به‌ بریاری سه‌ره‌وه‌ بۆ رازی کردنی سه‌رانی کۆماری ئیسلامی ئێران دێنه‌ سه‌یته‌ره‌که‌و هه‌رچی ئاسایش و پێشمه‌رگه‌کانی له‌ێ ده‌بن ده‌ریان ده‌که‌ن .له‌ دووکانه‌وه‌ سه‌یاره‌ی برا پێشمه‌رگه‌کانی دیموکرات ده‌ست نیشان ده‌که‌ن و..به‌گه‌یشتنیان له‌ سه‌یته‌ره‌که‌ هه‌ ر چواریان شه‌هید ده‌که‌ن.که‌ ئه‌مه‌ش ناوه‌کانیانه‌..
1.مه‌نسووری فه‌تاحی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی
2.مه‌نسووری ره‌حیمی جێگری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی
3.ساماڵ مشاوری(کارگێر) کۆمیته
4.محه‌مه‌د پێشمه‌رگه‌
هه‌ردوای رووداوه‌که‌ پۆلیس و ئاسایشی کۆ یه‌ دێنه‌ سه‌یته‌ره‌که‌و دوای پرسیار کردن ولێکۆلینه‌وه‌ ته‌نها مۆزه‌فێکی نه‌قابه‌ ده‌گرن و ره‌وانه‌ی ئاسایشی سلێمانی ده‌که‌ن ئه‌و مۆزه‌فه‌ گه‌راجه‌کانی کۆیه‌یان ئیجار کردبوو بۆ وه‌رگرتنی باج له‌و سه‌یته‌ره‌یه‌ ده‌وه‌ستا .ئه‌گه‌ر له‌ خه‌یالم مابێت ناوی مشیر بوو له‌ کۆیه‌ دادنیشت.ده‌زگای زانیاری ده‌یویست ئه‌و کاره‌ بشارێته‌وه‌ .مشیر بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ زیاتر له‌ ئاسایشی سلێمانی به‌ند ده‌کرێ وهه‌رچه‌ند جاری بانغ ده‌کرێت بۆ لێ پرسینه‌وه‌ که‌ لێی ده‌پرسن جۆن بوو وه‌ چه‌ند که‌س بوون یان جلوبه‌رگیان چۆ ن بوو ؟
مشیر هه‌ر ده‌لێ ئێوه‌ خۆتان باشتر ده‌زانن ..رۆژ له‌ دوای رۆژ دوای ده‌خه‌ن ..هه‌تا وای لێهات ووتی که‌سم نه‌ناسیوه‌و نازانم چه‌ند که‌س بوون و ...هتد.
دوای ئه‌و ماوه‌ زۆره‌ له‌ به‌ندیخانه‌ به‌ بێ داوای لێ بووردن ئازادیان کرد..
ئائه‌مه‌یه‌ خۆخۆری و خیانه‌ت به‌ کورد کردن .ده‌ی نمه‌ک هه‌رامی وه‌ک یه‌کێتی ده‌ر هه‌ق به‌ برا کورده‌کانی رۆژ هه‌لات..ئه‌وه‌یه‌ جاکه‌ دانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو خزمه‌ته‌ی کوردستانی رۆژهه‌لات به‌رامبه‌ر یه‌کێتی به‌تایبه‌تی ده‌یان کرد له‌ رۆژه‌ سه‌خته‌کانی شاخ..ئا به‌م شێوه‌یه‌ له‌ خزمه‌ت ئاغکانیان به‌ تیرۆر کردنی یان چاکه‌یان ده‌ده‌نه‌وه‌ ...
تۆ بلێی له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر یه‌کێك له‌و شه‌هیدانه‌ کۆماری ئسلامی چی کرد بێت بۆ نۆکه‌ره‌کانی به‌تایبه‌تی خوودی تاله‌بانی....؟؟؟؟؟؟؟‌
23.11.2010

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە