کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


زۆرداری تاله‌بانی گه‌یشتۆته‌ لوتکه وزبلدانی مێژوو چاوه‌روانی ده‌کات‌‏

Saturday, 23/04/2011, 12:00







پێشینان ووتوویانه‌ هه‌موو شتێك له‌باریکیدا ده‌پسێت به‌لام زولم وزۆرداری له‌ ئه‌ستوری دا ..ئه‌م په‌نده‌ ئه‌مرۆله‌سه‌ر پیره‌ پیاوی خه‌لفاوی جاشی جاشان تاله‌بانیدا ده‌وه‌ستێت.تاله‌بانی ئه‌و که‌سه‌یه‌ که‌له‌خۆ بایی بووه‌ له‌بیری چۆته‌وه‌ که‌ له‌ شاخ بوو خه‌لکی کوردستان ده‌تیان بۆ به‌سنگه‌وه‌ ده‌گرت..ئه‌گه‌ر ئه‌نفاله‌کانی کوردستان نه‌بوایه‌ ده‌بوو هه‌ر له‌ کوونه‌ شاخه‌کانی کوردستان ژیانی به‌سه‌ر بردبایه‌ ..دیاره‌ روون وئاشکرایه‌ که‌ هه‌ر ئه‌ویش بوو بووبه‌هۆکاری کاولکردنی هه‌رچی دیهاته‌کانی کوردستانه‌..سویند ده‌خۆم به‌هه‌رچی مقه‌دده‌ساتی له‌و دنیایه‌دایه‌ که‌ ئه‌و قسه‌یه‌ی ده‌یکه‌م وه‌ک خۆی ده‌یگێرمه‌وه‌،،
له‌سالی 1980 په‌یوه‌ندیم به‌رێکخستنی ی.ن.ک.کرد هه‌رله‌وساله‌دا برایه‌کم بوو به‌ پێشمه‌رگه‌ ی یه‌کێتی به‌لام دوای چه‌ند مانگێک شه‌هید کرا به‌ده‌ستی چه‌ن خۆفرۆشێك وته‌سلیم به‌رژێم بوونه‌وه‌.من سه‌ر په‌رشتی شانیه‌کم ده‌کرد.له‌ دوای تێکچوونی مفاوه‌زاتی 1983 که‌ده‌کاته‌ 1984 رژێمی به‌عس بریارێکی ده‌رکرد که‌ له‌ هه‌ر گوندێك پێشمه‌رگه‌/مخرب/ ته‌قه‌ له‌ سوپای عیراقی بکات ئه‌وا ئه‌و گونده‌ خاپور ده‌کات،به‌بریاری تاله‌بانی ئۆرگان گه‌یشته‌ ده‌ستمان که‌ پێویسته‌ له‌مه‌و دوا له‌سه‌رتاسه‌ری کوردستان شه‌رله‌گونده‌کان ده‌ست پێ بکات ئه‌ویش به‌لێکدانه‌وه‌ی تاله‌بانی که‌ گونده‌کان تێك بچن ئه‌وا خه‌لکه‌که‌ی له‌ داخان ده‌بن به‌ پێشمه‌رگه‌ ،به‌لام خه‌ونه‌که‌ی نه‌هاته‌دی خه‌لکی گونده‌کان بوون به‌ جاش و وای لێ هات زۆربه‌ی جاشه‌کان پێش هیزی سه‌ربازی عێراق که‌وتن بۆ ئه‌نفال کردنی خه‌لکی کوردستان.ئه‌مه‌یه‌ سه‌رکرده‌ی بلیمه‌تی کورد ؟
بابێمه‌ سه‌ر ئه‌و بارو دۆخه‌ی ئێستای کوردستان و په‌نده‌ کوردیه‌که‌ی له‌سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌م پێداوه‌..تاله‌بانی ئێستا له‌هه‌موو شتیکدا پره‌و له‌ لوتکه‌دایه‌ ته‌نها له‌ عه‌قلدا سفره‌ ئه‌ویش له‌ پله‌دا سه‌رۆک کۆماره‌و پله‌یه‌کی به‌رزه‌ .له‌سه‌روه‌ت وسامان ئه‌وه‌نده‌ی سه‌روه‌ت وسامانی ئه‌و کوردستانه‌ی دزیوه‌ که‌ خۆشی نازانی چۆن وبه‌چیبه‌کاری بێنی.وه‌له‌ زولمو زۆرداریدا گه‌یشتۆته‌ پله‌یه‌ك که‌ مرۆڤی سیاسی راسته‌قینه‌ قێز له‌سیاسه‌ت بکاته‌وه‌ که‌ ئه‌وه‌نده‌ تاوانی به‌رامبه‌ر به‌م میلله‌ته‌ کردووه‌ به‌ناوی دبلوماسیه‌وه‌ ،وه‌له‌هه‌مووی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌ وورگدا گه‌یشتووه‌ته‌ قیممه‌و ته‌نانه‌ت جونه‌سه‌ر ئاوی به‌کاره‌بیی بۆ ئه‌نجام ده‌درێت.جا بۆیه‌ ئه‌وه‌ په‌له‌قاژه‌ی مه‌رگیه‌تی ئه‌یه‌وی که‌س خێر له‌کوردستان نه‌بینی بۆیه‌ سه‌ددام ئاسا وه‌ خراپتریش گرتن وراونان وکوشتن بۆته‌ تاکه‌ بریاری سه‌ر زمانی ئه‌و پیره‌ پیاوه‌ خه‌لفاوه‌ و زبلدانی مێژووش جاوه‌روانی ده‌کات.‌



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە