ته‌نها دوو لایه‌نی ده‌سه‌لاتدار تاوانبار نین!!!!!
Thursday, 30/09/2010, 12:00
هه‌موومان ده‌زانین که هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌لاتدار، که دوو بنه ماڵه ی خۆپه‌رستی وه‌ک بارزانی و تاڵه‌بانی به‌ڕاست وچه‌پ که‌وتونه‌ته گیانی ئه‌و میلله‌ته داماوه سهروهتو سامانی گشتی دهدزنو باری کۆمه‌لایه‌تی خه‌لک به‌ره‌و خراپی ده‌به‌ن .وه‌له‌لایه‌کی تره‌وه گالته به عه‌قلی خه‌لکه پاک ونیشتیمان پروهرهکانهوه ده‌که‌ن.با بێمه سه‌ر باسی ئه‌وه‌ی که میلله‌تیش تاوانباره له‌و تاوانانه‌ی که لایه‌نه ده‌سه‌لاتداره‌کان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن..که‌سێکی خۆشه‌ویستم له‌ساله‌کانی 1978 پێشمه‌رگه بووله‌ناو ی.ن.ک ئه‌و کاته که داستانی هه‌کاری روویدا.زۆر به ناچاری ته‌سلیم به رژێم بوه‌وه.دوای نزیکه‌ی 3 مانگ دووباره بوه‌وه به پشمه‌رگه .له‌سالی 1979 حیزبی سوسیالیست واته(حسک)له‌گه‌ل ی.ن.ک نه‌ده‌گونجان بۆیه شهر له‌نێوانیان روویدا .ئه‌و براده‌ره خۆشه‌ویسته‌م بریندار بوو..دوای په‌یوه‌نی کردنم لێم پرسی باشه بۆ ئه‌بێ ئێمه‌ی کورد یه‌کتری بکوژین؟ له‌وه‌لامدا ووتی به‌رێز مام چه‌لال بلێ چی ئه‌گه‌ر جه‌ماعه‌تی حسک شه‌رمان پێ بفرۆشن..ووتم تۆ حسک به‌تاوانبار ده‌زانی ؟ ووتی ئه‌ی من ..
ووتم باشه تۆ بنه‌ماله‌ی بارزانی چۆن ده‌بینی ؟. ووتی ئه‌وانه تاکوو بمێنن کورد خێر‌و خۆشی له خۆی نابینێ..
ئه‌م باسه زۆر دوور‌و درێژه دێمه دوای راپه‌رین.هه‌روه‌ک هه‌موو خه‌لکی کوردستان ئه‌و براده‌ره دلسۆزه به‌هه‌موو توانایه‌کیه‌وه ده‌وری خۆی بینی له راپه‌رین..یه‌کێتی یه‌کی زۆر تۆخ بابلێین جه‌لالی یه‌کی عه‌یار 24 .زۆر دلسۆزانه له‌خه‌باتدا بوو .زۆریش ده‌ستی کورت بوو زۆر جار ده‌م ووت باشه بۆ ناچی لهشونێک که‌سابه‌تێک بکه‌یت ،چیت داوه له حیزبایه‌تی ..ده‌یووت نا ئه‌ترسم بنه‌ماله‌ی بارزانی ببن به حوکم رانی کورد ئه‌وسا سه‌رمان ده‌چێته قوڕ..بێگومان تاکو ئێره نیوه‌ی قسه‌کانی راست ده‌رچوه..له‌ئه‌نجامی شه‌ری ناوخۆ له خه‌بات کردن سارد بوه‌وه هه‌روه‌ک زۆربه‌ی خه‌لکی کوردستان..له‌کاتی کاره‌ساتی 31 ی ئاب هه‌ستا و ووتی با برۆین ئه‌وه بنه ماله‌ی بارزانیه وه‌للا خاکمان لهتوورهکه ده‌که‌ن دووباره ملی دایه‌وه ناو ی.ن.ک. کات هاتوو رۆیشت گه‌یشتینه ئه‌و رۆژه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆران دروست بوو .ئه‌وه بوو گۆران ئه‌وه‌ی له‌ژیر به‌ره بوو خستیه سه‌ر به‌ره .ده‌نگدان هاته پێشه‌وه تاله‌بانی ووتی ده‌نگ بده‌ن به به‌رێز کاک مه‌سعو...ئه‌و براده‌ره خۆشه‌ویسته‌م ده‌نگی به‌لیستی کوردستانی دا‌و به‌منی ووت خۆ ده‌نگت دا به‌لیستی کوردستانی ..منیش وهم زانی بهگالته وا ده‌ڵێ.ووتم هه‌ر گۆران حه‌یاته‌که نیه ..ته‌واو لێم توره بوو..رۆیشتین بۆ مالی خۆمان و ده‌ستمان به قسه کردن کرد له‌و باره‌وه.. ووتم داستانی ههکاریت له‌بیره و کێش خیانه‌تکار بوو له‌و داستانه ؟ ووتی هه‌رگیز له‌یادم ناچێ که که بنه‌ماڵه‌ی مه‌لا مسته‌فا چیان به‌سه‌ر هێناین..وتم ئه‌ی 31 ی ئاب کێ تاوانباره وه بۆچی رات کرد خۆ وازت له حیزبایه‌تی هێنابوو؟ووتی تخوا راده‌بوێری ..تۆ نازانی جاشه خۆفرۆشه‌کانی بنه بنه‌ماله‌ی بارزانی رووی خۆیان زیاتر ره‌ش کردوو ده‌ترسم بمگرن به‌بی هیچ تاوانێک بمکوژن...که‌نالی ک.ن.ن باسی گهندهلیو خیانهتو کاره خراپه‌کان ده‌سه‌لاتی ده‌کرد هه‌رچی لێم دهۆرسی ده‌ی ووت به‌لێ وایه..ده‌باشه پێم بلێ تۆ بچی ده‌نگت بۆ مه‌سعوود بارزانی داوه .ووتی کوره ئه‌وه سیاسه‌تی به‌رێز مام جه‌لاله 4 مانگی که پارتی نامێنێ....تیر پیکه‌نیم ووتم نه‌زان مامه‌ی تۆ له‌تاو کورسی سه‌رۆکی کۆمار ئاگای له ناو کوردستان ویه‌کێتی نه‌ماوه..وتی وه‌للا من له‌به‌ر قسه‌ی به‌رێز مام جه‌لال ده‌نگم داوه به بارزانی ئه‌گینا رقی دنیام له بنه ماله‌یه ...کات هاتو رۆیی بینیمه‌وه ووتم ها ئیستا ش هه‌روه‌ک جاران بیر دهکهیتهو ووتی منیش ومال ومندالیشم هه‌رچی مامه بیلێ ئه‌وه ده‌که‌ین..به‌چه‌ندین که‌سی ئاوا دوای ئه‌و ده‌سه‌لاته به‌د ره‌وشتانه که‌و توونئهگهر ئه‌و خه‌لکه نه‌زانه نه‌بێ ئه‌وا کۆمه‌لگه ووشیار بۆته‌وه ..وه‌به‌داخه‌وه بۆیه ده‌لیم خلکیش بایی خۆی تاوانباره چونکه ده‌نگ ده‌ده‌ن به ده‌سه‌لاتێکی دزوو خوین مژ.......هتد.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست