لە سەروەختى جێگۆڕكێ بە وێنەكەى مەلا مستەفا لە پەرلەمان لە لایەن ئەرسەلان بایزەوە خەڵكى ساویلەكە و ڕۆشنبیرى لاربین و كادیرى حزبى خەڵەتاو كردیان بە هەڵا و یەكێك ئەرسەلانى بە شۆڕەسوارى ئازادى و یەكێك بە بەچكە غاندى و یەكێكى تر بە پیاوى بە هەڵوێست و بوێر لە بەرامبەر ماڵى بەرزانیەكان لە قەڵەمى ئەدا ،هەر ئەوكاتیش...
ڕۆژى 21/1/2012 لە كوردستانپۆست بابەتێك لە ژێر ناوى "پاسەوانێكى مەحمود سەنگاوى دەستدرێژى سێكسی دەكاتە سەر خوێندكارێك" بڵاوكراوەتەوە، من گومانم نییە، کە ئەو كەسەى ئەمەى نوسیوە بۆ خۆى یەكێك لە تەكەتولەكانى یەكێتىیە و مامۆستا كاروان ئەنوەرى فول یەكێتى كردووەتە قوربانى، كە بە حساب دژى دەستوەردانى حیزبە لە...