کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حەسەن ئاغاى بێشیرو ..پەتاى هەڵبژاردن و ڕەسیدى سفر

Sunday, 25/12/2011, 12:00


رسول میراودەلى_پشدەر


حەسەن ئاغاى بێشیر لەچاوپێكەوتنێكى ڕۆژنامەى هاوڵاتى ژمارە(798) ى(25/12) دا وەك پیشەى هەمیشەیى دەستى كردۆتەوە بەدرۆو ماستاوكردن ....
بەمەبەستى بەرچاوڕونى خوێنەرانى هاوڵاتى و، بیرخستنەوەى حەقیقەتی ڕابردووى ڕەش وبۆگەنى حەسەنی ئەحمەد ئاغاى بێشیركۆمەڵێك بەڵگە دەخەمە بەرچاوى خەلكى پشدەر تاگورگیان لێ نەبێت بەمەڕ..دواتر خوێنەر خۆى سەرپشك بێت:
حەسەن ئاغا لەچاوپێكەوتنەكەى هاوڵاتى دا دەڵێ: لەساڵى 1976پەیوەندى بەیەكێتى نیشتمانیەوە كردوەو ،لەساڵى 2004 وە بووە بەنوێنەرى تاڵەبانى بۆ عەشیرەتى میراودەلى..
كەواتەخوێنەر بۆى هەیە بپرسێ: بۆ حەسەن ئاغا لەساڵى 1976وە یەكسەر پەڕیوەتە ساڵى 2004؟؟ بۆ باسى ئیش و كاسبیە سەرەكیەكەى هەشتایەكانى ناكات؟؟خەڵكى پشدەر هەموویان زانیاریان هەیەو ئاگادارن، كەحەسەنى ئەحمەد ئاغاى بێشیر لەگەڵ ێالح ئەحمەدئاغاى بێشیر كەدەبێتە برابچوكى حەسەن ئاغا، فەوجە خەفیفەیان هەبوو،زیاتر حەسەن ئاغاسەرپەرشتى ودەمڕاستى فەوج بوو!! هەر ئەو حەسەن ئاغایە بوو دەوام و سەرپەرشتى زیاتر لە(500) جاشى دەكرد لەتەق تەق ..!! هەر ئەو حەسەن ئاغایەى بێشیر بوو بەخۆیى وفەوجەكەى لەشەڕێكى دەستەو یەخەدا دژى پێشمەرگەى كوردستان لە ناوەڕاستى هەشتاكان چەندان پێشمەرگەى شەهید كردو ، برایەكى بچوكى بەناوى (سلیمى كتێبخانەى جەماوەر) لەشەڕى تەق تەق بەكوشتداو، پاش شەڕەكەش لە(مەنزومەى شیمال لەكەركوك) لەدوایان ناردو پارەیەكى باشى پاداشت وەرگرت و(وەك پیشەى هەمیشەیى هیچى نەدا بەێالحى برایى وهاوكات نەیدابەخێزانی ماڵى براكوژراوەكەى ...!!؟؟) دەكرێ بپرسین بڵێین : ئەرێ ێاڵح ئاغاى برات كەپلەكەى (عەزوى عامل بوو لەبەعس دا) لەدواى ڕاپەڕین بۆ ڕووى نەهات بێتەوە پشدەرو،لەدواى ڕاپەڕین ڕووى لەكوردستان نەكردەوە؟؟
ئەرێ بەڕاست حەسەن ئاغا ئەو سەروەریە چى یە پێمان دەفرۆشێتەوە؟؟..هەشتاكان حەسەن ئاغا لەدەشتى كۆیەو تەق تەق ڕاوە پێشمەرگەى دەكرد كەچى ئێستا نوێنەرى تاڵەبانیە! هەر ئەو حەسەن ئاغایەی بێشیر لەكۆتایى دووهەزارەكان بەدزیەوە لەسوریا لەگەڵ گروپەكانى بەعسدا كۆبۆوەوهاوپەیمانى لەگەڵ تازەكردنەوە؟؟ووڵاتێكى سەیر سەیرە گوڵم حەسەن ئاغا ڕووى دێت قسە بكات؟؟!!
حەسەن ئاغاى بێشیر (خۆى سەپاندووە) خۆی بەڕیش سپى تایفەیەكى میراودەلى دەزانێ،بەردەوام نانى ئەو پیاوە لەفیتنەیى ودوبەرەكی و ئاژاوەو ژنكوشتن دایە!! هەردانیشتن وگفتوگۆیەك حەسەناغاى تیدابووبێ ، ئەوە بێ گومان یاكەسێك گوژراوە ، یاژنێك زیندە بەچاڵ كراوە،ئەوەتا بەفەرمان وڕاوێژى حەسەن ئاغاى بێشیر ژنێكى خڕەبەردان بەناوى (س)بەدەستى براى میردەكەى كوژران، هەروەها ژنیكى ترى میراودەلى بەناوى(ف) لەدەقناوەو گوێزیلە بەفەرمانى حەسەن ئاغا زیندەبەچاڵ كرا..دەكرێ حەسەن ئاغا پێمان بڵێ چۆن ئەوژنە وون كرا؟؟
لەساڵى 2004 لەگەرمەى هەڵمەتى هەڵبژارندا حەسەن ئاغاى بێشیر لەڕێگەى (ئە)مهندس پلانێكى دانا كەگوایە پارتى حەسەن ئاغا دەكاتە قائمقائمى پشدەر بۆ ئەوەى یەكێتى گرنگى پێ بدەن (لەكاتێكا حەسەن ئاغا دەخوێنێتەوەو دەنوسێ_ هیچ بڕوانامەیەكى نیە)... لەئەنجامدا مقابەلەیەكى لەڕێگەى عەمید(ح) كۆنەبەعسیەوە لەلاى سكرتێرى گشتىیەكێتى بۆ وەرگرت و،بوو بەو نوێنەرى تۆزوبا ..
بەڕاستى پێمان سەیرە كە حەسەن ئاغا دەڵێ: لەخوار مام جەلالەوە هەمووى خرابەو ئەلغامە ..دەكرێ لەحەسەن ئاغا بپرسین خێرە ئیستا ئەو قسانە دەكەى؟؟ئەى چەندان ساڵە بەناو نوێنەرى بۆ ئەو قسانەى نەكردووە؟؟ دیسان دەیەوێت هەمان بازرگانى ساڵى 2004 لەنێوان یەكێتى و پارتى دا بكاتەوەو، بەڵكو ئێ لایەكیان ئیسقانیكى بۆ فڕێ بدەن!!
هەر ئەو حەسەن ئاغایە بوو بەردەوام لەمەلبەندابوو، خێرە!! ئێستا كۆمیتەومەلبەن و لێپرسراوى مەلبەندى قەڵادزێ بەلاى تۆوە ئەلغامن؟؟؟هەمووشەویك لەماڵى لێپرسراوى مەڵبەندابووى هەتا قەسرەكەت بەحزب لەگربداخ ڕاست كردەوە..ئەوە بۆ تۆ ئەو ڕەوشتە وازلێ ناهێنى هەركە ئاوت لە كانیەك خواردەوە خۆڵى تێ دەكەى ؟؟
هیوادارم یەكێتى و پارتى گەورەتربن لەوەى كۆنە جاش وژنكوژ بازرگانى وتەراتێن لەنێوانیاندا بكەن!! چونكە خەڵى وەكو حەسەن ئاغا شێرە بەفرینەن ولەناومیللەتو هەتا لەناو میراودەلیەكانیش تواونەوەو ڕەسیدیان سفرە سفر..
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە