کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


خونچه‌ گوڵه‌که‌ی کوردستان بووه‌ به‌ گوڵ .!!!

Friday, 24/04/2009, 12:00


ده‌توانیم بلیم ئه‌و قوناخه‌ی که‌ پژاک له‌م ساڵانه‌ی دواییدا له‌ ئاست ناوخۆ و له‌ چوارچیوه‌ی کوردستاندا پێی گه‌یشتوه‌ قوناخی گه‌شه‌کردنیه‌تی. وه‌کوو ساڵه‌کانی 91 و92 پکک ده‌چیت که‌ به‌بووه‌ خۆشه‌ویستی گه‌ل له‌ باکووری کوردستانی و جێگای هێواو بڕوای گه‌ل!!.
ئه‌م به‌هێز بوونه‌ی پژاک ئه‌و خۆشه‌ویستی ده‌گه‌یه‌نی و پێوه‌ندی به‌ پێنج سال خه‌بات و چوونه‌ ناو شش ساڵ خه‌باتوه‌ هه‌یه‌ .ئه‌وان شش ساڵه‌ دروست ده‌بینن و په‌ره‌ ده‌ستینین.دوای ئه‌وی پێنجمین ساڵرۆژی راگه‌یاندنی پارتییان به‌ سه‌ردا تیپه‌ری. به‌ گوته‌یه‌ک کردیانه‌ ته‌رزێک بۆ ژیان و گه‌وره‌ترین بڕیار و پروسه‌ و رێکخستنیان خوڵقاند و سه‌لماندیان شه‌ڕ و پاراستنی گه‌ل تاکه‌ ریگا چار‌ه‌ی ژیانه‌ .!!!ئه‌وان به‌م چالاکییه‌ی نۆیه‌ رایانگه‌یاند که‌ دبێت سنوورێك بۆ ده‌رنده‌یی ئه‌و دوژمنه‌ دابنیین که‌ شه‌ڕێکی بی سه‌روبه‌ری دژی گه‌لی کورد ده‌کات.ئه‌وان (پژاک)ده‌یانه‌ویت چی به‌ ئیمه‌ و گه‌لی کورد بلێین .؟ئه‌وان ده‌له‌ن به‌ ئیمه‌ که‌ ئه‌مه‌ کاروبارێکی ساده ‌نیه. ‌پژاک توانیویانه‌ ژیان فێری ئیمه‌ بکه‌ن ،که‌ ئیمه‌ فێری ژیانی دۆلمه‌ بادان و قسه‌ی زڵ وله‌ رواله‌تدا خۆ به‌ شۆرشگیر زانین و ژیانی ناو گه‌وڕ راهاته‌بووین ، و به‌لای خۆمانه‌وه‌ به‌ژیانێکی جوانمان ده‌بینی و پێی ڕازین .!!!!پژاک له‌م ماوه‌ کورته‌دا گه‌لێك ده‌ستکه‌وتی گرنگیان به‌دی هێناوه‌ . ده‌توانه‌م ئاوا پژاک شرۆڤه‌که‌م .پژاک تاکوو ئیستا وه‌کوو خۆنچه‌ی گوڵ وا بووه‌ ،له‌مڕو به‌دواوه‌ بووه‌ به‌ گوڵ و گوڵی که‌ردووه‌ و له‌ گوڵه‌ ڕه‌نگاوره‌نگه‌کانی به‌ ێدهاهه‌زار ڕه‌نگ خۆی نێشانی گه‌لی کورد ده‌دات و ئه‌وان بۆ ده‌رده‌ی ده‌رمانی خۆیان له‌ بۆنی ئه‌و گریلایاندا که‌ وه‌کوو گوڵ وان ده‌دۆزنه‌وه ،ئه‌وان به‌م خۆ به‌ خاۆه‌ن کردنه‌ له‌ گه‌ل سه‌لماندیان که‌ به‌راستی ئه‌وان گوڵ و هیوا کورد‌ه‌ن ، گه‌نجانی وه‌ڵات ده‌ین بۆنییان پێوه‌ ده‌که‌ن و وه‌کوو ده‌رمانی مێشکیان به‌کاری ده‌هێنه‌ن و داوای عه‌تریان لێ ده‌که‌ن بۆ نه‌خۆشه‌کانێان به‌رنه‌وه‌ و چاره‌سه‌ریان که‌ن.
ئه‌بێت ئیمه به‌رگریكردن و وه‌ڵامدانه‌و به ‌مافی‌ خۆمان بزانین، له‌و به‌رگریكردنه‌شدا ورده‌ ورده‌ ناسنامه‌ی‌ نه‌ته‌وه‌ییشمان به‌رجه‌سته‌ ده‌بێت.

شانبه‌شانی پێشکه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنی ئیراده‌ی سیاسی و تۆکمه‌بوونی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی- دیموکراتیکی گه‌له‌که‌مان، دوژمنان و وڵاتانی داگیرکه‌ری وڵاتمان له ‌هه‌وڵی ره‌ش و پاکتاوکردنی بزاڤ و گه‌له‌که‌ماندا، له‌شێواز و رێچکه‌ی ‌جۆراوجۆر که‌ڵکیان وه‌رده‌گرت.

دوای ئه‌وه‌ی که‌ کۆماری ئیسلامی و ده‌وڵه‌تی فاشیستی تورک به ‌تۆپبارانکردن و هێرشی ئاسمانی هیچ ئه‌نجامێکیان وه‌ده‌ست نه‌خست و نه‌یانتوانی ئیراده‌یان بشکێنن، هه‌نووکه ‌سه‌رقاڵی به‌ڕێوه‌ربردنی شه‌رێکی ده‌روونی له‌ دژی گه‌له‌که‌مان و بزۆتنه‌وه‌ی گه‌له‌که‌مان پژاک بوون و هه‌وڵیان ده‌دا به ‌بانگه‌شه‌و مژاری نه‌ڕاست ناکۆکی، بێ هیوایی، ساردبوونه‌وه‌و بێزاری له‌ناو گه‌لی کوردا پێشبخه‌ن.

له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ده‌وڵه‌تانی ئێران و تورکیه‌و هیدنێک لایه‌نی کوردی رۆژانه ‌سه‌رقاڵی بڵاو کردنه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی نه‌ڕاست و دوور له‌راستینه ‌و هه‌وڵیان ده‌دا به ‌بڵاو کردنه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی وه‌ک، په‌ژاک چه‌ک ده‌دانێت، په‌ژاک خۆی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌ ، په‌ژاک سه‌ربه‌خۆ نیه‌و بابه‌تی له‌و چه‌شنه ‌راستینه‌ی پژاک و تێکۆشانیان چه‌واشه ‌بکه‌ن .

لێره‌دا گشت ئه‌و بانگه‌شانه‌ی که ‌گۆیا په‌ژاک خۆی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه‌ یا ئه‌وه‌ی که‌ چه‌کی داناوه‌ وه‌درۆ ده‌که‌ونه‌وه‌ و ئه‌و لایه‌نانه‌ چۆن ده‌توانن ئه‌ڵان ئه‌و دڕۆ زلانه‌یان
پێنه‌که‌نه‌وه.!! ‌ئه‌و بانگه‌شانه ‌هیچ بنه‌مایه‌کی راستیان نه‌بووه.
لێره‌دا وه‌ره‌ن داوا له‌گه‌له‌که‌مان بکه‌ین که ‌له ‌به‌رامبه‌ر ئه‌و کۆنسێپته‌ی که ‌له‌دژی بزاڤه‌ی رۆزگاری خۆازی گه‌لی کورد له رۆژهه‌لاتی کوردستان پژاک له‌ ئارادابوو و‌ له ‌ئارادایه، ‌وشیارتر له‌جاران هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ین و به ‌دروشمی نه‌سره‌وتن هه‌تا سه‌رکه‌وتن په‌ره ‌به ‌تێکۆشان و پشتگیری له‌ بزاڤه‌ی رۆزگاری خۆازی گه‌له‌که‌مان پژاک بکه‌ن .

لێره وه‌ره‌ن بۆ رای گشتی جیهان و گه‌له‌که‌مان دووباره ‌که‌ینه‌وه‌ که ‌په‌ژاک هه‌ڵقوڵاوی ناخی ئازادیخوازی و به‌رخۆدانی گه‌له‌که‌مانه‌ و به‌خوێنی جگه‌رخوێن باشکالا و گه‌ریلا ئیبراهیم گومول، ناسراوبه‌ وه‌ڵات ئارتۆس کان و ژیان سوروجکان و تێکۆشین و زیلانه‌کان هاتۆته‌ گۆڕه‌پانی داکۆکی کردن له ‌گه‌له‌که‌مان و هه‌تا ئه‌و رۆژه‌ی یه‌ک روله‌ی کورد مابێت و هه‌تا ئه‌و رۆژه‌ی قه‌ندیل و شاهۆ داڵاهوکان له‌سه‌ر خاکی کوردستان بێت، ئێمه ‌بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌کانمان ده‌ست له‌ تێکۆشان به‌رنا‌ده‌ین و خاوه‌ن له ‌خوێنی شه‌هیدکانمان و ره‌نجی روله‌کانمان له‌ زیندان و به‌رخۆدانی گه‌له‌که‌مان ده‌رده‌که‌وین و هه‌ر رۆژ به ‌باوه‌ڕتر له‌جاران و به‌ وره‌و مۆراڵی ئاپۆچێتی په‌ره‌ به ‌تێکۆشانمان بده‌‌ین.
رێکه‌وتی 24/04/09

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە