کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


سێ و یه‌ک ساڵ دوای شۆڕشی 79ی ئیران ، سێ و یه‌ک ساڵ کۆنه‌ په‌رستی و سه‌رکووت !!

Tuesday, 09/02/2010, 12:00


چوونه‌ ناو سێ ویه‌که‌‌مین ساڵوه‌گه‌ری شۆڕشی 57 ئیران ده‌بێنین .ئیران گوڤای یه‌کیک له‌ تۆن وتێژترین سه‌رده‌می مێژوویی خۆیه‌تی ئه‌م گرژیانه‌ که‌ له‌ سرۆترین ئاستی خۆی دایه‌ له‌ ئیران و به‌ تایبه‌ت کوردستان به‌ریووه‌ ده‌چیت .ئه‌وه‌ نیشانده‌ری وه‌رزیکی که‌ له‌ سیاسته‌ کانی رژیمی کۆنه‌په‌رستی ئیرانه‌ دژی گه‌لانی ئیران و گه‌لی کورد.راڤه‌یکی ڕاست بینانه‌ ئه‌م‌ ڕامیاریی به‌ تایبه‌‌ت له‌ ده‌ستپێکی شۆڕسی 57 دا ئیمه‌ له‌ ده‌ربڕین و ڕوانگه‌کان و ڕاکاره‌کانی خه‌بات یارمه‌تی ده‌دات .
ئێستا که‌ سی و یه‌ک ساڵ به‌ سه‌ر ته‌مه‌نی رژیمی ئاخۆنده‌کانی ئیرانی ئیسلامیدا تێده‌په‌رێت دیاره‌ ناکۆکییه‌ نێوخۆییه‌کانی سیستمی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی زۆر قوڵبونه‌ته‌وه‌ ، هه‌تا ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر هه‌رکه‌س وای بۆ ده‌چو که‌ له‌نێو سیستمی ئێراندا ته‌نیا دوو باڵی موحافزه‌کار و ریفۆرمخواز ناکۆکییان هه‌یه‌ به‌ڵام ئێستا ده‌رده‌که‌وێت که‌ سه‌ره‌رای به‌رده‌وامی ئه‌وه‌ ، له‌نێو لایه‌نه‌کانی تریشدا وه‌کو ده‌زگا ئایدۆلۆژییه‌کان، ده‌زگا ئابورییه‌کان، هێزه‌ نیزامی و ئیگلاعاتیکان و هه‌تا له‌نێو خودی لایه‌نه‌ ریفۆرمخوازه‌کانیشدا ناکۆکی زۆر قوڵ له‌ ئارادایه‌ . سیستمی دینی و ئایدۆلۆژی ئێران ئه‌و یه‌کده‌ستبونه‌ی نه‌ماوه‌ و له‌ نێو خۆدا زۆر پارچه‌یه ‌ . ئه‌گه‌ر خامنه‌یی له‌و چه‌ندمانگه‌دا له‌هه‌مو شوێن بانگی یه‌کیتی و یه‌کریزی ده‌کرد، یان ئه‌گه‌ر پێویست بێت موسوی ،کروبی و به‌ تایبه‌ت ره‌فسه‌نجانی که‌ یه‌کێک له‌هه‌ره‌ باڵه‌ به‌ به‌هێزه‌کانی سیستم له‌ رووی ئابوری و ئایدۆلۆژییه‌وه‌یه‌ ، هه‌ڕشه‌ی لێده‌کریت و به‌و شێوه‌یه‌ په‌یام ده‌درێته‌ ته‌واوی لایه‌نه‌کانی که‌ی ئاینی وه‌کوو مراجعی تقلید که‌ بزانن ڕێبه‌ریتی و وه‌ڵی فقیه‌ بو نێزام خاڵی سووره‌ ،خۆای ماسکداری ئیران ، سوپای پاسداران هه‌ره‌شه‌ی سه‌رکوت کردنی خه‌ڵک و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ره‌وشه‌که‌ ده‌کات و یان هه‌ڵوێستی جیاواز و پر له‌ ناکۆکی کاندیده‌کان له‌مه‌ر ناره‌زایه‌تی گه‌لانی ئێران به‌رامبه‌ر به‌ رژیم و چه‌ندین دیارده‌ی تریش ئه‌و راستییه‌ ده‌سه‌لمێنیت. رژیم که‌ له‌ په‌رته‌وازه‌یی و پارچه‌بوونه‌ی له‌نێو لایه‌نه‌کانی سیستمی ده‌سه‌ڵاتدا ته‌سبیت کردووه‌ به‌ شێوه‌یێک له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ که‌ پێش له‌ په‌ره‌سه‌ندن و یان قوڵبونه‌وه‌ی ناکۆکی لایه‌نه‌کان بگرێت و یان هه‌رنه‌بێت له‌ شوێنێکدا و یان له‌ نوقته‌یێکدا ناکۆکییه‌کان راوه‌ستێنێت. پێویسته‌ به‌ ته‌ئکید بزانین که‌ لایه‌نه‌کان خۆیان ئاماده‌ کردووه‌ که‌ له‌کاتی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی پارلمانداحیسابی خۆیان له‌گه‌ڵ یه‌کتر یه‌کلا بکه‌نه‌وه ‌.
تۆندو تیژی کاراکتری ئه‌ساسی ده‌وله‌تی ئیسلامی سیاسی ئیرانه‌ .نه‌ڕیت خوازانی ئاینی له‌ ده‌ستپیکی شۆرش له‌ لایه‌که‌وه‌ به‌ که‌ڵک له‌ نه‌بوونی هاوده‌نگی و لێک نزیکبوونه‌وه‌ له‌ نێوان ریکخراوه‌کان و لایه‌نه‌ سیاسیکان و دووبه‌ره‌کی نانه‌وه‌ له‌ نێوان ئه‌واندا و له‌ لایه‌که‌وه‌ به‌ شاڵاوی بێ ناوبه‌ر بو پێکهینانی دۆخیکی ترس و تۆقاندن ،دژبه‌رانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌رکوت کردووه‌ .هه‌لسوکه‌وتی ده‌وله‌تی وه‌لایتی فقیه‌ی ئیران به‌ کێشه‌ی کورد هه‌روه‌ها له‌ ماوه‌ی مێژووی ئیران و به‌ تایبه‌ت ئه‌م سیستمه‌ هه‌ڵسه‌وکه‌وتیکی گرژانه‌ و سه‌رکوتکه‌رانه‌ بووه‌ .له‌ ڕاستیدا شۆڕشی 57 ئه‌وه‌ نیشان مان ئه‌دات که‌ ئیراده‌ی گه‌لیک یاکوو بزوتنه‌وه‌یک به‌ ریکخستن و زانیاری نه‌بێت هه‌رچه‌نده‌ که‌ توانایی ئه‌نجامی کاری گه‌وره‌شیان هه‌بێت ئه‌ما له‌وانه‌ی که‌ ده‌ستکه‌وته‌کانی ئه‌و تێکۆشانه‌ له‌ کونتروڵ ده ر‌بچیت و له‌ خزمه‌ت به‌ شیکی که‌دا قه‌رار بکه‌ویت .گه‌لانی ئیران و گه‌لی کورد به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی که‌ تواناییکی گه‌وره‌یان هه‌یه‌ له‌‌ ده‌ڕبڕینی ناڕه‌زایه‌تی و داخوازی ویسته‌کانی خۆیان له‌ سیستمه‌کانی پاشایه‌تی و دینی نیشانیان داوه‌ ،ئه‌ما به‌ هۆی ئه‌ویکه‌ ته‌واوی ئه‌و شۆڕش انه‌ له‌ لایه‌ن فیکری و تئوری و له‌ لایه‌ن بزاڤیکه‌وه‌ ڕێبه‌رایه‌تی نه‌کرابوو به‌ باشی پێناسه‌ نه بوو ،که‌وابوو زۆرتر له‌وه‌ی که‌ له‌ بیری پێکهینانی یه‌ک سیستم له‌ سه‌ر بناخه‌ی دیموکراتیکی گه‌لانی ئیران بن و داهاتووی شۆڕش ،ته‌نیا فه‌وتانی ده‌سه‌لات کان و ژێروژووری دام و ده‌زگاه‌ ده‌وله‌تی دا بوون .له‌و دۆخه‌دا لایه‌نیکی که‌ی ئیسلامی له‌ بێرکردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستخستنی ده‌سه‌لات بوو که‌ له‌م بۆشایی که‌ڵکی باشی وه‌رگرت و به‌ به‌هره‌یک له‌ سه‌رهه‌ڵدانی گه‌لانی ئیران و شهید بوونی به‌شیکی زۆر له‌ گه‌لانی ئه‌و وه‌لاته‌ ده‌ستی که‌وتبوو ،ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرت و له‌ که‌مترین ماوه‌دا هه‌رجۆره‌ ئه‌لکه‌فتی ریکخستنی گه‌لانی ئیران و ریکخراوه‌ی دیموکراتیه‌کان و نه‌یارانی بێوه‌ری کرد و حکومه‌تیکی تاکه‌ که‌سی له‌ سه‌ر بنه‌مای ئایدولوژیکی کۆنه‌په‌رستانه‌ ئاینی و سه‌ره‌رو له‌ ته‌واوی ئیراندا به‌سه‌ر گه‌لانی دا داپساندووه‌ .شۆڕشیکی که‌ بو دژایه‌تی به‌ دڕننه‌ی و کۆکوژی پێکهاتبوو . ئه‌وه‌ی ده‌ێبینین ڕاسته‌قینه‌یکی حاشا هه‌ڵنه‌گره‌ که‌ شۆڕشی 79 به‌ هه‌موو دروشمه‌ جوانه‌کانیوه‌ و ئامانجه‌کانی ،هه‌روه‌کوو سه‌به‌خۆیی ،ئازادی و عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی ئیتر به‌رو ته‌واو بوون چووه‌ و ئه‌ویکه‌ به‌ ناوی کۆماری ئیسلامی ئه‌لان جووزانی هه‌لگرتووه‌ و به‌ گیانی گه‌لانی بێ گۆناحی ئیران به‌ تایبه‌ت لاوانی کورد که‌وتووه‌ ،یه‌ک سیستمی زۆربێژی و بڕیاری زۆره‌ملی و خۆین ڕێژه‌ که‌ دوژمنی سه ر‌به‌خویی ، ئازادی ، کۆماریت ، عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئیسلامییه‌ته‌ .ئه‌وه‌ هیچ کۆتایی تێیدا نێیه‌ که‌ ئه‌و سیستمه‌ له‌ ئه‌وه‌لین رۆژی دامزرانیه‌وه‌ نسبت به‌ گه‌لی کورد هه‌ر ئاوا بووه‌ و ئه‌مرووکه‌ به‌ ئه‌وپه‌ری پڵه‌یه‌تی شوناسی گه‌ێشتووه‌ ،ئه‌ما ئه‌مرووکه‌ که‌ له‌ ئه‌م شۆڕشه‌ 31 ساڵه‌یه‌ ده‌ڕوانێین ،هه‌موو له‌ سه‌ر ئه‌و باو‌ڕه‌ین که‌ ئیتر هیچ نیشانیک له‌ ئه‌و شۆڕشه‌ی 57 ته‌نانه‌ت له‌ که‌لام و پێستیش دا هیچی لێ باقی نه‌ماوه‌ .به و‌ پێیه‌ ئه‌بێت ئه‌م سه‌رده‌مه‌ ره‌شه‌ به‌ هه‌موو تاڵی یه‌کانیه‌ وه‌ کۆتایی پێبێنین .ئه‌مه‌ کاری خۆدی ئیمه‌یه‌ به‌ ته‌واوی گه‌لانی ئیرانه‌وه‌ به‌ تایبه‌ت فارسه‌کان و ێژری یه‌کان ،چۆنکوو ئه‌وان زۆر به‌ دیکه‌ی گه‌لانی ئیران قه‌رزدار هه‌ن به‌ تایبه‌ت گه‌لی کورد.ئه‌بێت‌ پڵانی نۆی دابریژین .ئیمه‌ به ‌ئاسانه‌ی کۆتایی تاڵی ئه‌و شۆڕشه‌ گه‌ێشتووین و ناچارین قبوول بکه‌ین یه‌ک کۆتایی تاڵ ،باشتره‌ له‌ یه‌ک تاڵی بێ کۆتایی .!!ئیمه‌ش هاوده‌نگی ئه‌وه‌ێین که‌ شۆڕشی 79 یه‌ک کۆتایی تاڵ ده‌بێت ئه‌ما زێاتر باوه‌رم هه‌یه‌ که‌ به‌رده‌وامی ده‌سه‌لاتی رژیمی کودتاچیان یاکوو رژیمی ئیرانتانامویی و سیستمی ئاینی سیاسی ئیران ،وه‌کوو قبوولکردنی یه‌ک تاڵی بێ کۆتایی ده‌بێت و ئیمه‌ ئه‌بێت به‌ کۆتایی تاڵی شۆڕشی 79 شایه‌تی بێین و له‌م بێ کۆتایی یه‌ که‌ بوومانه،‌ ئه‌زموون وه‌رگرین و خۆمانی لێ بپارێزین .ده‌سه‌لاتدارانی سه‌ره‌ڕۆ له‌ دواگین زه‌نبه‌لیقه‌ کانیان له‌ گه‌لانی ئیران بێ هێوا بوون و ده‌ست با داوێنی هه‌رشه‌ ئه‌بن تاکوو ڕوون و ڕاست له‌ لای ئه‌واندا بمێنه‌وه‌ ئه‌گینا ئه‌وانه‌ دژی ئه‌وانن و محارب له‌گه‌ل خۆدا و یاساکانی خۆدا واتا خۆدایانی ماسکدار و خۆدایانی بێ ماسک .!!!ئه‌وه‌ نیشانه‌ له‌ دواگین رۆژه‌کانی رۆخانی ته‌واوی رژیمه‌ دیکتاتوره‌کانه‌ . کاتی سه‌رده‌م و مێژووی رژیمه‌ دیکتاتوره‌کان دوای ته‌پ و تۆزکردن که‌ به‌ هه‌موو جۆره‌ چه‌وسانه‌وه‌ و گه‌نده‌لی ته‌واوکردن ،له‌ ئاوه‌ها خه‌یال و لێڵی نقم ده‌بن که‌ هه‌ڵاواردن نێوان دۆستان و دژمنانی خۆیان نابێنین و له‌ ناچاری گوتار ده‌ده‌ن که‌ یا له‌گه‌ل من هه‌یت یاکوو دژی من .ئه‌وان کاتیک ئه‌و ئاخاوتنه‌ هه‌ڕه‌شه‌یا‌نه‌ به‌سه‌ر زواندێنین که‌ خامنه‌ی و سۆپا له‌ گه‌لانی ئیران به‌ ته‌واوی بێ هێوا بوون و به‌ هه‌ڵه‌ بێرده‌که‌نه‌وه‌ .ده‌ستکه‌وته‌کانی‌ 31 ساڵ شۆڕسی 57 ئیران به‌ یه‌کجار سانسۆر ،قه‌ده‌غه‌کردنی ئازادی وته‌ و قه‌له‌م ،کۆکوژی ئه‌وانه‌ی که‌ وه‌کوو ئه‌وان بێر ناکه‌‌نه‌وه‌ ماڵ ویرانی ،جهل ،ده‌ستدرێژی ،بیکاری، جێاوازی جنسیتی ،ئه‌فیون ،ئایدز ،به‌ هۆکانی جێاواز ئیعدام کردنی گه‌نجان به‌ تایبه‌ت گه‌نجانی گه‌لی کورد ،ڕووگ ،شه‌رع ،قازانجی نیزام و یه‌ک ده‌ستکردنی کڵتوره‌کانی بوو له‌ ئیران و له‌ ناوبردنی نوێنه‌ره‌کانی کڵتوری گه‌لانی ئیران ده‌ستیان داوه‌ .له‌ قواناغیکدا شایه‌تی سێ و یه‌که‌مین سالۆه‌گه‌ری شۆڕشی ئیرانێین که‌ دۆخی ئه‌مرووی ئیران لێکنزیکی ده‌ستپێکی هاتنه‌ سه‌رکاری رژیمی کۆماری ئیسلامی و قوناغی خه‌فه‌مانی پێش شۆڕشه‌ . له‌ لایه‌که‌وه‌ گه‌لی کورد گه‌یشتوون به‌ ڕاسته‌قینه‌ترین سه‌رده‌می خه‌باتی خۆیان به‌ پێشره‌یی بزوتنه‌وه‌ی ئاپۆچیتی که‌ ئه‌و له‌ رۆژهه‌لاتی کوردستان و ئیران نوینه‌رایه‌تی ده‌کات ،واتا ژیانه‌وه‌ی هزریکی نۆی له‌ کوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای اکولوژیکی دیموکراتیک ،کوردیکی ئازاد،کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد ، ژیانیکی ئازاد و گه‌لیکی به‌ ئیراده‌ .پارتی ژیانی ئازادی کوردستان له‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ده‌کات .ئه‌م قوناغه‌ پژاک سه‌رڕای ئه‌وه‌ له‌ ئه‌ولین هه‌نگاوی خویدا ،ئازادی هه‌رچی زۆتری ڕێبه‌ری کۆنفیدرالیسمی دیموکراتیکی کوردستان واتا ڕێبه‌ر ئاپۆ له‌ زیندانی ئیمرالی وێستیتی و له‌ لایه‌که‌وه‌ له‌ به‌رانبه‌ر زه‌ختی سیاسی ،ئایدولوژی ،عه‌سکه‌ری ،ئابووری و چاندی که‌ رژیمی ئیران له‌ ماوه‌ی ئه‌م سێ و یه‌ک ساله‌دا دژی گه‌لی کورد له‌ ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان ئه‌نجامی داوه‌ ،سه‌ری هه‌ڵداوه‌ و له‌ تێکۆشانی دایه‌ تاکوو خاڵی کۆتایی ، به‌ ئاوه‌ها هه‌ڵسوکه‌وتی نادیموکراتیانه‌ و دژ له‌گه‌ل بنه‌ماگه‌لی مڕۆڤایه‌تی خه‌بات بکات .له‌ ئاوه‌ها ڕاستایک دا پێویسته‌ که‌ به‌ پێداگری ته‌واو هه‌وڵ به‌ ده‌رکی ته‌واوی لایه‌نه‌کانی شۆڕشی ئیران و ده‌سه‌لاتی تاکه‌که‌سی و نیزامی ئیسلامی که‌ به‌ نه‌تیجه‌ی خوێن و ئه‌شکنجه‌ و ره‌نجی رۆله‌کانی ئه‌و ئاو و خاکه‌ به‌ ده‌ست هاتووه‌ به‌ باشی راڤه‌ بکریت .رژیمیک ده‌سبه‌جی دوای به‌ده‌سه‌لات گه‌ێشتن ،هه‌رجۆره‌ توانایی به‌رهه‌ڵستی و به‌رخوادانی حه‌قخوازانه‌ی به‌ کۆسپ به‌رانبه‌ری ،ریکخراوه‌گه‌لی هه‌روه‌کوو سپاه‌ی پاسداران کۆمیته‌ ،بسیج ،و دادگای به‌ ناو دادگای شۆڕش بو دژی ناره‌زایی و شۆڕشیک ته‌واو کرد که‌ بڕیارگه‌لی کۆمه‌ڵکوژی بوون بو ئه‌وه‌ی که‌ جاریکی که‌ گه‌لانی ئیران و ئه‌وان شایه‌تی سه‌رهه‌ڵدانی گه‌لانی ئیران نه‌بنه‌وه‌ .به‌لام گه‌لی کورد هه‌روه‌کوو پێداویستی به‌ پارتیک که‌ له‌ چۆارچیوه‌ی ئه‌ندیشه‌ و فه‌لسه‌فه‌ییکی نۆی ،دیموکرات ،ئازادیخوازانه‌ و به‌ دوور له‌ گه‌مه‌ی ده‌سه‌لاتخوازانه‌ دوای سه‌رهه‌لدانی گه‌لی کورد له‌ رۆژهه‌لاتی کوردستا ن له‌ کۆمپلوی نێونه‌ته‌وه‌ی دژی ڕیبه‌ری خۆی به‌ پێویستی ده‌زانیی .پژاک هه‌روه‌کوو پارتیک که‌ به‌خته‌وه‌رانه‌ ئاوابووه‌ له‌سه‌ر بنه‌ما گه‌لی دیموکراتیک و گه‌ل به‌ بنه‌ما گرتن و تێکۆشانی ئه‌وه‌یه‌ که‌ تاکوو ڕه‌وتی چه‌وتیک که‌ له‌ شۆڕشی 79 ی ئیران دا پیش هات و گێشته‌ ده‌رکه‌وتنی سه‌ره‌ڕوترین ده‌وله‌ته‌کانی ئاینی و بتوانێت به‌ شێوازیک که‌ به‌ هینانه‌وه‌ی ئیراده‌ی دووباره‌ بو گه‌لانی ئیران به‌ تایبه‌ت گه‌لی کورد ،به‌ده‌ست بهێنه‌وه‌ .
ره‌خنه‌ییکی مێژوویی بۆ ئۆپۆزیسیونی لاواز و بێ کاریگه‌ر له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ، ئه‌و سه‌رهه‌ڵدانه‌ی گه‌لانی ئیران سه‌لماندی که‌ تێکۆشانی نێوخۆیی سیستم له‌ پێناوی دیموکراسی بێ واتا نیه ،واتا سه‌رهه‌ڵدانی گه‌لانی ئیران به‌ قۆناخێکی نۆیی‌ گه‌ێشتووه‌ و ئازادی و مافی گه‌لانی ئیران و به‌ تایبه‌ت گه‌لی کورد . چۆنکوو له‌م سێ ویه‌ک ساڵه‌دا گه‌لی کورد پێشره‌وه‌ی به‌رخۆدانی ئازادیخوازانه‌ی دیموکراتیزاسیونی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست بووه‌ .!!

نه‌سروتن تاکوو سه‌رکه‌وتن ‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە