کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


بۆ به‌ره‌ له‌ ناۆ حیزبه‌کانی رۆژهه‌لات ته‌واو نابێت .؟

Monday, 16/03/2009, 12:00


راستیکانی پێک نه‌هاتنی به‌ره‌ له‌ چێ دایه‌ .؟
به‌ره‌ی کورد له‌ رۆژهه‌لاتی کوردستان بێ پژاک.!! ترس له‌ چییه.؟؟

به‌ره‌ بۆچی پێک بێت باشه.؟ئایا به‌ره‌ بۆ به‌ره‌نگار بۆنه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر دۆژمنانی کورد یاکوو پوچه‌لکردنه‌وه‌ی پلانی دۆژمنان ئه‌بێت پێک بێت یا بۆ رێکخستن و به‌ هێزکردنی گه‌لی کورد له‌ به‌رامبه‌ر دۆژمنانیدا ، به‌ره‌ له‌ سه‌ر بنه‌ما ستراتێژکانی گه‌لێك ته‌واو ده‌بێت و ده‌بێته‌ وه‌ته‌بێژی گه‌لێك یاکوو چه‌ند لایه‌نی سیاسی. به‌ره‌ له‌ لایه‌ن داگیرکه‌رانی کوردستانه‌وه‌ پێک هاتووه‌ چه‌ند ساله‌ ، بۆ له‌ ناۆبردنی هه‌ر ده‌نگێکی ئازادی کورد یاکوو خه‌ساندی شۆڕشکانی کوردستان بێ جێاوازی له‌ هه‌ر پارچه‌ێك .؟ ئیمه‌ هه‌موومان له‌ کوردستان ده‌بێنین که‌ رژیمی فاشیستی ئیران حوکمێکی ئه‌منییه‌تی پێشده‌خات .له‌م قوناغه‌دا خواستمان با ئه‌وه‌ بێت رێککه‌وتن پێشبخه‌ین بۆ ئه‌وه‌یکه‌ وێستی گه‌لی کورد رێککه‌وتنه، ‌ئیمه بێنوومانه‌ و ئه‌بێنین که‌ ئه‌و حوکمه‌ فاشیسته‌ی له‌ سه‌رکاره‌ زۆر به‌ دوژواری هێرشی هێناوه‌ سه‌ر گه‌لی ئیران و کورد وته‌واوی ئه‌و هێزانه‌ی که‌ ده‌نگی ناراچی خۆیان ده‌رده‌برن یاکوو داوا‌ێ وێستی ‌ێنفی کانی خۆیان ده‌که‌ن و ته‌نانه‌ت ئه‌و هێزانه‌ی خۆشیان که‌ جێاواز له‌ حاکمێت بێر ده‌که‌نه‌وه‌ سه‌رکوتی کردوه‌ و دیکات.هه‌موو شتیک ده‌داته‌ پیش خۆی و رایده‌ماڵی،به‌توندوتێژی،تیرۆر ،کوشتن،ئه‌شکنجه‌دان ،نه‌بوونی هیچ پارتیکی سیاسی،و گرتنی هه‌ر رۆژنامه‌یک که‌ بوونی سیاسی و داخۆازیه‌کانی گه‌له‌کانی ئیرانی لی بێت و داخستنی دامووده‌زگا مه‌ده‌نێیه‌کان بێسنور په‌یرۆ ده‌کری.بویه‌ ئه‌بێت خواستمان ئه‌وبێت له‌ دژی حوکمی فاشیستی هه‌م له‌ ئاستی ئیران و هه‌م له‌ ئاستی کوردستان رێککه‌وتن و به‌ره‌ پیشبخه‌ین. نه‌وه‌ک له‌ دژی یه‌کتری.!ئایا لایه‌نه‌ کوردییه‌کان هه‌ندی کۆبوونه‌وه‌یان سازداوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ریه‌کی نه‌ته‌ویه‌ی له‌ دژی داگیرکه‌ری فاشیستی پیشبخه‌ن!.؟ئایا چه‌ند جار له‌گه‌ل پژاک دانیشتنیان کردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی گۆیگرن بۆ بێرورای یه‌کتر و و وێستکانتان له‌وان.!؟ ئه‌گه‌ر ئه‌وان له‌ ناۆ به‌ره‌دا ناتوانن بن بۆچی.؟یاکوو ترس له‌ چیه‌ .؟ئه‌گه‌ر تاکوو ئیستا ئه‌و به‌ره‌ پێک نه‌هاتووه‌ بۆچی؟ ئه‌و پارتانه‌ که‌ هه‌روه‌ک تروبچه‌ی پووک هه‌لده‌قولین (نامه‌وێت باسی چۆن هه‌لقولانێان بکه‌م) و‌ ناخوازه‌ن له گه‌ل پژاک به‌ره‌یه‌ك ته‌واو بکه‌ن و له‌ دژی ئه‌ویستن له‌بری ئه‌وه‌ی له‌ دژی رژیمه‌ داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان و پلانه‌کانیان رابوه‌ستن. له‌ دژی ئیراده‌ی گه‌لی کورد ، بزوتنه‌ویک که‌ ئه‌مرو به‌ که‌رده‌وه‌ و به‌ تئۆریش له‌ کوردستان بوونی هه‌یه‌ له‌ دژی ده‌ویستن.!له جێگای ئه‌وه‌ی له‌ دژی رژیمی داگیرکه‌ران و پلانه‌کانیان رابوه‌ستن ، له‌ دژی ئه‌وان و یه‌کتر ئێنکارکه‌ردن پیش ده‌خه‌ن.بۆ ده‌له‌ن له‌گه‌ل پژاک هیچ رێککه‌وتن و به‌ریه‌ك سازناده‌ن و ده‌له‌ن ئیمه‌ هیچ باسی پژاکمان له‌ناۆ به‌ره‌دا نه‌که‌ردوه‌ .نه‌کات به‌له‌ن پژاک خراپه‌و زه‌ره‌ر ئه‌یات گه‌لی کورد .ئایا ئه‌توانن به‌و شێوه‌یه‌ پژاک لاواز بکه‌ن و خۆیان بکه‌نه‌ خاوه‌ن هێز،ئه‌و حیزبانه‌ه‌ی که‌ له‌ که‌مپه‌کاندا جیگیربوون وه‌ ده‌له‌ن پژاک خراپه‌ و زه‌ره‌ر ده‌گه‌ینه‌ی گه‌لی کورد، پێوسته‌ ئیوه‌ له‌وان زۆر باشتر کار له‌ دژه‌ی داگیرکه‌ری پیشبخه‌ن ئه‌و کاته‌ ئه‌گه‌ر راستی و خراپییه‌کی پژاک هه‌بێت ، ده‌توانن بیکارییگه‌ری بکه‌ن و ده‌توانن خۆشتان به‌ هێز به‌که‌ن.!!!ئه‌گه‌ر نه‌شخوازه‌ن له‌گه‌ل پژاک رێککه‌وتن ئه‌نجام بده‌ن،ئه‌وه‌ پژاک هه‌ر رازین،ئه‌گه‌ر ئیوه‌ هیچ رێککه‌وتنیش له‌گه‌ل ئه‌وان ‌دا نه‌که‌ن،ئه‌ما ئه‌وان هێوداره‌ن ئیوه‌ له‌ دژی حوکمی داگیرکه‌ری ئا‌خوندی و فاشیستی له‌ پراکتیکدا به‌ره‌یک ئاوا به‌که‌ن.!ئه‌وا پژاک دیسان پیشتیوانی و ده‌ست خۆشیشتان لێ ده‌کات.ئه‌وان ئه‌وه‌ دیانه‌وێت رێیه‌ک به‌خه‌نه‌ پیش ئیوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ یه‌کیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی کورد له‌ کوردستان پێک بێت.ئایا به‌راستی ئه‌و هه‌ژده‌‌ حیزبه‌ی رۆژهه‌لاتی کوردستان که‌ له ‌که‌مپه‌کاندا خۆیان مه‌ل داوه‌ نیازه‌یان هه‌یه‌ له‌ دژی داگیرکه‌رانی کوردستان له‌ پراکتیکدا شه‌ڕێک و خه‌باتێک پیشبخه‌ن.ئه‌من پێم وایه‌ نێیه‌ ،هه‌ر بۆێه‌ ناخوازه‌ن به‌ریک درووست بکه‌ن،بۆێه‌ نایانه‌وێت به‌ره‌یک ئاوا بکه‌ن و هه‌نگاوی وه‌ها پراکتیکی بهاوێژن،ئیدی له‌ هه‌ندێک بیانو ده‌گه‌رین و ده‌له‌ن ئیمه‌ له‌گه‌ل پژاک دا ناخوازێن به‌ریه‌ک درووست بکه‌ین.!!؟بۆ؟بێگومان ئه‌گه‌ر له‌گه‌ل پژاک نه‌بن ده‌توانن بوخۆیان وا ئیداره‌ بکه‌ن و بیگوزه‌رێنن و کاتی خۆیان ده‌رباز بکه‌ن به‌ شتی لاوه‌کیه‌وه‌انه‌ی.به‌لام له‌گه‌ل پژاک دا دیالۆگ و پێوه‌ندی و کۆبوونه‌وه‌ هه‌بێت و هه‌ر کۆبوونه‌وه‌یه‌ک پژاک تیبکه‌وێت مسۆگه‌ر پژاک ده‌خوازیت ئه‌نجامیک به‌ده‌ست بخات،ناهێلێت هه‌روا کۆبوونه‌وه‌ سازبدرێت و هیچ ئه‌نجامێکیش نه‌بێت!!! ،ئه‌وان ئه‌مه‌ باش ده‌زانن.ئه‌مه‌ یه‌که‌م هۆیه‌که‌ ئه‌وان نه‌ده‌خوازه‌ن کۆبوونه‌وه‌ و به‌ره‌ له‌گه‌ل ئه‌وان پێک نه‌هینن.


به‌شی دووم

ترسی دووم یاکوو هۆی دیکه‌ ئه‌وانه‌ زۆر له‌ فکرو رامانی ئاپۆچی و پژاک ده‌ترسن،چۆنکه‌ هیچ کارو خه‌باتێکیان نیێه‌ .دوای هاتن بۆ باشوور و کامپنیشێن بوون چ کارو خه‌باتیکێان نه‌بووه ‌دوای ئه‌وان خه‌بات زۆر زحمه‌تر بووه‌ له‌ ناۆ وڵات دا .پێوسته‌ زۆر به‌ جورئه‌ته‌وه‌ هه‌نگاو بهاوێژن.ئیوه‌ ده‌زانن که‌ هێزو توانست و جورئه‌تیکی وه‌هاشتان نه‌ماوه‌ ده‌ترسن و ده‌له‌ن ئه‌گه‌ر ئیمه‌ له‌گه‌ل پژاک دا کارێکی به‌مجۆره‌ پیشبخه‌ین، ئه‌وا ئیمه‌ به‌ ته‌واوی ده‌توێینه‌وه‌ .بویه‌ ناخوازه‌ن له‌گه‌ل پژاک دا به‌ره‌ یان رێککه‌وتنێک ئه‌نجام بده‌ن،هۆکاری سه‌رکی ئه‌مه‌یه‌ . نه‌ك وه‌کوو ئه‌وان بانگه‌شه‌ی بۆی ده‌که‌ن،که‌ گوایه‌ پژاک ،پکک یه‌ یاکوو پژاک زه‌ره‌ر ده‌داته‌ گه‌ل و خه‌باتی کورد، یاکوو پکک ته‌واوی کردوه‌ وسه‌ر به‌خۆ نیێه‌ .ئه‌مانه‌ هه‌مووی بیانوون.له‌ راستیدا ئه‌وانه‌ باوریان به‌ خۆیان نێیه،ده‌ترسێن له‌وه‌ی له‌گه‌ل پژاک دا کار بکه‌ن(ێلاح مهتدی ده‌لیت ئه‌وان پلانیان هه‌یه‌ ئیمه‌ش وه‌کوو پارته‌کانی باکوور بتوینه‌وه‌)ئه‌گه‌ر بێکه‌ن ئه‌وا ده‌توینه‌وه‌ و ده‌که‌ونه‌ خزمه‌تی پژاک .وه‌رن باوه‌ری گه‌لی کورد بۆ خۆتان قازانج بکه‌ن ره‌یی ئه‌مه‌ به‌وه‌ ده‌رباز ده‌بێت.نه‌وه‌کوو دانیشتین و گوی گرتن له‌ قسه باشه‌کانی براکانتان که‌ دۆژمنانی گه‌لی کورد به‌ براکانی خۆیان ده‌زانن و گۆی رایه‌لی خامنه‌ی و ئوردۆغانن.و به‌ هاتنی ئه‌وان پێان وایه‌ که‌ خێرو به‌رکه‌ت به‌سه‌ر ئه‌واندا باریوه‌ ، و ئیوه‌ش ئه‌وان به‌ باوکی خۆتان ده‌زانن. هه‌ره‌ها گه‌لی کورد پێتان ده‌لین مادام ئیوه‌ هینده‌ پێداگری ده‌که‌ن و ناخوازن له‌گه‌ل پژاک به‌ریه‌ک سازبه‌ده‌ن ئیوه‌ وه‌ره‌ن له‌ نێوان خۆتاندا قسه‌ بکه‌ن،کامه‌تان باوڕه‌تان به‌وی تر هه‌یه‌ ده‌توانن به‌ریه‌ک له‌ نێوان خۆتاندا ساز به‌که‌ن،ئه‌گه‌ر ئه‌ووخته‌ ئیوه‌ له‌ پژاک بخوازن که‌ ئه‌وانیش بکه‌ونه‌ نێو ئه‌و به‌ریه‌وه‌ دیسان پژاک ده‌که‌ونه‌ نێو ئه‌و به‌ره‌یه‌وه‌ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر به‌رژه‌ونده‌کانی گه‌لی کورد و دژی داگیرکه‌رانی کوردستان بێت پروگرامه‌که‌ی. ئه‌ما مخابن هه‌تاکوو ئه‌و لایه‌نانه‌ی باشوور رفسنجانیکان و دۆژمنانی گه‌لی کورد به‌ برا و خۆشه‌وێستی خۆیان بزانن و به‌له‌ن که‌ هاتنی ئه‌حمه‌دی نژاد له‌وانه‌ بوو دلم ڕابوستێت و به‌له‌ن هاتنی رفسنجانی خێرو به‌رکه‌ت و به کووڕوزانه‌وه‌‌ له‌ عبدالا گوول هاتنی بۆ عیراق که‌ له‌وانه‌یه‌ له‌ خۆشیدا جه‌لده‌ لێیان بات ، ئیوه‌ ناتوانن هیچ به‌ریه‌ک پێک به‌هینه‌ن و جۆله‌شتان لێ بێت.چۆنکه‌ ئیوه‌ هیچ شتیکی خۆتان نییه‌ ، نه ‌له‌ بێروراماندا نه‌ له‌ پراکتیکدا،تاکوو به‌رخۆدانێک له‌ دژی دوژمن پێشبخه‌ن،له‌و کاته‌دا ئیوه‌ ناتوانه‌ن سه‌ربه‌خۆیی سیاسی تان بێت ،چۆنکه‌ ئیوه‌ گه‌لی کورد به‌ بنه‌ما ناگره‌ن ئیوه‌ حیزبه‌ عشێره‌یکانی باشوور به‌ بنه‌ما ده‌گره‌ن، ئیوه‌ له‌ لایه‌ن ئابۆریه‌وه‌ به‌وان گریدراوه‌ن ،و ئه‌وان شه‌وو رۆژ خه‌رێکی پلان به‌ریوه‌ به‌ردنی داگیرکه‌رانی کوردستانن چۆنکه‌ ئه‌وان فێریان کردون ئه‌شبێت تێڕیان که‌ن.. ئیوه‌ باش ده‌زانن ئه‌گه‌ر له‌گه‌ل پژاک دا هه‌نگاو بهاویژن ئه‌وا پژاک به‌ئیوه‌ هه‌نگاو ده‌داته‌ هاوێشتن،!ناتانه‌ویت ژیانی خۆتان تێکبده‌ن، بۆیه‌ له‌ ئاستی کوردستان و رۆژهه‌لاتی کوردستان هیچ به‌ره‌یک درووست ناکه‌ن ، هیچ رێککه‌تنیکیش ئه‌نجام ناده‌ن .له‌ ترسی ئه‌مریکا،هێزی هه‌ریمی و و به‌کریگیراوانی کوردیش هه‌وه‌ها .نه‌له‌ نێوان پژاک و ئه‌واندا و نه‌ له‌ نێوان خۆتاندا هیچ یه‌که‌یه‌تیک و ڕێککه‌وتنیك به‌ دینایه‌ت . ماڵپه‌ڕی تورکی "ته‌ڕه‌ف" رۆژی 3/3/2009 ده‌قی هه‌ڤپه‌یڤینێکی رۆژنامه‌وان "نه‌شه‌ دووزه‌ل" له‌ گه‌ڵ نوێنه‌ری پارتی دیموکراتی کوردستانی عێڕاق "عومه‌ر مه‌ڕانی" بڵاو کردۆته‌وه‌ له‌ سایتی کوردستانپۆستدا وه‌ریانگیرابووه‌ سه‌ر کوردی وه‌ختیک ‌خۆێندمه‌وه‌‌ زۆر سه‌رنجی راکیشام سه‌رنج به‌ده‌ن به‌و پڵانه‌ تازه،‌ پیلانگیران به‌ شێوازه‌ی نۆی دیانه‌ویت هیچ هێزی گریلا له‌ سه‌ر چیا بێنه‌ خوواروه‌ ، ده‌شیانه‌ویت ئه‌وانه‌که‌ له‌ که‌مپه‌کانیشدان چه‌کاکانیان لێ بستێنه‌ن .مانای ئه‌وه‌یه‌ ده‌بێت که‌ ئه‌وان سێناریۆی خه‌ساندنی کورد به‌ ته‌واوه‌ی و ئاشبه‌تال کردن به‌ گه‌لی کورد به‌ریوه‌ ده‌به‌ن بۆ به‌رژوه‌ندیکانی خۆیان
رێكخه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئێران، (عه‌بدوڵا ئاكره‌یی ده‌لێت
"په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ‌ ئێران مێژوویی‌‌و ستراتیژییه‌"

پژاک چه‌ندجار گووتۆیانه‌ ئیوه‌ خۆتان له‌ ناۆخۆتاندا ئه‌نجام به‌ده‌ن ، دیسان هه‌ر ئه‌نجامیان نه‌دا.ئه‌گه‌ر به‌ره‌ پێک بێت باری شۆرشی گه‌لی کورد ده‌که‌ویته‌ سه‌ر شانی هه‌مووان نه‌وه‌کوو لایه‌نێک ،ئیتر بووته‌وه‌ که‌ هیچ نیازێکی ئه‌وتوویان نیه‌ بو یه‌ک گرتنه‌وه‌ی مالی کورد ئه‌وه‌ خواستی دوژمنانه‌ و ئه‌وان خواستی گه‌لی کوردیان ناوێت بوویه‌ نایه‌ن یه‌کیه‌تیکی نه‌ته‌وه‌یی ‌پێک به‌هێنین له‌به‌ر کیانی خۆشی خۆیان و قسه‌ی زه‌ل زه‌ل..هه‌روه‌ها گه‌ل ئیوه‌ ئه‌گادارده‌کاته‌وه ‌له ‌مه‌ترسییه‌كانی‌ هه‌ر هه‌نگاوێک ‌بۆكۆبونه‌وه‌ی‌ نهێنی‌‌و شاراوه‌ی‌ نێوان ئیوه‌ ، وبه‌سه‌رپه‌رشتی‌ ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وانه‌ی هه‌رێم ئه‌و كێشه‌تان پێ چاره‌سه‌ر ناكرێت. له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ هه‌ر پلانێك كه‌ هێزو توانای‌ پژاک‌ له‌به‌رچاو نه‌گرێت، شانسی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ سفره. باشتروایه‌ حیزبه‌کانی رۆژهه‌لات باش بزانن ئه‌م گۆلگۆلێنه‌ ،چی لێکه‌وته‌وه که‌ دۆێنی به‌رامبه‌ر به‌یه‌ک ده‌یان کرد له‌وه‌ی که‌ زیاتر بزوتنه‌وه‌ی گه‌لی کورد له‌ رۆژهه‌لاتیان به‌م قوناغه‌ به‌گه‌ینێن.ئه‌گه‌ر ئه‌وان واتێبگه‌ن گه‌ل هیچ نازانێت و حسابات و کتیباتی ئه‌وان نازانن،ئه‌وا با چاک تێبگه‌ن و بیزانن که‌ هیچ شتێک به‌ ئاسانی تێناپه‌رێت به‌سه‌ر گه‌لدا و گه‌ل له‌ مێژه‌وه‌ له‌ گه‌مه‌ سیاسییه‌کانی ئه‌وان گه‌یشتووه‌ ،ده‌زانن له‌ کوێووه‌ ده‌ستان ۆێکه‌ردووه‌ و هه‌تا کوێش بڕده‌که‌ن ده‌شزانن کێ شۆڕشگێڕه‌ و پێشکه‌وتوخواز و كی مه‌ل که‌وتووه‌ و خه‌ریکی ژیان و ئیدعای شۆڕشگێری ده‌کات .گه‌ل باش ده‌زانه‌ن که‌ ئیوه‌ له‌ بارودوخێکدا ده‌ژین که‌ ناتوانن به‌ڕاشکاوی هه‌لۆێست به‌رانبه‌ر به‌ هێنیک مه‌سه‌له‌ی پێوه‌نیدار به‌ چاره‌نوسی نه‌ته‌وه‌که‌مانه‌وه‌ بگرن،ئیوه‌ ده‌ستان ئاوه‌له‌ نێه‌ تاکوو ئازادانه‌ چالاکی سیاسی بنوێنن.گه‌لی کورد پێوسته‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بناسی و سه‌ربه‌خۆ بۆ جێگه‌یاندنی پرۆگرامی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان تێنکوشێن و هاوکاری خۆی له‌ گه‌ل هێزه‌ ناکوردییه‌کان له‌ سه‌ر بناغه‌ی به‌رژوه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ر به‌خۆیانه‌ دابڕێژێت .غه‌یری کورد ناتوانێت برا و خۆشه‌ویستی ئیمه‌ بێت.جیاوازی بو ون و بێروڕا له‌ ژیانی کوموڵایه‌تیدا شتێکی سروشتییه‌ ،گرینگ ئه‌وه‌یه‌ رێز له‌ یه‌کتر بگرین و به‌ رێگای دیاڵۆگدا چاره‌سه‌ری کێشه‌کان بکه‌ین.پاراستنی یه‌کگرتوویی ریزه‌کانی کورد زامنی سه‌رکه‌وتوویی و گه‌شتن به‌ ئامانجه‌ پێرۆزه‌کانی نه‌ته‌وه‌ییه‌ .له‌ جێگای ناکۆکی و نکۆلی کردن و دابران ده‌بێت یه‌کیه‌تی و یه‌کگرتوویی بکه‌ینه‌ ئالاو دروشمی خه‌باتی ئیستا و داهاتوومان .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە