ئه‌گه‌ر له مۆسکۆ باران بارێبا ،ئه‌وان له تاران یاکوو بغداد چه‌تریان هه‌ل ده‌که‌رد .!!
Thursday, 19/03/2009, 12:00
پاش نه‌مانی شه‌ڕی سارد و هه‌رسی بلۆکی رۆژهه‌لات هه‌رچه‌ند چاوم که‌وتووه به هه‌ندێک له تودهای کان و شیوعی کانی ئیرانی و ئیراقی و کوردستانی ئه‌وه‌یان وه‌توه که ئه‌وان ئاوا بار هاتبوون که ئه‌گه‌ر له مۆسکۆ باران بارێبا ،ئه‌وان له تاران یاکوو بغداد چه‌تریان هه‌ل ده‌که‌رد .!! ئه‌وان ده‌له‌ن هه‌ر وه‌کوو دهروێشیکی سه‌رگه‌رم و کویرانه‌ی کرملێن بوون بۆ مۆسکۆ ، هه‌روه‌ها ئه‌و راستیه‌ش دهسلمینین که حیزبه‌کانیان یاکوو رێبه‌ره‌کانیان هیچ سه‌روه‌رییه‌کیان نه‌بووه جگه له کلکایه‌تی به‌ولاوه بۆ حیزبی کمۆنێستی سۆفیه‌تی جاران که له دوایین جاردا مالۆێرانی بۆ هێنان و گه‌وره‌ترین گورزیشی وه‌شاند له حیزبه کۆمونیسته‌کانی جیهان،ئهمروکه ئه‌وان به ئازایهتیوه رخنه له خۆیان ده‌گرن .!! و مام جلال ئهوروکه بووه به درویشیکی سه‌رگه‌رم و کۆیرانهی بۆ داگیرکه‌رانی کوردستان .ئهچهێت بۆ هه‌رکام له‌و وه‌ڵاتانه ده‌ست ئه‌کات به زهکرو خێری ئه‌وان، و دژی پ‌ک‌ک ئاخاڤتن ده‌ده‌ات . مام جلال کییه .؟؟مام جلال مروفیکه ئایدیۆلۆژیا و رێبازی سیاسی نییه .رێباز و ئایدیۆلوژیکی جیاوازی بۆ خۆی ساخکرووهتوه ،که به‌س مالۆیرانی و به‌کۆشت دانی رۆله‌کانی کوردستان، بۆ گه‌لی کورد و کوردستان به دێاڕی هێناوه ،و ئهمرو ده‌لێت
به‌برا توركهكانم ده‌ڵێم مه‌ترسن له ئه‌گه‌ریی راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تێكی كوردیی سه‌ربه‌خۆ. پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی كوردی سه‌ربه‌خۆ خه‌ونی ناو شیعره‌كانه. گۆڕینی سنوره‌كان كارێكی مه‌حاڵه. مه‌حاڵه ده‌وڵه‌تێكی كوردی له نێوان توركیا، سوریا، ئێران‌دا بژی. باشتره بۆ كورده‌كان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ئابوریی، كه‌لتوریی، كۆمهڵایهتییو سیاسیی له‌چوارچێوه‌ی عێراقدا بمێننه‌وه. یه‌كگرتنی كورده‌كانی توركیا، ئێران له ده‌وڵه‌تێكی كوردییدا، خه‌ونی ناو شیعره‌كانه. چۆن توركیا، ئێران یان عێراق دابه‌ش ده‌كه‌یت، ئه‌وه‌ش مه‌حاڵه و پێویسته جه‌نگێكی جیهانی رووبدات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه رووبدات. 95%ی كورد ده‌نگیان بۆ ده‌ستوری نوێی عێراق داوه، وڵاته‌كه دیموكراسی، فیدراڵییه" وه‌كو پشتیوانی خۆیان بۆ یه‌كێتیی عێراق به‌راستی ئه‌و مروڤانه‌ی خۆێنی خۆیان بۆ کوردستان به‌خت که‌رد،له‌گه‌ل ئه‌و بروایه‌ی جنابتان هه‌ن مام جلال .؟!!! هیچ که‌س بروا ناکات .
.!!تا ئه‌و جییه‌ی ده‌ستی دابێت بۆی و بو ئه‌وی پێڤاژۆیه‌ی (قوناخه‌ی) ویستوویه‌تی و پێویستی پێی بووبێت په‌نای بردووه‌ته به‌ر ،و دوایێش که کاری پێی نه‌ماوه پشتی تیکردووه له بێڕ خۆی بردووه‌ته‌وه .!!!! مام جلال له ژیانی سیاسی دا په‌یڕه‌وی دوو شێوه له‌کاری سیاسی کردووه زۆر به توندی خۆی پێوهبهستووتهوه یه‌کمیان سیاستی پهرتکهوه زالبه له ناۆ ئه‌ندامانی یه‌کیه‌تیدا بۆ ئه‌وه‌ی که بۆ خۆی قازانجی لێ به‌رێت،دووه‌م سیاسه‌تی ماکیاۆلیستی .ئه‌وه هه‌موو که‌س ده‌توانێت له که‌سایه‌تی ئه‌ودا بێخۆێنیتهوه و ته‌واوی سیاستمدارانی دنیا ئه‌و باش ده‌ناسن باییه‌ی چه‌نده .!! ئه‌وه پێ ده‌له‌ن سیاستی (ماکێاۆلیستی) که بۆ کاتێکی که به وه‌ردی باسی سیاستی ماکیاۆلێستی ده‌که‌م .ئه‌حمده‌ی نژاد ئه‌و که‌سه‌ی که ده‌ستی تیکهلاوه به خۆێنی هه‌زاران رۆله‌ی کورد باشی ده‌ناسێت ،(ده‌لێت مام جڵال په‌نجاه ساڵ خه‌بات) ،بۆ داگیرکه‌ران .!! سه‌یر که‌ن چه ته‌شه‌رێکی پێی ده‌لێت . (
سه‌رۆک ئاپۆ ده‌لێت ،له رۆژهه‌لاتی ناوین و سوریادا تاکهرۆژێکیش به ئارامی خواردنێکم نه‌خواردو خه‌و نهکهوتهچاوهانم .ژماره‌یکی زۆری کوڕان و کچانم به خیۆکرد کهدهههزاریان تێپهردهکرد .ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی به ئازادی بمێننن و که‌رامه‌تیان نه‌شکی و گه‌وره‌بن .!!)(له جیاتی بڵی پیرۆزترین به‌ها ژیانه به پێچه‌وانه‌وه ده‌لێت ئامانج هه‌مووشتێکه،ژیان هیچ نییه .!!!) لهوئمیرالیشهوه رێبه‌ر ئوجا‌لان راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ، به به‌رده‌وامى سه‌رقاڵى په‌روه‌رده‌کردنى سیاسى و سه‌ربازى و ئایدیۆلۆژى کادره‌کانى پ‌ک‌ک ده‌کات. به‌م شێوه تێکۆشانه له ماوه‌ى یازده ساڵه‌دا خۆى کردوه به هێزێک، که دۆست و دۆژمن حسابى بۆ ده‌کات .!!. له سیاسه‌تى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست و کوردستاندا، ئه‌وسیسته‌مه نوێ ئایدۆلۆژیه، سیاسیه، کومه‌ڵایه‌تیه، سه‌ربازیه‌ى رێبه‌ر ئاپۆ، ، وێنه‌ى نێیه، ته‌واوی حرف و بیشی گۆرێووه، هه‌موی بۆ خۆى ئافراندوێتی، کلتۆریکی نۆی هێناوه بۆ ناۆچه‌که، بۆیه دیارده‌یه‌کى ئاسایى که له ناوچه‌کدا و کوردستاندا، رێبه‌رانى سیسته‌مى پاسێڤ و کلاسیک، دژى ئه‌م سیسته‌مه نوێیه بوه‌ستنه‌وه، هه‌وڵى له باربردن و له ناوبردنى پایه‌کانى ئه‌و سیسته‌مه بده‌ن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌موو شێوازه‌کانى به‌گژاچونه‌وه‌ى سه‌ربازى و سیاسى و کلتورى و کومهڵایهتیان به‌کارهێناوه و سه‌رکه‌وتو نه‌بوون، به‌ڵام هه‌ر ده‌ره‌قه‌تى ئه‌و سیسته‌مه نوێیه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ نه‌هاتن، بۆیه له کۆتاییدا ناچارن په‌نا بۆ شێوازێکى تر‌ى به‌گژاچونه‌وه ببه‌ن ،ئه‌وێش ئه‌ویه که ده‌یانه‌ویت به کۆنفرانسیکی به قه‌ولی ئه‌وان نه‌ته‌وه‌یی!!! ئه‌و بزاڤه، بۆ داگیرکه‌ران به‌ن به خهساندهن یاکوو ئاشبهتالکردن .ئه‌ما مخابن ئه‌وانه له ههلهدان . ئێمه‌ى کورد وه‌ک ئه‌رکى نه‌ته‌وه‌یى و ئه‌خلاقیمان، وه‌ک ئه‌رکى مرۆڤدۆستى و ویژدانیمان، ئێمه‌ى کورد و گه‌لانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست، مرۆڤه دیموکراته‌کان و ژنانى جیهان، وه‌ک ئه‌و پێکهاتانه‌ى پێویستمان به ئایدۆلۆژیاى رێبه‌ر ئاپۆ هه‌یه بۆ ئازادى،و گه‌ێشتن به مافه ره‌واکانمان و بنبه‌ست کردن و نکۆلی و قرکردنی زورتری کوردان له لایه‌ن داگیرکه‌رانه‌وه. هه‌موومان ئه‌رکى سه‌رشانمانه ئه‌و پلانگیری نۆیه‌ی داگیرکه‌رانی کوردستان و به‌کرێگیراوانی کورد پۆچه‌ل کهێنهوه ..به ههڵۆێستیکی نه‌ته‌وه‌یی یه‌ك ده‌نگ،بلێین کۆنفرانسێک مشروعیه‌تی هه‌یه که به ته‌واوی ره‌نگ و ده‌نگی کوردی هه‌ر چۆار پارچه‌ی کوردستان بێت بۆ مه‌زن کردنی یه‌کیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و پۆجهلکرنهوهی پلانه‌کانیان
جمێل باییک له جۆابی ئه‌و راگیاندنه ده‌لێت
(
ئه‌گەر مه‌به‌ست له به‌سترانی كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی كورد، چه‌كدانانی په‌كه‌كه بێت، ئه‌وه کی ده‌بێته كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی، به‌ڵكوو ده‌بێته پیلانی خه‌ساندن و پاکتاوکردن . کۆنفرانسی نه‌ته‌وی نابێت هیچ برێاریك به‌سه‌ر هیچ ڕێکخستنێکدا داسه‌پێنێت. ده‌بێ كۆنفرانسی نه‌ته‌وی پرینسیپ، به‌رژه‌وه‌ندی و ستراتیژیا نه‌ته‌وه‌یی ده‌ستنیشان بکات. كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی كورد، ده‌توانێت به‌گوێره‌ی تایبه‌تمه‌ندی پارچه‌کانی کوردستان، سیاسه‌تێکی دیاری کراو ده‌ستنیشان بکات. ئه‌مه‌ش به دانوسان ده‌تواندرێت ڕونببێتهوه. واتا ده‌بێ ئه‌و پرینسیپانه هه‌موو پارچه‌کان، کورد و ڕێخستنه‌کانی له‌خۆ بگرێت. به‌ڵام به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی که له ڕاگه‌یاندنه‌کاندا بڵاوده‌بنه‌وه، ده‌رباره‌ی چه‌کدانانی په‌که‌که چه‌ند بڕیار ده‌درێن. ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه بێت، ئه‌و کات ئه‌و کۆنفرانسه نه‌ته‌وه‌یی نابێت. ئه‌وه به‌و واتایه دێت که له‌به‌رامبه‌ر په‌که‌که‌دا به‌ره‌یه‌ک ده‌کرێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێستا پیلانی پاکتاوکردنی په‌که‌که له ئارادایه. ئه‌گه‌ر له‌ژێر ناوی کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یدا کۆبنه‌وه و ده‌رباره‌ی چه‌کدانانی په‌که‌که بڕیار بده‌ن و ئه‌و بڕیاره‌ش به‌سه‌ر په‌که‌که‌دا بسه‌پێنن، ئه‌و کات ناتوانین پێی بڵێین کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی. ئه‌و کات پلانی پاکتاوکردنی په‌که‌که، له‌ژێر ناوی کۆنفرانسی نه‌ته‌ویدا به‌ڕێوه ده‌چێت. خۆی له‌خۆی دا هیچ که‌سێک ئه‌مه په‌سه‌ند ناکات. ئه‌و نزیکایه‌تییه و تێگه‌یشتنه به‌واتای بچوککردنه‌وه‌ی کۆنفرانسی نه‌ته‌وی کورد دێت، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی قوڵبونه‌وه و دژواربوونی پرسگرهکانی نێوان کوردان. پێشتر هه‌ر یه‌ك له جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌ركۆماری عێراق و مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، رایانگه‌یاندبوو: ئامانجی كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی كورد، به قه‌ناعه‌ت گه‌یاندنی په‌كه‌كه‌یه بۆ چه‌ك دانان و هه‌ڵبژاردنی شێوازێكی نه‌رمی خه‌بات بۆ به ده‌ست هێنانی ئامانجه‌كانی له باكووری)
. .سڵاو له تاکه زێندانی سیاسی ئیمرالی ئه‌و دوورگه‌یه‌ی خۆری لێوهههڵدێ ......!!!! رێبه‌ر ئاپۆ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست