کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یه‌کگرتن،به‌رژوه‌ندی پکک و پژاک ،هێنانی نعمت بۆ گه‌لی کورد و گه‌لی عیراق.!!

Tuesday, 03/03/2009, 12:00


ئئیمه‌ گه‌لی کورد ئه‌بێت به‌ پێوستی بزانین که‌ له‌ هه‌ریه‌ک حیزبه‌کانی کوردستان به‌ تایبه‌ت حیزبه‌کانی رۆژهه‌لات بپرسین به‌ تێروانینه‌ی خویان چه‌نده‌ توانێویانه‌ ساڵی رابردوو بنرخێنن و بپرسین چ ده‌سکوتیکیان به‌ ده‌ست خه‌ستووه‌ و چیان له‌ ده‌ستداوه‌ ، ئه‌رکه‌کانی ساڵی داهاتویان چیه‌ و پێوسته‌ چی به‌که‌ه‌ن؟!.پێش هه‌مووشتێک هه‌لسه‌نگاندنی سیستمی داگیرکه‌ران له‌ کوردستان زۆرگرنگه‌ و بێرو بۆچونیکی سه‌ربه‌خۆی کوردانه‌ دوور له‌ زهنیتی داگیرکه‌ران و به‌رژوندپه‌رستانه‌ .بێگومان ئه‌و زهنیه‌ته‌ی که‌ ئه‌مرو ته‌واوی سیستمی جیهان به‌رێوه‌ ده‌بات زهنییته‌ی به‌ردوامی کاپیتالیسمه‌ که‌ به‌ ره‌نگه‌و زمانی جیاواز خۆی به‌ردوامده‌کات.ئه‌م زهنیته‌ی سیستمی سه‌رمایه‌داری ته‌واوه‌ی به‌رژوندیه‌کانی خۆی له‌سه‌ر بنه‌مای نکۆڵیکه‌ردن له‌ ره‌نجوتێکۆشانی مروفه‌کان به‌تایبه‌ت گه‌نجان و ژنان ئاوا که‌ردوه‌ . ئه‌بێت حیزبه‌ کوردیه‌کان به‌ تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی رۆژهه‌لات ئه‌بێت نرخیکی زۆربه‌ن به‌ یه‌کیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و یه‌کگه‌رتن له‌ ساڵی داهاتودا.ئایا حیزبه‌کان توانیویانه‌ به‌بنه‌هێزىچارەسەری و گۆڕانو فشار دروست كردن له‌ سه‌ر داگیرکه‌ران؟.چۆن ده‌توانین به‌بێنه‌ هێزی بی هیواکه‌ردنی دوژمن؟.ئه‌وه‌ سالی 2008 و له‌م دوو مانگه‌ی سالی تازه‌دا هه‌موو رۆژیک توپباران و بمبارانی بناری قه‌ندیل ئه‌کریت له‌ لایه‌ن ئیران و تورکیه‌وه‌ . ئه‌بێت ئیمه‌ چۆن بروانینیه‌ ئه‌و یه‌ک گه‌رتنه‌ی نێوان ئیران و تورکیه‌وهه‌رێمی کوردستان ؟.ئیمه‌ چی ده‌توانێن به‌که‌ین و هه‌لۆیستی ئیمه‌ چیه‌ ؟.ئامانجی ئه‌و چاۆ پیکه‌وتنانه له‌لایان داگیرکه‌رانی کوردستان و هه‌ریم چۆن ئه‌توانین هه‌لسه‌نگی نین؟داگیرکه‌رانی کوردستان خاک و گه‌لی ئیمه‌یان له‌به‌ر ده‌ست دایه‌ و هه‌موو رۆژیک ئه‌نکارو نکۆڵی ئیمه‌ ده‌که‌ن ئه‌وان یه‌ک ده‌نگه‌ن بۆ ئه‌تفاق ده‌ژی گه‌لی کورد . ئایا ئیمه‌ کاتی ئه‌وه‌ نه‌هاتوه‌ که‌یه‌ک گه‌رین و ئه‌تفاق ده‌ژی داگیرکه‌ران پێک به‌هینین و به‌بین به‌هیز؟.ئیمه‌ تاکوو ئیستا چه‌نده‌راگه‌یاندنی ئه‌مریکامان دیووه‌ ده‌ژی توپبارانی ئیران؟هیچ کات.له‌لایه‌ک ئه‌و ده‌لێت که‌ ئه‌من ده‌ژی ئیرانم ئه‌ما له‌کرده‌وه‌دا به‌یه‌که‌وه‌ ده‌ژی بزاڤی گه‌لی کورد یه‌ک ده‌گره‌ن.ئایا ئه‌وه‌ ئه‌وه‌مان پینالێت که‌ ئه‌مریکا به‌ئیران ده‌لێته‌وه‌ دژی کورد سه‌ربه‌سته‌ن چێ به‌که‌ن ،ئه‌ما خۆتان له‌ ناۆ ئیراق وه‌رمه‌ده‌ن.بۆ نابێت ئه‌وه‌ ئیتفاقی ناۆ هه‌رێمی و ناۆ نه‌ته‌وه‌ی ناۆزه‌د به‌که‌ین ده‌ژی ده‌ستکه‌وته‌کانی گه‌لی کورد؟.!!مالکی ئه‌م روژانه‌ به‌ ئاشکرا دژایه‌تی کورد وه‌ هه‌ریمی کوردستان ده‌کات و هه‌ر باسی ئیراقی ناوه‌ند ده‌کات.ئه‌من به‌و رابردوه‌ تاله‌ی که‌ له‌ رژیمی ئاخۆنده‌ی ئیرانه‌م هه‌یه‌ پێم وایه‌ مالکی زۆر له‌ سه‌دام خراپتر ده‌بێت.ئه‌رکی سه‌رکه‌ردایه‌تی کورد چی له‌م قوناغه‌ ناسکه‌دا؟ئایا ده‌بێت جه‌ماوه‌ری کورد به‌ بنه‌ما به‌گره‌ن یاکو پرسه‌و ڕا به‌ داگیرکه‌ران؟.ئیتر وه‌ره‌ن ده‌ست له‌و من منایه‌تی و دوژمنایه‌تی به‌ردین ده‌ژی هێزی گه‌لی کورد پکک و پژاک که‌ ئه‌وروکه‌ سنبۆلی به‌رخۆدانی گه‌لی کورده‌ن به‌ردیه‌ن.پروپاگه‌نده‌ خراپ ده‌ژی بزاڤی گه‌لی کورد کی قازانجی لێ ده‌بات؟ئیران به‌ فکریه‌تی ئه‌وه‌ی که‌شه‌ری تبلیغاتی دژی پژاک، وه‌کوو تجزیه‌گلب و نۆکه‌ری ئیسرائیل و ئه‌مریکا ده‌رخۆاردی جه‌ماوه‌ری ناوچه‌ و خه‌لکی موسلمانی دنێای ده‌دات،ئیمه‌ش ده‌ین ده‌ژی پژاک که‌ ئه‌وه‌ سه‌ربه‌خۆ نییه‌ پککه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ته‌واوه‌ی که‌ردوه.ده‌مانه‌ویت چی به‌ گه‌له‌که‌مان به‌له‌ین؟ئایا ئیمه‌ به‌ین به‌یه‌که‌وه‌ ئیتفاق به‌که‌ین ده‌ژی دۆژمن باشتر نییه ؟یه‌ک پرسێار ئایا که‌ پژاک که‌ به‌ قه‌ولی ئیوه‌ پکک بۆ به‌رژه‌ۆه‌ندی خۆی دروستی که‌ردوه،ئه‌و به‌رژه‌ۆندیه‌ چییه .؟ئه‌و چ قازانجێکه‌ هه‌وموو رۆژیک بومباران به‌کریت له‌ لایه‌ن ئیرانه‌وه‌ و ئیران و تورکییه‌ یه‌ک بگرن دژی ئه‌وان .ئایا ئه‌و به‌رژه‌وندی پککیه‌ ؟ به‌رژوه‌ندی پکک سه‌رکه‌وتن و به‌ ئازادی گه‌یشتنی گه‌لی کورد و کوردستانه‌ و هه‌زاران رۆله‌ی قاڕه‌مان ژیانیان فێداکردوه‌ به‌ جه‌ساره‌تیکی مه‌زنه‌وه‌ به‌ یه‌ک دل و بروا هه‌لمتیان بۆ سه‌ر دۆژمنانی گه‌لی کورد به‌ردوه‌ .پکک هێلی ئازادیه‌ ، ناسنامه‌یه‌ ،ره‌نجیکه‌ ، شه‌رفه‌ .پکک ده‌یه‌ویت که‌سایتێکی ئازاد بخۆڵقینیت ، بێرو رامانی ئازاد به‌ئافڕێنیت ،ژیانێکی هاۆبه‌ش ئاوا به‌کات .یاکو ئایا ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی کرکوک،خانقین،شنگال له‌ سه‌ر بۆنی پژاک و پککه‌ بوو .؟ئایا تروریزمه‌که‌ردنی پژاک له‌ لایه‌ن ئیوه‌وه به‌قازانجی بزۆتنه‌وه‌ی کورده‌ ؟ یاکوو بی ده‌نگی لێ که‌ردن ئێوه‌ له‌ برامبه‌ر هه‌لۆێستی ئه‌مریکادا چی به‌ ئیمه‌ ده‌لێت.؟ئایا مجاهێدینی کورد کوژ باشتره‌ بۆ ئیوه‌ له‌ پژاک .؟بۆ .؟ئیمه‌ به‌ین خه‌باتی پژاک له‌ رۆژهه‌لات کوردستان به‌ پێروز بزانین هه‌وه‌کوو چۆن خه‌باتی پکک له‌ باکوور به‌ پێروز ده‌زانین . پژاک حه‌رکتیکی رۆزگاری ئازادی خۆازی گه‌لی کورده‌ له‌ رۆژهه‌لاتی کوردستان.ئه‌وان به‌ جورئه‌ته‌وه ده‌له‌ن‌ خه‌تی فکری رێبه‌ر ئاپۆ وه‌کوو رامانێ خۆمان ده‌زانن.ئایا ده‌زانن ئامانجی ئیران له‌و حوکمی ئیعدامانه‌ی به‌سه‌ر ئه‌ندامانی پژاک و پکک دا چییه‌ .؟ئه‌وان دیانه‌ویت ئه‌و ئیراده‌یه‌ی که‌ له‌ باکوور دروست بووه‌ له‌ رۆژهه‌لات دروست نه‌بێت .بۆ ده‌بێت پژاک تروریست بێت ئه‌ما ئه‌و ئیعدامانه‌ی ئیران و توندو تێژی سه‌ر گه‌له‌که‌مان تێروری ده‌وله‌تی ناۆ نابه‌ین.؟وه‌رن ته‌وامان دژی ئه‌و ئیعدامانه‌ و ئه‌و حوکمه‌ ناعادڵانه‌ی دژی رۆله‌کانی کورد ده‌ده‌ن تێکۆشانێکی به‌ هێز و تاێبه‌ت پێک بێنین.ئه‌رکی نه‌ته‌وایه‌تی ئیمه ‌ئه‌ویه‌ که‌ ئه‌و سیاسته‌ی که‌ داگێرکه‌ران له‌ سه‌ر گه‌ل به‌ریوه‌ی ده‌به‌ن ئیمه‌ ده‌ژی رابوه‌ستێن.به‌ چی.؟ به‌ یه‌ک گه‌رتن و دیالۆگی ناو هێزی کوردی و پێکهێنانی یه‌کیه‌ته‌یکی ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یه‌ی بۆ گه‌لی کورد ده‌ژی هه‌ر پێلانیکی دۆژمن.ئه‌وه‌ ته‌نیا رێگای چاره‌سه‌ری کێشه‌ی گه‌لی کورده.ئه‌بێت ئیمه‌ بزانێن دوستی ئیمه‌ کییه‌ی و دۆژمنی ئیمه‌ کییه‌ی و به ‌پی ئه‌وه‌ هه‌لسه‌وکه‌وتی له‌گه‌لدا یه‌کتردا به‌که‌ین .ئه‌بێت ئیمه‌ چ سیاستیک به‌ریوه‌ به‌رین که‌ به‌توانین به‌بین به‌ هێزیکی نه‌ته‌وه‌یی .؟ ئه‌بێت ئیمه‌ ته‌واوی گه‌لی کورد بخه‌ین به‌ ریکخستن و شۆڕشیکی رۆشنگه‌ری ده‌ست پی به‌که‌ین .وه‌رن سنۆری که‌داگیرکه‌ران دایان ناووه‌ به‌ که‌ردوه‌ له‌ به‌ینی به‌رین و به‌یه‌کگرتن ،یه‌کگرتنی دوژمنانمان لێک بترازینین و ته‌واوی پلانکانیان پۆچه‌ل که‌ێنه‌وه‌ . بێ ڕێکخستن کورد هیچ شتیک نیه‌ بێ ڕێکخستن ئیمه‌ پارچه‌ پارچه‌ین ، لاوازین ، بێهێزین و بی ئیراده‌ین.ئاواتی سه‌رکی دۆژمن له‌ هه‌موو سه‌ردمێکدا ئه‌ووه‌بووه‌ که‌ کورد بێ رێکخستن بهێله‌ته‌وه .رێبه‌ر ئاپۆ ده‌لێت (ئاستی پیشکه‌وتنی هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک به‌ ئاستی ڕێکخستنی ئه‌و کۆمه‌لگایه‌وه‌ گرێدراوه‌ .) وه‌رن خۆمان له‌ ناۆ به‌ره‌یکی نه‌ته‌وه‌یی ڕێک به‌خه‌ین ، چۆنکه‌ رێکخستن بۆ گه‌لی کورد له‌ نان و ئاو پیۆیست تره‌ . ئه‌گه‌ر له‌ جێگایه‌ک ریکخستن واقعی نه‌بێت پێشره‌وی خه‌باتیکیش پێک نایه‌ت و له‌و کاته‌دا له‌ کوردستان هیچ ئاڵۆگۆڕیک پێک نایه‌ت و مڕۆڤ ناتوانێت به‌رهه‌لست بێت له‌ به‌رانبه‌ر شه‌ری دۆژمندا. بۆ ئه‌وی که‌ بتوانینین گه‌وره‌ترین ئال و گۆڕپیک بێنین له‌م سالدا وه‌ره‌ن هه‌ومومان به‌بێبین به‌ گۆل بۆ یه‌ک و چه‌قل بۆ چاۆی دوژمنانمان ئه‌وێش به‌ پیکهاتنی یه‌کیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و کۆبوونه‌وه‌ و له‌ پێکهێنانی چه‌ندها کونفرانسی نه‌ته‌وه‌یی له‌ ئامێد،هه‌ۆلێر و شاره‌کانی که‌ و دێالۆگی کردن له‌ سه‌ر شته‌ ستراتێژیکانمان. رۆی قسه‌م له‌گه‌ل ئه‌و هێزانه‌یه‌ که‌ بروایان هه‌یه‌ که‌ کوردستان داگیر کراوه‌ ،لازمه‌ ئه‌و داگیرکاریه‌ نه‌مێنی بۆ ئه‌وه‌ش خه‌بات لازمه‌ . رۆی قسه‌م له‌وانه‌ نیێه‌ که‌ هاتن و بانگهێشت و پێشوازییه‌كی‌ كوردانه‌ له‌ كه‌سایه‌تیه‌كی‌ دژه‌ كورد ده‌که‌ن و ده‌لێت که‌ هاتنی ئه‌و دژه‌ کورده‌ ‌وکوو نعمه‌تێک‌ که‌ خۆدا بۆ ئیمه‌ و گه‌لی ئیراق ده‌زانین.ئه‌و له‌ به‌شی هه‌والی گه‌لی کوردستاندا بڵاو بووه.ه‌ ماوه‌ی‌ یه‌ك مانگی‌ رابردوو دا چه‌ندین كه‌سایه‌تیی‌ و به‌رپرسانی‌ باڵای‌ ئه‌و دوو وڵاته‌ سه‌ردانی‌ یه‌كتریان كردوه‌ و ئه‌و سه‌ردانه‌ی‌ هاشمی‌ ره‌فسه‌نجانیش بۆ عێراق له‌ درێژه‌ی‌ ئه‌و سه‌ردانه‌ یه‌ك له‌و دوای‌ یه‌كانه‌ی‌ سه‌رانی‌ ئه‌و دوو وڵاته‌یه‌ بۆ وڵاتی‌ یه‌كتری‌ ،پرسێار لیردایه‌ ئه‌وانه‌ چ پلانیکی تازه‌یان له‌ به‌ر ده‌ستدایه‌ .؟بۆ ده‌بێت مۆته‌کی له‌ هۆلێر و سلیمانی باسی سه‌رکیان پژاکه‌ خۆ ئه‌و حیزبانه‌ی که‌ش هه‌ن له‌ ئوردۆگادا بۆ هیچ داخۆیانێک یاکوو باسی ئه‌وان ناکه‌ن .؟ئایا که‌س هه‌یه‌ له‌ ئیران و کوردستان و کومه‌لگای نێونه‌ته‌ویشدا ئه‌و خۆینمژه‌ی گه‌لانی ئیران و کورد نه‌ناسێت.بۆ ئه‌بێت ئیمه‌ پراکتیک و قسه‌مان یه‌ک نه‌بێت.وه‌رن به‌یه‌که‌وه‌ له‌ ناۆ به‌ریه‌کی رێک ئه‌و هاتنه‌ی رفسنجانی شه‌رمه‌زار به‌که‌ین

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە