دۆزینى شوێنە وارێكى ملیۆن وێنەیى و فەلەكى لەلایەن مامۆستا عەبدولڕەقیب یووسفەوە
Thursday, 02/09/2010, 12:00
مامۆستا عەبدولڕەقیب یووسف, ساڵانێكە یەكێك لەو بوارە گرنگانەى كارى تێدا دەكات شوێنەوار ناسییە و توانیویەتى چەندین شوێنەوارى میژوویى لێرەو لەویێ لە باشوورو باكور و ڕۆژهەڵاتى كوردستان بدۆزێتەوە , لەوانە شوێنەوارى ئەستێرەناسى(فلكی) لە گوندى (گڕاو) لەژێر شاخى سەرى ڕەش و (گردمامك) لەسەر زێى گەورە كە هەردووكیان نزیكى هەولێرن وە هەندێ شوێنەوارى فەلەكى دیكە لە ناوچەى سلێمانى و مەهابادو سەقز. ساڵى 1985 توێژینەوەیەكى فراوانى سەبارەت بە ڕوانگەى گڕاو لەژمارە (108)ى گۆڤارى "ڕۆشنبیرى نوێ"دا بڵاوكردەوە . ئەمە جگە لە گرتنى چل هەزار وێنە لەكوردستانى گەورە لەگەڵ كتێب و وتارێكى زۆر. ئەوەى بیەوێ باشتر ئەم پیاوە بناسێ بائەو وتارە بخۆینێتەوە كە لە ژمارەى ڕۆژانى 10و17ى تەمووزى ڕابوردوودا لە ڕۆژنامەى "هەواڵ"دا بڵاوم كردۆتەوە بەناونیشانى (عەبدولرەقیب بلیمەتە یان نەزان). داوام لە مامۆستا كرد زانیاریم لە بارەى ئەم شوێنەوارە گرنگەوە پێ بدات بۆ ئەوەى وەك هەواڵێك بڵاوى بكەمەوە.
ئەم شوینەوارە بریتیە لە بەردیك...
بۆ خوێندنهوه و بینینی وێنهکان تکایه کلیک لهسهر ئهم لینکانهی خوارهوه بکه:
https://www.kurdistanpost.nu/biz/pdf_kp/shwnar1.pdfhttps://www.kurdistanpost.nu/biz/pdf_kp/shwnar2.pdfhttps://www.kurdistanpost.nu/biz/pdf_kp/shwnar3.pdf
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست