کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


17 شوبات تائێستاش بەردەوامە

Friday, 15/02/2013, 12:00


نزار محەمەد



چالاكانی خۆپیشاندانەكان‌و كەسوكاری شەهیدان، ڕایدەگەیەنن بەچالاكی جیاجیاو مەدەنیانە ئەمساڵ لەسلێمانی یادی 17 شوبات دەكەنەوە، بەڵام لەئێستادا شوێنی چالاكیەكان ڕاناگەیەنن چونكە بەوتەی خۆیان دەسەڵات دەیەوێت ئەم یادە نەكرێتەوە.

نزار محەمەد، چالاكی خۆپیشاندانەكانی 17 شوبات، لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، 17 شوبات تائێستاش بەردەوامەو لە19 نیسانەوە كۆتای پێنەهاتوە بەڵكو بەردەوامی هەیە.

وتی ئەو داواكاریانەی لەخۆپیشاندانەكاندا بەرزمان كردوەتەوە هەرگیز پاشگەزنابینەوە لێیان‌و خوێنی شەهیدانیش لەیاد ناكەین.

بەپێویستی زانی داواكارییەكانی شەقام جێبەجێبكرێت، وتیشی ئەمساڵیش ئەو یادە بەچالاكی جیاجیا دەكەینەوە بەڵام لەئێستادا شوێنی چالاكیەكان ڕاناگەیەنین چونكە هەوڵدەدرێت بۆ لەباربردنی ئەم یادە بۆیە ئێمە سورین لەسەر یادكردنەوەی‌و چۆك دانادەین.

لایخۆشیەوە زاهید محمود باوكی شەهید سوركێو ڕایگەیاند سازش لەسەر خوێنی ڕۆلەكانیان ناكەن. سەبارەت بەهەوڵی لەبار بردنی یادەكە، یەحیا نەوزەر چالاكی خۆپیساندانەكانی 17 شوبات، وتی دەسەڵات دەیەوێت ئەم یادە بچوكبكاتەوەو نەمێنێت بەڵام ئێمە جەخت لەسەر یاد كردنەوەكەی دەكەینەوەو پشتگیری هەركەسێكیش دەكەین لەشارو شارۆچكەكان بەشێوەیەكی مەدەنیانە ئەو یادەبكاتەوە.

دوو ساڵ لەمەوبەر لەسنوری پارێزگای سلێمانی، بۆ ماوەی دوو مانگ خۆپیشاندان ئەنجامدرا‌و تێیدا نزیكەی 10 كەس شەهیدبون‌و بەدەیانی تریش برینداربون‌و خۆپیشاندانەكانیش بەزەبری هێز كۆتاییان پێهێنرا.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە