کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یەكێ کەپر دەكات یەكێکی تر تێكی دەدات - جیاوازى لە نێوان بەرپرسى چاودیرى دارایى پێشوو و ئێستادا

Tuesday, 28/02/2012, 12:00








"هەموو كەس دەتوانێ بڵێت بەڵێ گرنگ ئەوەیە تۆ بڵێت نەخێر" .تونى بلیر

سستمێكى ئیدارى گەندەڵى وەك لاى ئێمە كە لەلستى وڵاتە گەندەڵەكانى جیهان بە پلەى یەكەم یان دووەم دانراوە ,بەردەوام فەرمانبەرى بەرتیل خۆر و دەستپیس و بچوك پێدە گەینێ , ئێمە لە وڵا تێكدا دەژین پڕە لە بڕوانامەى ساختە و دەوڵەمەندى خێرا هەڵتڵۆقیو و سیاسەتمەدارى بازرگان و دادگاى ئیفلیج و داواكارى گشتى خەواڵو , وێنەى بەر پرسى سیاسى یان یەكە یەكى ئیدارى لە زهنى هاوڵاتیدا وا نەخشاوە , كە كەسێكى بێویژدان و فرعەون وهەو سباز و چاو برسى بێت , ڕاستكردنەوەى ئەو وێنە یە لاى هاوڵاتى بە خوڵقاندنى ژینگەیەكى نوێ دەبێت , بەڵام چۆن ؟ ڕەنگە وەڵامى ئەم پرسیارە هەمە لایەن بێت ؟
ئامانجى ئەم نوسینەش قسەكردن نیە لەسەر وردەكاریەكانى ئەو بوارە , لێرەدا تەنیا یەكلایەنى دەگرین هەوڵى بەر پرسێكى ئیدارى لەرو بەروبونەوەى شەبۆلى گەندەڵى واتە رو بەروبونەوەى ئەم ژینگە زەبەلاحە لە ئاستى تاكدا , تاكێكى تەحەداچى نایەوێت لەگەڵ زۆرینە بڵێت بەڵێ , بەڵكو دەڵێت نا , وەك ئەو دارتاشەى لەبرى ئەوەى وەك هاوپیشەكانى درەخت بكات بەكورسى , ئەم هەوڵبدات كورسى بكات بەدرەخت .

لەیەكەم نیگاوە ڕەنگە پێمان وابێت ئەمە ئاسنى سارد كوتان بێت بەڵام پاشان گەر مێژوو لەم بوارەدا قسەیەكى هەبێت دەربارەى ئەو كەسانە دەبێت كە وەك شاعیر بیریان كردۆتەوەو وەك مۆم سوتاون , لێرەوە نمونەى بەرپرسى یەكە یەكى ئیدارى وەك بەڕێز (جەلالى سام اغا) وەردەگرین , كەسەرۆكى دیوانى چاودێرى دارایى بوو , هەڵبژاردنى ئەم نموونەیەش لەناو ئەو ژمارە كەمەى تر لەبەر دوو هۆیە:

 یەكەم : لەبەر ئەوەى لەم ماوەیە دا ئەم بەڕێزە بەهۆى دەستلە كاركێشانەوەى لە پۆستەكەى زیاتر ناسراو , لەم ماوەیەشدا ڕاگەیاندنەكان باسیان لەوە كرد كە نەوشیروان موستەفا وەك ئۆپۆزسیون و مام جەلال و مەسعود بارزانى وەك دەسەڵات و نیچیرفان بارزنیش وەك حكومەت پەیوەندیان پێوە كرد ,
دووەمیش : لەبەر ئەوەى ئەم بەڕێزە سەرۆكى دیوانى چاودێرى دارایى بووە كە دەزگایەكى گرنگى زانستى ئیدارەیە و لەهەموو جیهاندا خاوەنى قورسایى و هەیبەت و سام و شكۆى خۆیەتى .
پاشان بەراوردى دەكەین بە بەڕێز (هادى محمد كریم) كەدواى ئەو بوو بە سەرۆكى دیوانى چاودێرى دارایى . گەر لەماوەى ئەو هەشت ساڵەدا جەلالى سام اغا توانى شكۆ یەك بۆ چاودێرى دارایى دروست بكات و تەحەداى سستمە گەندەڵەكە بكات و بەبوێرى و سەر سەختانە چاودێرى چونێتى خەرجكردنى ماڵى گشتى بكات لە بەرامبەرا بەر پرسى ئیستاى چاودێرى دارایى لە یەكەم رۆژى دەستنیشان كردنى كەوتە روخاندنى ئەو شكۆیە بەر پرسى نوێ بەرامبەر گەندەڵچیەكان نەوەستایەوە بەڵكو پەیوەندى پێوە كردن و چووە ریزەكانیان , واتا ئەو كەپرەى روخان كە پێشتر بە ماندوبونێكى زۆر دروستكرابوو .

ئایا دەستە كانى ئەم دەزگایە دەتوانن بەهەمان بڕوا بەخۆ بون و عەشق بۆ پیشەكەیان بچن بۆ پیا چوونەوە بە خەرجیە كانى دەزگایەكى ئیدارى لە كاتێكدا سەرۆكە كەیان 77 هەزار دۆلارى پارەى تكتى كۆنى فرۆكە و خواردن و سەفەرى خێزانى ... هتا دوایى داوا بكات ئایا دەزگایەك جۆن لەدەزگایەكى بەهێزەوە نابێتە دەزگایەكى كۆمیدى كە سەرۆكە كەیان هێشتا دەست بەكار نەوبوە , داواى قەرەبوكردنەوەى 164 ڕۆژ بێكار بونى بكات كەخەڵكانێك هەیە لە كوردستان 20 ساڵە بێكارن , كاك جەلالى سام اغا توانى 86 گەندەڵ بدات بە دادگا بەڵام ئەمرۆ خودى سەرۆك باشترین پاڵێوراوە بۆ ڕاوەستان لە بەرامبەر دادگا . مۆڵكى گشتى لە چاوى دەزگاى چاودێرى دارایى پێشو بەرزتر بوە لە هەموو پلە حزبی و حكومیەكان , بەڵام ئەمرۆ كەسێك سەرۆكى ئەو دەزگایە یە بەچاوى دوژمنكارانە سەیرى بوودجەى كوردستان دەكات و بە چەقۆیەكى گەورە وە دەر دەكەوێت و داوای بەشە گەندەڵى خۆى لەو كێكە دەكات كە هەر پارچەیەكى بەدەستى گەندەڵێكەوەیە , سەرۆكى پێشوو نمونەیەكى واى لە دەزگاكەى خۆى بنیادنا كە بۆ چاكسازى لە كوردستان دەبوایە سودى لێ ببینرایە و كۆپى بەیس بكرایە , بەڵام ئەمرۆ ئەو قەڵا سەختە دەزگاكەى خۆى بۆ گەندەڵى دەخاتە سەر پشت وێنەى خۆى لە دەستدەدات .

كارەساتى هەرە گەورەش لەوە دایە كەرەشبینى زیاتر دەخاتە سەر رەشبینیەكانى ترى خەڵك چیتر كەپر دروستكەرەكان مایەى دڵخۆشى نابن چونكە سێبەرى كەپر تێكدەرەكان لێمانەوە نزیكن گەر كەمێك لە بەراوردى نێوان جەلالى سام اغا و بەر پرسى تازەى چاودێرى دارایى دور بكەوینەوە , بچینە سەر بەراوردى كاك جەلال لەگەڵ سەرجەمى كایە ئیداریەكەى هەرێمى كوردستان لێرەوە روبەروى لێشاوێك جیاوازى گەورەتر دەبینەوە , كە دەبوایە لە نمونەیان زیاتر بكرایە نەك بنبڕبكرێت .
بۆ ئەوەى ئەمەش هەر قسە نەبێت پێویستە كردەوە كانى كاك جەلال بكەنە سەنگى مەحەك كە دیكۆ مێنت كراوە ئەم بەڕێزە بەوە لە وانى تر جیا دەكرێتەوە كە پێگەیەكى لەشێوەى ماڵۆ چكە یەك لە ناوەراستى ئیمپراتۆریەتێك لە گەندەڵى بنیادنا , بەر پرسى ئەو پێگەیە لەو ماڵە خنجیلانەیە پەیوەندیەكى روحى لە نێوان خۆی و كارمەندەكانى دروستكردبوو , لە پێناوى هانداندا خەڵاتى فەرمانبەرە لێهاتووە كانى دەكرد , كەلە شوێنى تر فەرمانبەرى دڵسۆز نا ئومێد دەكرێت , سەرە راى ئەوەى ئەم بەڕێزە خەڵاتى ساڵانەى بۆ ڕێزلێنانى لە ئافرەتە سەلارە كان تەرخانكردبوو , ئەم سەرۆكە جیاواز لەوانیتر لە كارەكەیدا لەبرى ئەوەى پارچە زەوى داگیر بكات , زەویەكى خۆى فرۆشتوە بە (70) ملیۆن دینار زیاتر و پارەكەى بۆ حسابى دیوان خستۆتە بانكەوە بۆ ئەوەى قازانجى ساڵانەكەى بۆ هەتا هەتایە دابەش بكرێت بەسەر فەرمانبەرانى ممیزو لێهاتوو لەگەڵ ئافرەتى خانمە سالار لەو ساڵەدا . یەكێكى تر لە گەرانەوەى شكۆ مەندى بۆ بەر برسى كوردى لەسەر دەستى ئەم بەڕێزە ئەوەیە لە بۆستەكانى ئۆتۆمبیل و شۆفیر و پاسەوانى لە حكومەت نەویست ئەمانە لەبەر ئەوەنیە كەپێویستى نیە نەخێر بەڵكو لە بەر ئەوەیە كار بۆ خەڵك بكات نەك خەڵك كار بۆ ئەم بكات , ئەمەش كەسایەتیەكى جیاوازە لە كەسایەتى ئەو بەر پرسانەى كە هەموو شتێكیان دەوێت پێیان وایە بەر پرسیارێتى ماناى دەستگرتن بەسەر موڵكى گشتى نەك پاراستنى كە خانەنشین كراش بە فەرمى جارێكى تر ئۆتۆمبێل و پاسەوان و شۆفێرى ڕەتكردەوە كەبە پێى یاسا دەدرا بە هەموو وەزیرێك كام بەر پرس لە مێژووى ئەم 20 ساڵە دا دەستى نە بووە لە دەستدرێژى كردن بۆ مۆڵكى گشتى بێگومان نمونەكان دەگمەنن , چونكە ڕەوشەكە هەر لە سەرەتاوە بە خوارى هات , جارێكى تر بە پێچەوانەى رەوشى باو جەلالى سام اغا لە هەلو مەرجێكى دژوارى گرانى كە بریكارى وەزیرى دارایى بوو خانووە كەى خۆى كەبە 700 هەزار دۆلار مەزەندە دەكرێت ,بەخشى بە دەزگاى تەندروستى سلێمانى كە بكرێت بە بنكەیەكى تەندروستى بۆ گردى سەرچنار . درختێكى خنجیلانە لە بیاباندا هەیبەتى دارستانێكى هەیە كاك جەلالى سام اغا لە ناو بیابانى گەندەڵیدا نمونەى ئەو درختەیە كە سێبەر كەشى هەر بۆ خەڵك بوو نەك بۆ خۆى , لە كۆتایدا دەڵێم كار كردن بە راپۆرتەكانى چاودێرى دارایى كە بوو بە یەكێك لە داواكاریەكانى خۆ پیشاندانەكەى 17 شوبات و یەكێك لە 17 خاڵەكەى پەرلەمان دەر ئەنجامى شەو نخونیەكانى كاك جەلال بووە بەدیار ئەو ڕاپۆرتانەو باجەكەشى هەر تەندروستى خۆى بوو , دواى ئەوەى نەشتەرگەریەكى سەر كەوتووى لە هەندەران بۆ ئەنجامدرا داواى تەمن درێژى و لەش ساغى هەمیشەى بۆ دەخوازین..........................


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە